وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دوای کۆبوونەوەی خانەی راپەڕاندن، گۆڕان و کۆمەڵ لە سلێمانی کۆبوونەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/9/2017
پەیامنێری رووداو: رەنگە گۆڕان داوای دواخستنی کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی شەممە یان یەکشەممە بکات

رووداو - سلێمانی

خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئامادەکردنی دوا وەڵام بۆ پارتی و یەکێتی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە. پاشان شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان سەردانی گردی زەرگەتەی کرد و لەگەڵ خانەی راپەڕاندن کۆبووەوە. بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بۆ هەمان مەبەست کۆببێتەوە.

سامان بەشارەتی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند: کۆبوونەوەکە راوێژکاری بووە، بەتایبەت ئەو دوو حیزبە لە دوو ساڵی رابردوودا لە زۆربەی پرسەکان هەڵوێستیان لەیەک نزیک بووە، بۆیە دەیانەوێت لە کاراکردنەوەی پەرلەمانیش هاوهەڵوێست بن.

پەیامنێری رووداو گوتیشی: "بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت بۆچوونی لایەنە جیاجیاکانی نێو بزووتنەوەکەی لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و گشتپرسی و ئەو خاڵانەی لە کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی دوێنێی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان باسکراون، بزانێت، بۆیە ئەمڕۆ خانەی راپەڕاندن کۆبووەوە، بڕیارە کاژێر 6:00ی ئێوارەش جڤاتی نیشتمانی بۆ هەمان مەبەست کۆببێتەوە، جگە لەو دوو کۆبوونەوەیە کۆبوونەوەی دیکەش دەکرێن".

ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیار لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان دەدرێت، بەگوتەی چەند ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بۆ رووداو، گۆڕان داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات کۆبوونەوەکەی پەرلەمان کە بڕیاروایە سبەی پێنجشەممە بکرێت، بۆ رۆژی شەممە دوابخرێت، چونکە دوای کۆبوونەوەکەی جڤاتی نیشتمانی، گۆڕان پێویستی بە کۆبوونەوەیەکی دیکە دەبێت لەگەڵ پارتی و یەکێتی بۆئەوەی لەبارەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەتەواوی لە یەکێتی و پارتی دڵنیاببێتەوە.

پەیامنێری رووداو باسی لەوەش کرد کە رەنگە کۆبوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ شاندی پارتی و یەکێتی سبەی لە گردی زەرگەتە بەڕێوەبچێت، بۆئەوەی گەرەنتی زیاتر لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکان وەربگیرێت و بۆ رۆژی شەممە یان یەکشەممە پەرلەمان کارابکرێتەوە.



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/06/2018 09:10:09 م
ده‌ست خۆشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م به‌ڕاستی ساحێب هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌و و كوردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن حه‌قی وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك و...
خانەقینییەکان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
| دوێنێ کاژێر 11:27 | (1)
شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
احمد حسن زێڕۆ | 21/06/2018 08:25:27 م
ده‌ستخۆش دكتۆر ئه‌وانه‌ی دوێنێ ویستیان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنن له‌ سه‌ر تیڤیه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یان ووت ( ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 21/6/2018 | (2)
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
ئەنوەر سوڵتانی | 21/06/2018 08:18:01 م
پیرۆز بێت و سەرکەوتی گەورەتری بەشوێندا بێت. بریا مامۆستای بەڕێزمان هەوڵێکی بدایە یەکەمین ئۆپێڕای کوردی لە سەر ئەساسی بەیتی دمدم یان خەج و سیامەند و...
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 20/6/2018 | (4)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین 9 کاژێر لەمەو بەر |

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین

منداڵی خەڵکیان لە منداڵدانی خۆیاندا هەڵگرتووە زۆرتر
پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات

رێگە لە تووشبوون بە شەکرەی جۆری یەکەمی دەگرێت زۆرتر
0.469 seconds