وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

مەسروور بارزانی: پارتی ئەندازیار و بونیاتنەری زۆرترین دەستکەوتەکانی کوردستانە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/9/2018
"پارتی دەبێتە پێشڕەوی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان"

رووداو-دهۆک

مەسروور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی پارتی لە دهۆک رایگەیاند، مانگی ئەیلوول پڕە لە دەستکەوت بۆ میللەتی کورد و بە تایبەت پارتی، چونکە پارتی وەکو ئەندازیار و بونیاتنەری ئەو دەستکەوتانەیە.


ئەمڕۆ پارتی لە دهۆک بانگەشەی دەستپێکرد و کاندیدەکانی لەو پارێزگایە ناساند، مەسروور بارزانی لە گوتارێکدا لەبارەی مانگی ئەیلوول و تایبەتمەندییەکانی بۆ پارتی گوتی: "لە 11ی ئەیلوول شۆڕشی ئەیلوول، کە گەورەترین شۆڕشی نیشتمانی و نەتەوەیی بوو، لە سەرانسەری کوردستان دەستیپێکرد، دوای ئەوە چەندین دەستکەوتی گەورە بەدەستهات، ساڵی رابردوو لە 25ی ئەیلوول جارێکی دیکە ئیرادەی میللەتی کورد سەرکەوت، کاتێک 93%ی میللەتی کورد دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا، دیسان ئەو دەستکەوتەش دەستکەوتی پارتی بوو".

مەسروور بارزانی گوتیشی "لە هەموو قۆناخی شۆڕش و رێبازی رزگاریخوازی کوردستان پارتی پێشڕەو و سەرپشک بووە، لە قوربانیشدا پشکی شێر بەر پارتی کەتووە، بۆیە مانەوەو سەرکەوتنی پارتی، سەرکەوتنی کوردستانە، پێویستە هەموومان پێکەوە ئەوەی پێماندەکرێت بۆ ئەوەی پارتی بەهێز بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی کوردستانێکی ئارام و پێشکەوتوو و سەربەخۆمان هەبێت، جارێکی دیکە لە 30ی ئەیلوول بچینە سەر سندووقەکانی هەڵبژاردن، بەهیوای خودا و دەنگی ئێوە ئینشەڵڵا دەستکەوتێکی دیکەی گەورە بۆ پارتی تۆمار دەکرێت و پارتی دەبێتە پێشڕەوی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و جارێکی دیکە ئەو دەستکەوتە گەورەیە لەسەر دەستی پارتی دەستەبەر دەکرێت".

مەسروور بارزانی گوتیشی "ساڵی رابردوو قۆناخی ناخۆشمان تێپەڕاند، دەستکەوتی زۆریشمان هەبوو، بە خۆڕاگری ئێوە و میللەتی کورد بەشێوەیەکی گشتی بە سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی توانیمان ئەو قۆناخانە هەمووی تێپەڕێنین و جارێکی دیکە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستان لە دونیادا بچەسپێنین". 

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مەسروور بارزانی رایگەیاند "چەند مانگێک پێش ئێستا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، بە دەنگی و هیمەت و خۆڕاگری و پشتیوانی ئێوەو پارتی بووە حیزبی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق و وەکو حیزب زۆرترین کورسی بەدەستهێنا، جارێکی دیکە سوپاس بۆ دەنگی ئێوەو سوپاس بۆ وەفا و زەحمەتی ئێوە".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە

"ساڵی 2030 بەریتانیا لە جگەرەکێشان رزگاردەکەین" زۆرتر
لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.234 seconds