وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

جەعفەر ئیمینکی: یوسف محەممەد پێیخۆشە بێتەوە پەرلەمان

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 13/9/2017
جەعفەر ئیمینکی، زانیاری لەبارەی دوایین پەیوەندی خۆی و یوسف محەممەد ئاشکرا دەکات

رووداو-هەولێر 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستان رایدەگەیێنێت، یوسف محەممەد پێیخۆشە بگەڕێتەوە پەرلەمانی کوردستان و دەشڵێت "بەدڵنیاییەوە ئێوارەی رۆژی هەینی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و دوو خاڵیش لە ئەجێندای کاری پەرلەمانە". 


جەعفەر ئیبراهیم ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستان لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)دا راگەیاند "بڕیار و رێککەوتنی ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی کورستان هەیە، بەڵام کۆبوونەوەکە پێویستی بە رێککاری یاسایی هەیە، کە دەبێت دوای 48 کاژێر لە بانگهێشتی کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، بانگهێشتەکە بەناوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت، دانیشتنەکەش کراوەیە و داوا لە هەموولایەک دەکرێت بەشداربن".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستان لەبارەی سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنەکە گوتی "یەکلایی نەبووەتەوە بە تەواوی کێ سەرۆکایەتی دانیشتەنەکە دەکات، جێگری سەرۆکی پەرلەمان یاخود بە تەمەنترین پەرلەمانتار، بەڵام ئاراستەکە زیاتر بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانە، ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نەبێت ئەوا بەپێی مادەی 18لە پەیڕەوی ناوخۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان دانیشتەکە بەڕێودەبات".

جەعفەر ئیمینکی، ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتنەکە لەسەر بنەمای رێککەوتنی نێوان پارتی، یەکێتی و یەکگرتوو و بڕیاری پکێهاتەکان دەبێت، واژۆکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە زۆر لە رێژی یاسایی زیاترە، تاوەکو ئێستاش وەڵامی ئەرێنی-یان لەلایەن گۆڕانەوە بۆ نەهاتووە. 

لەبارەی ئەجێندای دانیشتنەکەی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونیکردەوە، ئەجێنداکەی پەرلەمان دوو خاڵە.

یەکەم: بڕیاردان لە پشتیوانییکردنی گشتپرسی کوردستان.

دووەم: رەتکردنەوەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق کە ئەنجامدانی گشتپرسی رەتکردووەتەوە، نایاسایی و دەستوورییە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستان راشیگەیاند، "تاوەکو ئێستا کۆمەڵ بڕیاری نەداوە بەشداری بکات، بۆیە لە دانیشتنەکەدا سکرتێرێکی کاتی بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، ئەوەی دیاریکراوە بێگەرد تاڵەبانی، لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێدرێرت".

لەبارەی دوایین پەیوەندیان لەگەڵ یوسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جەعفەر ئیبراهیم گوتی"ئەو رۆژەی لە سلێمانی بووین، پەیوەندی تەلەفۆنی مان هەبوو، داوای کرد یەکدی ببینین، راستی کاتە هاوکار نەبوو، خۆی داوایکرد گوتی ئێوە لە سلێمانین و لە خزمەت داین، وا تێدەگەم پێی خۆشبوو بەپێی رێککەوتن جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پەرلەمانی کوردستان و رۆڵی خۆی ببینێت".

هەروەها گوتی "لەگەڵ سکرتێری پەرلەمان پەیوەندمان نەپچڕاوە و بەردەوام بووە، ئەو بە بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاندووە، کە دەبێت بگەڕێنەوە نێو پەرلەمان".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستان پێیوایە "هەوڵەکان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامە و نەگەیشتوونەتە بن بەست، جدییەتی یەکێتی، پارتی، یەکگرتوو و برادەرانی دیکە لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەرفەتی زیاتر دروست دەکات و وادەکات لایەنەکانی دیکە بەخۆیاندا بچنەوە بە تایبەتی گۆڕان".

ئیمینکی رەخنەی لە فراکسیۆنی گۆڕان گرت و گوتی "فراکسیۆنی گۆڕان گرفتی زۆریان بۆ خودی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دروستکردووە هەموو فراکسیۆنەکانی دیکە زیاتر لە فراکسیۆنی گۆڕان هاوکار بوونە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان".

لەو هەڤپەیڤیەندا، جەعفەر ئیمینکی رەتیکردەوە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمان لەسەر داوای بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئێوارەی رۆژی هەینی دواخرابێت و گوتی "ئەو قسەیە راست نییە، دانیشتەنەکە تەنیا پەیوەیست بووە بە 48 کاژێرەکە و بەپێی یاسای پەرلەمان بووە".


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ 9 کاژێر لەمەو بەر |

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

"تەنیا ئەو توێژینەوانەیان بڵاوکردووەتەوە کە زۆرتر
 مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە! 11 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە!

نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك کوشندەترین نەخۆشیین زۆرتر
لە رۆژی مامۆستایان سیستەمی پەروەردەی تورکیا رەخنەباران دەکرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

لە رۆژی مامۆستایان سیستەمی پەروەردەی تورکیا رەخنەباران دەکرێت

لە تەمموزی 2016 ەوە دەیان هەزار مامۆستا زۆرتر
0.391 seconds