وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیایی دەدات لە پاراستنی ئەو شوێنانەی گشتپرسی دەیانگرێتەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/9/2017
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی عەمید هەڵگورد حیکمەت

رووداو - هەولێر

وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیایی پاراستنی ئەمنییەتی ئەو شوێنانە دەدات کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە گشتپرسی. دەشڵێت: "بەرپرسیارێتی رووبەڕووبوونەوەی ئێمە لەگەڵ هەر هێزێک دەکەوێتە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە شێخان، عەمید هەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە  رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی لە رۆژانی بەر لە پرۆسەی دەنگدان و کاتی پرۆسەی دەنگدان بۆ راگەیاندنەکان ئاشکراکرد.

عەمید هەڵگورد حیکمەت رایگەیاند "دڵنیاییەکی زۆر باش دەدەینە هاووڵاتیانی ئەو جێگایانەی لەژێر چەتری پاراستنی هێزی پێشمەرگەدان، بەوەی ئەمنییەتی ناوچەکانیان پارێزراو دەبێ لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی گشتپرسی".

هەڵگورد حیکمەت دەڵێت: "ئەو پرۆسەیە بە ئەمنیەت و بەرپرسیاریێتەوە جێبەجێ دەکرێت، هەوڵیش دەدرێت لە دەرەوەی چەتری پاراستنی پێشمەرگە جۆرە هاوئاهەنگییەک بکرێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر لایەنی بەرامبەر هاوکارمان بێت".

سەبارەت بە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەک لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، هەڵگورد حیکمەت گوتی: "ئێمە بۆیە پەنامانبردووەتە بەر گشتپرسی، بۆ ئەوەی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڵێین بەبێ شەڕ دەمانەوێت وڵاتێک دروست بکەین بەناوی کوردستان، بەرپرسیارێتی رووبەڕووبوونەوەی ئێمە لەگەڵ هەر هێزێک دەکەوێتە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر، چونکە ئێمە باشترین رێگای ئاشتییانەمان هەڵبژاردووە".

هەڵگورد حیکمەت گوتیشی "ئەگەر هێزێک بیەوێت رێگری لە بۆچوونی خەڵکی کوردستان بکات، ئەوا دەبێت خۆی بەرگەی بەپرسیاریێتیەکە لە ئاییندە بگرێت و عاقیبەتی ئەو جۆرە هەڵوێستانە لە ئەستۆ بگرێت".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

نیشانەکردن : پێشمەرگە , گشتپرسی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 3 کاژێر لەمەو بەر | (1)
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| دوێنێ کاژێر 02:15 | (3)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| دوێنێ کاژێر 11:23 | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| دوێنێ کاژێر 10:36 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە 12 کاژێر لەمەو بەر |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ 22 کاژێر لەمەو بەر |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ 23 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ

پرۆگرامێکی ئاسان بۆ نەخۆشەکانی دادەنێ زۆرتر
0.438 seconds