وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان

لەلایەن سەرتیپ عوسمان 13/11/2017
7206 ژمارەی بینین

رووداو - دەربەندیخان

بەهۆی بوومەلەرزەوە لە قەزای دەربەندیخان پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. زیان بە ماڵ و خانووی هاونیشتمانیانیش گەیشت.

بەگوتەی ناسح مەلا حەسەن، قایمقامی دەربەندیخان پێنج خانوو بە تەواوی وێرانبوون، کە یەکێکیان سێ نهۆمە. 100 خانووی دیکەش بە کەڵکی بەکارهێنان نەماون و دەبێ نۆژەنبکرێنەوە. 

بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی بەنداوەکە، ئەمڕۆ (دووشەممە 13-11-2017) لیژنەیەک لە بەغداوە سەردانی بەنداوەکەیان کردووە و رایانگەیاندووە، بەنداوەکە زیانی بەرکەوتووە بەڵام مەترسی رووخانی نییە. 
 
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پەیوەندییان پێوەکردووە و داوایانکردووە لیژنە بۆ نووسینی زیانەکان پێکبهێنرێت و هەوڵدەدەن قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکەنەوە.

جیهان
0.171 seconds