وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

جەعفەر ئیمینکی: پێنجشەممە نەبێت، یەکشەممە پەرلەمان کارادەکرێتەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/9/2017
لە هەولێر پێشمەرگە دێرینەکان بۆ پاڵپشتی لە گشتپرسی و سەربەخۆیی لە گۆڕەپانی پەرلەمان گردبوونەوەیەکیان رێکخست

رووداو - هەولێر

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێ، تێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان لە ئاستێکی بەرزدایە، بەدڵنیاییەوە کارادەکرێتەوە و کارەکانی خۆی وەکو جاران بە ئاسایی رایی دەکات.

رۆژی چوارشەممە 13-9-2017 لە هەولێر، دەیان پێشمەرگەی دێرین و پێشمەرگاکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بۆ پاڵپشتی لە گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان لەنێو گۆڕەپانی پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. 

رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند: گربوونەوەی زیاتر لە 200 پێشمەرگەی دێرین بۆ پاڵپشتی لە گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان و، بەمەبەستی دروستکردنی گوشارە لەسەر لایەنە سیاسییەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و یەکدەستی و یەکدەنگی لەسەر پرسە چارەنووسسازەکاندا.

لەکاتی پێشوازیکردن لەو پێشمەرگە دێرینانە لەگەڵ ژمارەیەک  پەرلەمانتاردا، جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "ئەو گشتپرسییە بەرهەمی رەنج و خەبات و تێکۆشان و شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و گشت شەهیدانی رێگای رزگاری گەلی کوردستانە، ئێستاش ئیرادەی خەڵکی کوردستان خۆی لەو گشتپرسییەدا دەبینێتەوە، بەدڵنیاییەوە چۆن لە پێشتر کۆڵیان نەداو سەرکەوتن، ئاواش لە گشتپرسی سەردەکەوین".

سەبارەت بە داواکانیان بۆ گوشار خستنەسەر لایەنەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان جەعفەر ئیمینکی گوتی: "تێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان لەئاستێکی بەرزدایە، بەدڵنیاییەوە پەرلەمانیش کارا دەبێت، جا پێنجشەممە بێت یان یەکشەممە، کارەکانی خۆی وەکو جاران بەئاسایی رایی دەکات، ئەوەی پێویستە بۆ یەکڕی و یەکدەنگی خەڵکی کوردستان ئەنجام بدرێت، پەیامەکە گەیشتووە و دەگاتە گشت لایەنەکان". مەبەستی ئیمینکی سبەی پێنجشەممە یان رۆژی یەکشەممە 17-9-2017 بوو.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 18/02/2018 11:21:51 ص
ئینجا پێی رازی دەبن...چ ئیشیکیان بەم و هاوشێوەیان ماوە؟
 سروە عەبدولواحید: هێشتا هەر گۆڕانم
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Dlgash mzuri | 17/02/2018 05:01:31 م
ده ستت خوشى له نوسه ر ده كه م كاك شهريار به راستى زور به توانايه
كەرتی نەوتی عێراق؛ دوور لە ئامانجەكانی
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سەرکەوتنی قادرمە بۆ گوشاری خوێن باشە! 5 کاژێر لەمەو بەر |

سەرکەوتنی قادرمە بۆ گوشاری خوێن باشە!

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
پێویستدەکات هەموو خانمان پشکنینی شێرپەنجەی هێلکەدان بکەن؟ 6 کاژێر لەمەو بەر |

پێویستدەکات هەموو خانمان پشکنینی شێرپەنجەی هێلکەدان بکەن؟

رێنمایی نوێ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە زۆرتر
ئەنجوومەنی تەندروستیی عەفرین: تورکیا گازی کلۆری بەکارهێناوە 11 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی تەندروستیی عەفرین: تورکیا گازی کلۆری بەکارهێناوە

سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەتیدەکاتەوە زۆرتر
0.516 seconds