وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حەشدی شەعبی: عەبادی فەرمانی ئامادەکردنی پێنج هێزی پێداوین

لەلایەن رووداو 13/10/2017
سەفین دزەیی: ئاڵۆزبوونی بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێک نییە

رووداو - هەولێر 

دوای ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رۆژ لە دوای رۆژ گرژتر دەبێت و لە دوایین لێدوانیدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند "شەڕ لەگەڵ هاونیشتمانیانی کورد ناکەین، بەڵام ئەرکی سەر شانمانە پارێزگاری لە یەکپارچەیی وڵات بکەین و دەستوور بچەسپێنین".


گوتەبێژی لیوای 40ی کەتیبەکانی ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی دەڵێت، عەبادی فەرمانیداوە بە ئامادەکردنی پێنج  هێز لە حەشدی شەعبی بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە کێشەلەسەرەکان بەتایبەتی کەرکووک، بەڵام ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوە دەکات حەشدی شەعبی فەرمان لە عەبادی وەرناگرێ و رەنگە گێچەڵ بە پێشمەرگە بکەن.

حەیدەر عەبادی، لەمیانەی کۆبوونەوەی چەسپاندنی سەقامگیری زیاتر لە پارێزگای ئەنبار، باسی گشتپرسیی و کاردانەوەکانی دوای گشتپرسی کرد و رایگەیاند "سوپاکەمان لەدژی گەلەکەمان بەکارناهێنین، هەروەها شەڕ لەگەڵ هاونیشتمانیانی کورد ناکەین. بەڵام ئەرکی سەر شانمانە پارێزگاری لە یەکپارچەیی وڵات بکەین و دەستوور بچەسپێنین و، هاونیشتمانیان و سامانی نیشتمانی بپارێزین".

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دۆخەکە رۆژبەڕۆژ گرژتر دەبێت، ئاڵۆزبوونی بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێک نییە، داواکارین بەشێوەیەکی کاریگەر گفتوگۆ لەنیوانماندا ھەبێت و ھەوڵبدەین دۆخەکە ھێور بکەیەوە، چونکە ناوچەکە بەگشتی بەرگەی ئەو گرژییە ناگرێت".

شەوی چوارشەممە 11-10-2017 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات، لەنێویاندا حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر کوردستان لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵەوە".

هەروەها لە شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی هەینی ( 13-10-2017) پێشمەرگە لە سەرتاسەری سنوورەکانی کوردستان بەتایبەت کەرکووک لە ئامادەباشیدا بوون و کۆسرەت رەسول، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک و فەرماندە سەربازییەکان تاوەکو بەرەبەیان راستەوخۆ سەرپەرشتی دۆخەکەیان کردووە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

يونس حسن محمد | 22/10/2017 12:19:03 م
به يامى من بو سه روك ... با ده ستى هه مو كه وره كانى كوردستان بكرئت وه بئ يان بلئت هه ر ئوه بون كه كوردستان تان ئازاد كردوه له ده ستى دوزمن وه هه ر...
محەمەد | 22/10/2017 12:20:54 م
گوڕان چی؟ کێها لەو نێوانە گوڕانە؟
32 حیزب بە پارتی و یەکێتییەوە: دەستبەرداری ئەنجامی گشتپرسی نابین
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (4)
Nina | 22/10/2017 11:14:24 ص
Yes we agree with you
كۆرد | 22/10/2017 11:56:01 ص
ماندوو نەبن! چاووی هەموو خەڵکی کۆرد ماچ دەکەم و سەری رێز و حۆرمەتیان بۆ دادەنەوێنم. تێبینی: تکایە با لە بوواری فەنییەوە تۆزێک سەرنج بدەین. مایکەکان...
یەکێتی: مەرجەکانی عەبادی قابیلی پەسندکردن نین
| دوێنێ کاژێر 12:55 | (2)
کچە شەهید | 22/10/2017 09:06:58 ص
وەڵڵا هەموو تاوانبار و بەرپرسیارن لەم ڕووداوانە. یانی ئێوە جیاوازی جەیشی عراقی و حەشدی شەعبی و هاوپەیمانانتان نەدەزانی. عەیبە بەسە خۆتان مەدزنەوە ،...
هەندێ لە فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی: فێڵمان لێکرا
| دوێنێ کاژێر 10:48 | (1)
Naser F. Hado
Naser F. Hado | 22/10/2017 07:16:50 ص
هێرش کردنى ئەوان سەر خاکى ئێمە دەستدرێژى نەبوو؟
karkuk | 22/10/2017 07:58:18 ص
کۆنسوڵخانەی ئێران دەڵێت: ئەو کەسانە بەمەبەستی سیاسی هێرشیان کردووەتەسەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی. ??????? كاري وان سياسي نينه وه دياره ؟
کۆنسوڵخانەی ئێران داگرتنی ئاڵای وڵاتەکەیان سەرکۆنە دەکات
| دوێنێ کاژێر 09:45 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە سلێمانی دوو کەس کوژران 5 کاژێر لەمەو بەر |

لە سلێمانی دوو کەس کوژران

لەنێو بازاڕ بووە شەڕیان و تەقەیان لە یەک کرد زۆرتر
عەبادی لەبارەی میلیشیا ئێرانییەکان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی لەبارەی میلیشیا ئێرانییەکان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە

"هیچ هێزێکی بیانیی شەڕکەر لەنێو عێراقدا نییە" زۆرتر
0.281 seconds