وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

خەڵكی حەویجەش بەشداریی گشتپرسی دەكەن

لەلایەن نەوزاد مەحموود 13/9/2017
%90 ی ئەو ئاوارانەی روویان لە کەرکووک کردووە خەڵکی سنووری قەزای حەویجەن
%90 ی ئەو ئاوارانەی روویان لە کەرکووک کردووە خەڵکی سنووری قەزای حەویجەن

رووداو- سلێمانی 

بەڕێوەبەری لقی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بە چڕی سەرقاڵ بوو. ئەو چەند رۆژێكی كەمی لە بەردەم ماون و دەبێ تاوەكو كۆتایی هەفتەی داهاتوو رایبگەیێنێ  كە ئەوان بەتەواوی ساز و ئامادەن. بەڵام پرۆسەی دەنگدان لەو پارێزگایە كە بەدرێژایی تەمەنی دەوڵەتی عێراق پارە و چەك لە گۆڕینی دێمۆگرافیا و ناسنامەكەیدا خەرجكراوە، پرۆسەیەكی فرەئاڵۆزی هێناوەتە بەردەم ئەو ئۆفیسەی كۆمسیۆن كە ماوەیەكی كەمە لەو پارێزگایە كراوەتەوە "بەردەوام كار لەسەر ئامادەكردنی فەرمانبەرانی سەر سندووق دەكەین". عەلی شوانی، بەڕێوەبەری لقی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی وا دەڵێت.

لە دوای كەوتنی سەددام حوسێنەوە، بەردەوام دەگوترێ "شاری بەرمیلە بارووتی ناكۆكییەكان گڕ دەگرێ". ئێستا دژبەرانی گشتپرسی و بەشێك لە گرووپەكانی حەشدی شەعبی وادەیەكی دیكەیان بۆ گڕگرتنی داناوە، ئەویش 25ی ئەیلوولە. بەڵام فەرماندە سەربازییەكانی پێشمەرگە بەدووری دەزانن ئەوە رووبدات.

شێخ جەعفەر مستەفا، فەرماندەی هێزەكانی حەفتای سەر بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (رووداو)ی گوت "ئەوەی پێویست بێ بۆ پاراستنی كەركووك و دوورخستنەوەی گشتپرسیی لە هەر كێشەیەكی نەخوازراو، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان كردوویانە و بە هەموو هێز و توانامان كەركووك دەپارێزین". گوتیشی "پێشمەرگە سەنگەرەكان دەپارێزن و ئاسایش و پۆلیسیش نێو شار".

مەترسییەكە پلانی ئازادكردنەوەی قەزای حەویجە دروستیكردووە كە بە دووریی 55 كیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای كەركوك هەڵكەوتووە و ناحیەكانی زاب، رەشاد و ریاز و عەباسی لەخۆدەگرێ. ئەو قەزایە بە ناحیەكانییەوە لە ناوەڕاستی 2014ەوە كەوتووەتە دەستی داعش. قەزاكە 32%ی خاكی پارێزگای كەركووك پێكدەهێنێ‌. بەغدا بەبێ گوێدانە خواستی بەردەوامی كورد، پرۆسەی ئازادكردنەوەی حەویجەی دواخست و ئێستا دەگوترێ لە 23ی ئەیلوول كە دوو رۆژ پێش ئەنجامدانی گشتپرسی و رۆژی دەنگدانی تایبەتە (واتە دەنگدانی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان) دەست بە ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، دڵنیایی دەدا لەوەی سەركردایەتی كورد لەسەر ئاستی باڵا تاوتوێی دۆخەكەیان كردووە و لە هەموو ئەگەرەكاندا پلانی خۆیان هەیە.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك بە (رووداو)ی گوت: "بەنیسبەت گشتپرسییەوە هیچ كێشەیەك لە كەركووك روونادات و دەزانین چۆن رووبەڕووی هەر كێشە و گرفتێك ببینەوە ئەگەر هاتە بەردەممان". عەمید سەرحەد قادر، لەبارەی جموجوڵی گوماناویی هێز و گرووپەكانی حەشدی شەعبی، بڕوای وانییە بتوانن خەڵك بترسێنن "پێشتر ئەو حاڵەتانە لای ئێمە ئەزموونكراون، لە سەرەتای 2005یش هەوڵی زۆر درا بە بەكارهێنانی نەتەوەكانی نێو كەركووك كێشە دروستبكەن، بەڵام دۆخەكە كۆنتڕۆڵ كرا".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكان، پێشبینی دەكات لەكاتی پرۆسەی ئازادكردنەوەی حەویجەدا هەوڵ بدرێ ژمارەیەك خەڵك بۆ تێكدانی گشتپرسی بخزێنرێنە نێو ئاوارەكانەوە و بیانەوێ بێنە نێو شارەكە، بەڵام دەڵێ پلانی رووبەڕووبوونەوەی ئەوەشیان هەیە "هێزەكانی پێشمەرگە لە دەرەوەی شار ئاوارەكان وەردەگرن و تاوەكو تەواو دڵنیا نەبن رێگە نادەن بێنە نێو شارەوە".

زیاتر لە 30 هەزار خێزانی ئاوارەی حەویجە و دەوروبەری لە كەركووك داڵدەدراون. بەرپرسانی پارێزگای كەركووك پێشبینی دەكەن لە كاتی دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادكردنیشیدا 10 هەزار خێزانی دیكە ئاوارە ببن. ئێستا لەو حەوت كەمپەی بۆ ئاوارەكان دروستكراون لە كەركووك، 90%یان ئاوارەی حەویجەن، بەردەوام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، خەڵكانێك لەنێو ئەو كەمپانەدا دەدۆزرێنەوە كە هێشتا مەیلیان هەر لەلای داعشە.

