وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دەزگای خێرخوازی بارزانی 8 ملیۆن دۆلار بەسەر منداڵانی بێ سەرپەرشت دابەشدەکات

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/8/2018
 سەرجەم ئەو منداڵانەی لەلای دەزگای خێرخوازیی بارزانی تۆمارکراون، ژمارەیان دەگاتە 21 هەزار منداڵ
سەرجەم ئەو منداڵانەی لەلای دەزگای خێرخوازیی بارزانی تۆمارکراون، ژمارەیان دەگاتە 21 هەزار منداڵ

رووداو-هەولێر

لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کۆنسوڵی ئیمارات و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەیەک بۆ دابەشکردنی 8 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی بەسەر زیاتر لە 10 هەزار منداڵ لە شارەکانی باشووری کوردستان رادەگەیێنێت.


موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە بارەی میکانزمەکانی دابەشکردنی ئەو هاوکاریانە رایگەیاند: "ئەم پرۆژەیە لە ساڵی 2009 دەستیپێکرد، بە هاوبەشی لەگەڵ ئێمە و مانگی سووری ئیماراتی، پرۆژەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئەمڕۆ زیاتر لە 8 ملیۆن و 302 هەزار دۆلار بەسەر 10 هەزار و 738 منداڵی ئازیز دابەشدەکرێت".

موسا ئەحمەد، دەڵێ: "ئێمە هەوڵمانداوە ئەو پرۆژەیە هێشتا بەرفراوانتر بکەین، لە ساڵی 2011 بە ئامادەبوونی جەنابی کاک مەسروور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوانمانکرد، لەوێش ژمارەیەکی دیکە لە منداڵان سوودمەندبوون لەلایەن بەڕێوەبەر و خاوەنی کۆمپانیاکان".

بەگوتەی سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرجەمی ئەو منداڵانەی لەلای ئەوان تۆمارکراون، ژمارەیان دەگاتە "21 هەزار منداڵ، کە لە پرۆژەکانی مانگی سووری ئیماراتی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، مانگی سووری کوەیتی و جارێکیش وڵاتی سعودیە سوودمەند بوونە، بە درێژایی ئەو ماوەیەش 37 ملیار دینار بەسەر ئەو ئازیزانە دابەشکراوە".

سەبارەت بەو منداڵانەی ئەو هاوکاریانەیان بەسەردا دابەش دەکرێت، موسا ئەحمەد دەڵێ: " ئەو منداڵانانەی کە دایک یان باوکیان بەهۆی کارەساتێکەوە لەدەستداوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چۆن چەترێک بووە بۆ هەموو کەسێک کە پێویستی بە پشتگیری و هاوکاری هەیە، بۆ ئەوانیش هەوڵدەدات ببێتە ماڵێک لە هەموو روویێکەوە و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابین بکرێت، بە تایبەتیش پێدانی مووچەیەکی مانگانە".

موسا ئەحمەد دەشڵێ، "لە رۆژانی داهاتوودا لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، لە هەڵەبجەی شەهید، سلێمانی، گەرمیان، کەرکووک، دهۆک و هەولێر پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت، لە میانی ئەو پرۆسەیەش 10 هەزار و 738 منداڵی ئازیز سوودمەند دەبن".



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 52 خولەک لەمەوبەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.281 seconds