وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

محەممەد حاجی مەحموود: لە کەرکووک پێشمەرگە لە ئامادەباشی تەواو دایە

لەلایەن هیوا حوسامەدین 13/10/2017
محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

رووداو -كه‌ركووك 

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئێمە  بۆ پارێزگاریکردن لە کەرکووک لێرەین، نەک بۆ شەڕ و هیوادارین کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن. 


محەممەد حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەدا، هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە بۆ پاراستنی کەرکووک و خەڵکی شارەکەش دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ کێشەیەک بۆ ئەوان دروست نابێت.

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمه‌ بۆ شه‌ڕ نەهاتووین، هاتووین شاره‌كه‌مان بپارێزین و هیوادارین شەڕ روونەدات، هیواخوازم رێگای گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ شه‌ڕ بكه‌ن و چاویان له‌ خاكی ئێمه‌ بێت ئه‌وه‌ به‌ خوێنی خۆمان ده‌یپارێزین". 

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت "ده‌زانین حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌باشیان كردووه‌ و هێزیان هێناوه‌ته‌ به‌شیر، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی خۆی وه‌ستاوه‌ و له‌ ئامادەباشی تەواو دایە".

دەشڵێت "ئێمه‌ پێمانوابوو دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌دام‌ حوسێن كه‌س بیر له‌ به‌كارهێنانی هێز ناكاتەوە، به‌ڵام وا دیاره‌ حکومڕانی له‌ عێراق ته‌نیا گۆڕانی رووخساره‌كانه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و به‌كارهێنانی هێز له‌لای ئه‌وان نه‌ریتە".‌ 

لە شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی هەینی ( 13-10-2017) پێشمەرگە لە سەرتاسەری سنوورەکانی کوردستان بەتایبەت کەرکووک لە ئامادەباشیدا بوون و کۆسرەت رەسول، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک و فەرماندە سەربازییەکان تاوەکو بەرەبەیان راستەوخۆ سەرپەرشتی دۆخەکەیان کردووە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 13/08/2018 04:08:03 م
به‌ڕاستی زۆر سه‌یر و عه‌جایبه‌ ئه‌مڕۆ حوكم له‌ كوردستان له‌ قه‌ڕنی بیست و یه‌كه‌مینه‌ هه‌مو جیهان مه‌لا حوكم و فتوای ڕه‌وا بێت كوردستان حه‌قی...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| دوێنێ کاژێر 05:00 | (1)
Kam | 12/08/2018 08:26:16 م
جا كى له سوپر ساكو تي ئه گات
سووپەر ساکۆ لە هەولێر کۆنسێرت سازدەکات
| 12/8/2018 | (1)
Azad Azad | 11/08/2018 02:20:45 م
ئه‌م چوار حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ ناڕازی ئایا خه‌ڵكی كوردستان رازیه‌ له‌م جۆره‌ حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌.؟؟؟ ئه‌م حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌...
بارزان | 12/08/2018 04:44:16 م
هه مویان خوفروشن
گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| 11/8/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات 4 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات

ئەگەری هەوکردنی سییەکان زیاددەکات زۆرتر
توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە 23 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە

هەوکردنیش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە زۆرتر
بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا دوێنێ کاژێر 10:47 |

بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا

لە بەرازدا چێنراوە و سەرکەوتوو بووە زۆرتر
0.453 seconds