وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پۆلیس لە مردنێكی مسۆگەر رزگاری دەكەن

لەلایەن دیمەن بورهان 13/11/2017
بە دوو گەنج دەستدرێژییان کردە سەر شارا و سکیان پڕکرد
بە دوو گەنج دەستدرێژییان کردە سەر شارا و سکیان پڕکرد

رووداو- هەولێر

شارای تەمەن 19 ساڵان دوای جیابوونەوەی لە هاوژینەكەی، گەڕایەوە ماڵی باوكی و لەلای دایكی و باوكە بەتەمەنەكەی مایەوە، ئەو ژنە لەلایەن دوو گەنجەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر، بەڵام لە ترسان نەیوێراوە سكاڵا تۆمار بكات.

شارا ناوی خوازراوی ئەو ژنەیە كە دانیشتووی شاری سلێمانییە و پێشتر لەلایەن دوو گەنجەوە دەستدرێژیی كراوەتە سەر.

دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر رووداوەكەدا، شارا هەست دەكات كە دووگیان بووە، بۆیە دەكەوێتە پرسیاركردن و گەڕان بەدوای مامانێكی باش كە منداڵەكەی بۆ لەبار ببات، بەڵام بەهۆی ئەو رێكارە توندە یاساییەی بەرامبەر لەباربردنی منداڵ هەیە، زۆر بە زەحمەت مامانێكی دەستدەكەوێت ئەو كارەی بۆ بكات، ئەگەریش مامانێكی دەستبكەوێت، ئەوا بە كەمتر لە 500 دۆلار رازی نابێت، بەڵام شارا ئەوكات تەنیا خاوەنی 260 هەزار دینار بوو.

دەچێتە خانەقین

دوای گەڕانێكی زۆر لەناو سلێمانی و دەستنەكەوتنی مامانێك كە منداڵەكەی بۆ لەبارببات، لە خانەقین مامانێك دەدۆزێتەوە، بەتەنیا و بەدزییەوە دەچێتە لای مامانەكە. ئەویش دەرزییەكی لێدەدات. شارا لەبەرئەوەی بەدزییەوە هاتووەتە خانەقین و بۆ ئەوەی درەنگ نەكەوێت و هیچ كەسێك هەستی پێنەكات، چاوەڕێ ناكات منداڵەكە فڕێ بدات و راستەوخۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە، بەڵام لە نزیك شارۆچكەی كەلار تەندروستیی تێكدەچێ‌ و تووشی خوێنبەربوون دەبێت، ئیدی پەنا دەباتە بەر ماڵێك تا كەمێك تێیدا پشوو بدات، بەڵام ماڵەكە پۆلیس ئاگادار دەكەنەوە.

دوای ئەوەی پۆلیس بە رووداوەكە دەزانێت و دەچێتە ماڵەكە، شارا دەبەن و كەیسەكەی دەدرێتە دەست بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، ئەوانیش ژیانی شارا لە مردن رزگار دەكەن. سەرەتا دەینێرن بۆ نەخۆشخانەی شەهید شێرە، دواتر بەهۆی خراپی و ناجێگیریی بارودۆخی تەندروستییەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی دەكرێت و لەوێ چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت و لە مردن رزگاری دەكەن.

ئەو منداڵەی لەنێو سكی شارادا بووە مردووە و لەڕێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە دەریانكردووە، دواتریش شارا گەڕێندراوەتەوە بۆ ماڵی باوكی. بۆ پاراستنی ژیانی شارا و نەدركاندنی نهێنییەكەی، پزیشكی نەخۆشخانە ئامادەنین هیچ  زانیارییەك لەبارەی كەیسەكەوە بدركێنن.

بەڵام عەقید لەمیعە محەممەد، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان بە (رووداو)ی گوت "پاش ئاگاداركردنەوەمان لە حاڵەتی ژنێك كە بە ئازارێكی زۆرەوە پەنای بۆ ماڵێك لە كەلار بردووە، دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شێرەمان كرد و چارەسەری سەرەتایی بۆ كرا، بەڵام بەهۆی حاڵەتی تایبەتی ژنەكەوە نەدەكرا بمێنێتەوە و بارودۆخی تەندروستی روو لە خراپبوون بوو، بۆیە رەوانەی نەخۆشخانەی كەلارمان كرد".

بە گوتەی عەقید لەمیعە، ئەمە یەكەمین حاڵەتە كەسێكی غەریب لە كەلار رووداوێكی وای بەسەربێت، لەبەر ئەوەش كە سكاڵای لەسەر هیچ كەسێك نەبوو، نەشیدەویست هیچ كەسێك بە رووداوەكە بزانێت، بۆیە وەكو بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان هیچ رێكارێكمان نەگرتە بەر، تەنیا ئەوە نەبێت كە هاوكاریمان كردووە بۆ جێگیربوونی باری تەندروستی و رزگاركردنی لە مردن.

نیشانەکردن : ذەستدرێژی سێکسی
64330 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 13/08/2018 04:08:03 م
به‌ڕاستی زۆر سه‌یر و عه‌جایبه‌ ئه‌مڕۆ حوكم له‌ كوردستان له‌ قه‌ڕنی بیست و یه‌كه‌مینه‌ هه‌مو جیهان مه‌لا حوكم و فتوای ڕه‌وا بێت كوردستان حه‌قی...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| دوێنێ کاژێر 05:00 | (1)
Kam | 12/08/2018 08:26:16 م
جا كى له سوپر ساكو تي ئه گات
سووپەر ساکۆ لە هەولێر کۆنسێرت سازدەکات
| دوێنێ کاژێر 11:11 | (1)
Azad Azad | 11/08/2018 02:20:45 م
ئه‌م چوار حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ ناڕازی ئایا خه‌ڵكی كوردستان رازیه‌ له‌م جۆره‌ حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌.؟؟؟ ئه‌م حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌...
بارزان | 12/08/2018 04:44:16 م
هه مویان خوفروشن
گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| 11/8/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە 17 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە

هەوکردنیش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە زۆرتر
بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا 20 کاژێر لەمەو بەر |

بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا

لە بەرازدا چێنراوە و سەرکەوتوو بووە زۆرتر
رێکخراوی ژیانی تەندروستی پزیشكی ساڵ هەڵدەبژێرێت 20 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوی ژیانی تەندروستی پزیشكی ساڵ هەڵدەبژێرێت

چەندین پزیشكی پێشەنگ لە هەموو کوردستان دیاریدەکەن زۆرتر
0.437 seconds