وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

برێت مەکگۆرک لەگەڵ عومەری سەید عەلی کۆدەبێتەوە و دوو پەیامی پێیە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/9/2017
شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی مەکگۆرک لەکاتی گەیشتنیان بە سلێمانئی

رووداو - سلێمانی

برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، رۆژی چوارشەممە 13-9-2017 گەیشتە سلێمانی و لە دەباشان لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکەش بەرەو گردی زەرگەتە بەڕێکەوت و ئێستا لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە، دوای کۆبوونەوەکەش سەردانی هەولێر دەکات.

هاوکار یاسین، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند: "برێت مەکگۆرک، نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە یاوەری دۆگلاس سلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ بەغدا و كین گرۆس، كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ شاندێکی یەکێتی لە دەباشان بە ئامادەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی کۆبووەوە".

بڕیارە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان، برێت مەکگۆرک و شاندی یاوەری سەردانی هەولێر بکەن و  لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە. پێش ئەوەی سەردانی سلێمانیش بکات لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

پەیامنێری رووداو دەڵێت: "برێت مەکگۆرک دوو پەیامی پێیە، پەیامێکی ئەمریکای پێیە کە داوادەکات گشتپرسی لەو کاتەدا ئەنجام نەدرێت، پەیامێکی دیکەی ئەوەیە جارێکی دیکە ببنەوە بە نێوبژیوان و نێوەندگیر لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتاییهان بە ناکۆکییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و هاوکاربن لەو رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە".

بەپێی میدیاکانی گۆڕان شاندەکەی‌ ئه‌مەریكا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گشتپرسی و پرۆسه‌ی‌ سیاسیی باشووری کوردستان سه‌ردانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی کردووە. ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش یه‌كێكی‌ دیکەیە له‌ ته‌وه‌رەکانی‌ گفتوگۆكانیان دەبێت.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
19599 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

zoheir | 25/09/2017 04:10:21 م
piroze Dewleta KURDI
بارزانی بەشداریی لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستاندا کرد
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21/9/2017 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 21/9/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەڵەوترین خانمی جیهان گیانی سپارد 2 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوترین خانمی جیهان گیانی سپارد

پاش زیاتر لە شەش مانگ لە نەشتەرگەری بچووککردنەوەی زۆرتر
گشتپرسی کار لە تەندروستی مرۆڤ دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

گشتپرسی کار لە تەندروستی مرۆڤ دەکات

هەست بە دڵخۆشی و هیواخوازی بۆ داهاتوو دەکەن زۆرتر
پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ گشتپرسیی کوردستان لە فراوانبووندایە 20 کاژێر لەمەو بەر |

پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ گشتپرسیی کوردستان لە فراوانبووندایە

دوو دیپلۆماتکاری ئەمریکی: کاتی ئەوە هاتووە کورد زۆرتر
0.531 seconds