وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە هەولێر باندێكی كێشان ‌و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرا

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 13/9/2017
ئەم دەمانچە و ماددە هۆشبەر ‌و کەرەستانە لە باندەکە گیراون
ئەم دەمانچە و ماددە هۆشبەر ‌و کەرەستانە لە باندەکە گیراون

رووداو - هەولێر

باندێكی كێشان ‌و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیركرا، ئاسایشی سلێمانیش سزادانی 8 كەسی لەسەر هەمان تاوان راگەیاند.

هۆگر عزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە چەند شەوی رابردوودا لە چەند شوێنێكی شاری هەولێر هێزەكانیان توانیویانە باندێكی 4 كەسی كە كاریان بازرگانیكردن و كێشانی ماددە هۆشبەرەكان بووە، دەستگیر بكەن.

وەک هۆگر عەزیز ئاماژەی پێدا، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا ئەندامانی باندەکە بڕێك ماددەی هۆشبەر ‌و دەمانچە و چەندین كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان پێبووە. باسی لەوەش كرد دوای دەستگیرکردنیان رادەستی بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایش كراون.

هاوکات لە شاری سلێمانیش بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان،  8 كەسی سزادراون، دووان لە سزادراوەكانیش كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانن.

بەپێی راگەیێندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانیان توانیویانە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 14 ی ماددە هۆشبەرەکان، لە رۆژانی 1-3-2017 بۆ 10-5-2017 لەنێو شاری سلێمانی هەشت كەس دەستگیر بكەن، دوای گەڵاڵەبوونی دۆسیەكانیشیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا، لە رۆژانی 10 و11‌و 12ی 9ی 2017 لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانییەوە سزادراون.

هەر بەپێی راگەیێندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی، لەنێو ئەو 8 كەسەدا دوو كەسیان كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانن، یەكێكیان بە ساڵێك ‌و ئەوی دیكەشیان بە دوو ساڵ زیندانیكردن سزادراوە، شەش كەسەكەی دیكەش كە خەڵكی هەرێمی كوردستانن، هەر یەكەیان لە ساڵێكەوە تاوەكو دوو ساڵ سزادراون، ئەمە جگە لە سزای دارایی هەریەكەیان بە بڕی 450 هەزار دینار.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ماددە هۆشبەرەكان
2076 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

zoheir | 25/09/2017 04:10:21 م
piroze Dewleta KURDI
بارزانی بەشداریی لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستاندا کرد
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21/9/2017 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 21/9/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەڵەوترین خانمی جیهان گیانی سپارد 2 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوترین خانمی جیهان گیانی سپارد

پاش زیاتر لە شەش مانگ لە نەشتەرگەری بچووککردنەوەی زۆرتر
گشتپرسی کار لە تەندروستی مرۆڤ دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

گشتپرسی کار لە تەندروستی مرۆڤ دەکات

هەست بە دڵخۆشی و هیواخوازی بۆ داهاتوو دەکەن زۆرتر
پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ گشتپرسیی کوردستان لە فراوانبووندایە 20 کاژێر لەمەو بەر |

پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ گشتپرسیی کوردستان لە فراوانبووندایە

دوو دیپلۆماتکاری ئەمریکی: کاتی ئەوە هاتووە کورد زۆرتر
0.203 seconds