وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکەنەوە

لەلایەن رووداو 13/12/2018
گۆڕان: خواست و داوامان ئاراستەی راسپێردراوی پێکهێنانی حکومەت دەکەین

رووداو-هەولێر

دوای کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەلایەک و پارتی و گۆڕان لەلایەکی دیکە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەست پێبکەنەوە و پێشبینی دەکرێت ئەو گەڕەی گفتوگۆکان یەکلاکەرەوە بن و لایەنەکان گفتوگۆ لەسەر پۆستەکان بکەن.


پارتی دیموکراتی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو ئامانج ئەوەیە پێش کۆتایی ساڵ لەبارەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ لایەنەکان بگاتە رێککەوتن.عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "گۆڕان خواست و داواکاری خۆی بۆ بەشداری لە حکومەت لەگەڵ راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت باس دەکات". 

چاوەڕواندەکرێت دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆران رێککەوتن لەسەر پۆستەکان ئاسانتر بێت؛ لایەنەکان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن دانوستاندنەکانی هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە بن.

یەکێتی وەک براوەی دووەم خۆی یەکلاکردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە حکومەت، بەڵام گۆڕان چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەت دەکات بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی جڤاتی نیشتمانی خۆی یەکلابکاتەوە بۆ بەشداریکرن لە حکومەت.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ، کۆتایی بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت بهێنێت و مانگی داهاتوو دەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکرێت. 


کاکەمین نەجار ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستاندنکاری پارتی دەستدەکاتەوە بە سەردانیکردنی لایەنەکان، ئەوەش بەمەبەستی دانوستاندن لەبارەی پێکهێنانی حکومەت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی باسی لەوەکرد، لە دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆی باشمان لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کردووە، بەڵام باسی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتمان نەکردووە و ئەو بابەتەمان هێشتووەتەوە بۆ گفتوگۆکانی هەفتەی داهاتوو.

هەرچەندە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30 ئەیلولی رابردوودا ئەنجامدرا، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوون بە رێککەوتن بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.39 seconds