وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پارێزگاری كه‌ركووك: به‌غدا ده‌یه‌وێ به‌ هه‌ر بیانوویه‌ك بێت هێز بهێنێته‌ كه‌ركووك

لەلایەن هیوا حوسامەدین 13/10/2017
"گەلی ئێمە هەر کات هێرشی کراوەتەسەر بەرەنگاری دووژمن بووەتەوە"

رووداو-كه‌ركووك 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13-10-2017 پارێزگاری كه‌ركووك له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیم ئاوای ئەو شارە و دوای به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی چه‌ند گه‌ڕه‌كێك ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی سازدا و رایگه‌یاند: "كه‌ركووكیه‌كان زۆر شاره‌كه‌ی خۆیان خۆشده‌وێ و هه‌میشه‌ ئاماده‌ن له‌ پێناو پاراستی خۆیان بكه‌نه‌ قوربانی".


نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری كه‌ركووك ده‌ڵێت: "ساڵێك له‌مه‌وپێش و له‌م مانگه‌دا بوو داعش به‌ ده‌ستی خه‌ڵكی كه‌ركووك و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تێكشكێنرا بۆیه‌ باشتر وایه‌ به‌غدا بیر له‌ به‌كارهێنانی هێز نه‌كاته‌وه‌ و رێگایه‌كی دیكه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدۆزێته‌وه‌".

نه‌جمه‌دین كه‌ریم گووتی: له‌و رۆژه‌وه‌ی گشتپرسی ئه‌نجام دراوه‌ به‌غدا هه‌ر رۆژه‌ و جۆره‌ به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌موو رۆژێك داواكارییه‌كی نوێ ده‌خاته‌ڕوو به‌ڵام لایه‌نی كورد ته‌نیا یه‌ك داواكاری هه‌یه‌ كه‌ نامانه‌وێ شه‌ڕ بكه‌ین و ده‌مانه‌وێ به‌ ئاشتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین ، كه‌چی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ له‌ كه‌ركووك هێز دامه‌زرێننه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌لای خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌وه‌ جێگای قبوڵ نییه‌". 

پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند ئێمە شەڕمان ناوێت و هیج کاتیش شەڕمان نەویستووە بەڵام گەلی ئێمە هەر کات هێرشی کراوەتەسەر بەرەنگاری دووژمن بووەتەوە.

نەجمەدین کەریم دوای جموجۆڵی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە نزیک گوندی بەشیر سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد و رایگەیاند: "بەغدا بەردەوام بە نیاز بووە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی داعش ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە لەو سنوورە کۆنترۆڵکراونتەوە جارێکی دیکە وەریبگرنەوە".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| 21/2/2018 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 20/2/2018 | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەردۆغان ئامارێکی نوێی لەبارەی شەڕی عەفرین راگەیاند 2 کاژێر لەمەو بەر |

ئەردۆغان ئامارێکی نوێی لەبارەی شەڕی عەفرین راگەیاند

یەپەگە رەتیدەکاتەوە زۆرتر
ئەم بێدەنگیە دەمكوژێت 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەم بێدەنگیە دەمكوژێت

کورتە چیرۆکێکی عومەر كەریم بەرزنجی بخوێنەوە زۆرتر
نووسینگەی عەبادی: دەستکاری بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەکراوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

نووسینگەی عەبادی: دەستکاری بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەکراوە

لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە و پشکی کورد روونکردنەوە زۆرتر
0.438 seconds