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دڵنیایی دەداتە خەڵكی كەركووك كە رۆژی گشتپرسی بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان "حەویجە چ پەیوەندی بە ئەمنیەتی نێو شاری كەركووكەوە هەیە؟"، ئەحمەد عەسكەری، هەڕەشەی گرووپەكانی حەشدی شەعبی بە "سواڵی دەنگدان"نێودەبات و پێیوایە ئەو جۆرە لێدوانە بێزاركەرانە لەپێناوی هەڵبژاردنی داهاتوون بۆ ئەوەی دەنگ كۆبكەنەوە "پلانی ئەمنی تۆكمە هەیە و هێزەكان بەشێوەیەك ئارامیی دەپارێزن كە گشتپرسی بەبێ كێشە بەڕێوەبچێ".

بەرپرسێكی ئیداریی پارێزگای كەركووك، هێما بۆ رۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەكات لە كەركووك كە نەك تەنیا كەركووك، عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێشی هێنایە قسە "هەر ئەوكات هەوڵ هەبوون نائارامی دروستبكەن، بەڵام هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی وشیاری كەركووك بواریان نەدا".

بۆچی بەغدا داواكاریی بەردەوامی هەولێری پشتگوێ خست لەبارەی پێشخستنی ئازادكردنەوەی حەویجە؟ 

محەممەدی حاجی مەحموود، كە فەرماندەی یەكێك لە میحوەرەكانی پێشمەرگەیە لە كەركووكـ، دەڵێ بۆ ئەوەی دوای مووسڵ و تەلەعفەر و ناوچەكانی لای ئەنبار، زۆربەی هێزە عێراقییەكان لە خەمی داعش بڕەخسێن و بهێنرێنە نزیك كەركووك "ئێستا 3 تاوەكو 4 هەزار چەكداریان لەوێیە، هەوڵ دەدەن لە كەركووك و دوزخورماتوو كێشە دروستبكەن، بەڵام ئەوان هەڵەن، چونكە حەویجە بە دوو رۆژ ئازاد ناكرێ و گشتپرسی كوردیش تەنیا رۆژێكی دەوێ".

رۆژەكان هەروا دێن و شەڕی حەویجە و 25 ئەیلوول پێكەوە نزیكتر دەبنەوە، بەڵام كەركووكییەكان نموونەی نزیكیان هەیە بۆ بەرگریكردن لە كەركووك بیخەنەڕوو. چونكە دواهەمین شەڕی قورسی چەكدارانی داعش، دزەكردنی دەیان چەكداری ئەو رێكخراوە بوو بۆ ناو شارەكە كە شەڕی كۆڵان بە كۆڵانی لێكەوتەوە و دواجار خەڵك و پێشمەرگە پێكەوە بەرگرییان كرد.

عەلی شوانی، بەڕێوەبەری لقی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، دەڵێ راستە بەهۆی تایبەتمەندێتی كەركووك، تۆماری دەنگدەران خاوێن نەكراوەتەوە و ژمارەیەك عەرەبی هاوردە ناویان لە لیستی دەنگدەراندا هەیە "بەڵام ئەوان ناتوانن دەنگ بدەن و لە كەركووك نەماون".

گوتیشی: "ئێمە تەنانەت ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی خەڵكی حەویجەش دەنگ بدەن، ئاوارەكان سندووقیان بۆ دەبەین و بنكەی دەنگدان لای ئەوانیش دەكەینەوە".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/09/2017 10:54:26 ص
بی شک جه نابی سه روک بارزانی ئه فه رموی " به چاوان "
ئەگەر بگەمە خزمەت جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
وه رزير | 19/09/2017 09:01:05 ص
بارزانی قسەی سەنەدە هەرچی ووت دوایکەون ومەترسن ! بیخوێنەوە مێژوو وادەڵێت من واناڵێم !! ـ ساڵی ۱۹۸۸دوای ئەنفال و کیمیا باران و رووخاندنی ٥٠٠٠هەزار...
سعودیە: داوا دەکەین بارزانی حیکمەت و ئازایەتی خۆی بنوێنێت
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مسرور محمد معروف | 18/09/2017 03:42:13 م
بژى كوردستان
welat | 19/09/2017 06:09:14 ص
بوچی ناتوانم په‌یچی كومسیون ناوێك توماربكه‌م ؟؟ په‌یچه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ ؟؟؟
مەرجی فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانیانی تاراوگە لابرا
| دوێنێ کاژێر 10:22 | (2)
Azad Azad | 18/09/2017 11:32:06 م
جه‌بهه‌ی توركمانی به‌ پشت كیری شیعه‌ ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك بۆ په‌كخستنی گشتپرسی ئه‌مه‌ ڕاست دروستیه‌كه‌یه‌.
لە کەرکووک لەسەر بانگەشە بۆ گشتپرسی کەسێک کوژرا
| دوێنێ کاژێر 11:12 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەو بەختەوەرمان دەکات یان پارە؟ 5 کاژێر لەمەو بەر |

خەو بەختەوەرمان دەکات یان پارە؟

توێژینەوەیەکی زانستی وەڵامدەداتەوە زۆرتر
 راوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویست ناکات دژی گشتپرسی هیچ هەنگاوێک بگرینەبەر 8 کاژێر لەمەو بەر |

راوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویست ناکات دژی گشتپرسی هیچ هەنگاوێک بگرینەبەر

"ترسمان هەیە ئێران و حەشدی شەعبی هێرش بکەنە سەر زۆرتر
هەر 30 خولەک جارێک جووڵەیەک بکە 8 کاژێر لەمەو بەر |

هەر 30 خولەک جارێک جووڵەیەک بکە

بۆ رزگاربوون لە مەترسییەکانی زۆر دانیشتن زۆرتر
0.234 seconds