وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵبژاردنەکانی عێراق بایکۆت دەکات

لەلایەن سیروان عەباس 14/1/2018
 لۆگۆی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
لۆگۆی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان

رووداو - هەولێر

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بڕیاری دا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق نەکات و رایگەیاند، بە لیستی سەربەخۆ ناچێتە نێو گەمەیەکی عێراقییانەوە.

لە راگەێیندراوێکدا بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "ئێمە لە سەرەتاوە داوامان لە هێزە سیاسییەکانی کوردستان کردووە بۆ لادان یان راستکردنەوەی ئەدا و سیاسەتی ئەم نوخبە دەسەڵاتدارە شکستخواردووەی کوردستان، پێویستە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و دەرەوەی دەسەڵات هاوپەیمانێتی هاوبەش پێکبهێنن بۆ کۆتاییهێنان بە چارەکە سەدەیەک ستم و گەندەڵی، بەڵام بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی لەسەر دەستکەوتەکانی کورد و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەیە، پێویستە هەموو لایەکمان یەکگرتووبین و شکست بە پیلان و هەڕەشەکان بهێنن".


بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات، لە چەند رۆژی رابردوودا بزووتنەوەی ئیسلامی داواکاری هەموو ئەو لایەنانەی رەتکردووەتەوە کە هەریەکەیان بە جیا داوای هاوپەیمانێتییان لێکردووە. 

بۆ هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە لە 12-5-2018  پێکەوە ئەنجامبدرێن، پێشنیازێک هەبوو هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست  بەشداری بکەن، بەڵام پێشنیازەکە جێبەجێ نەکرا.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ رەتیانکردەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و حیزبەکانی دیکە بە یەک لیستی هاوبەش بەشداری بکەن و لیستێکی هاوبەشیان بەناوی هاوپەیمانیی نیشتمان پێکهێنا، بە رەزامەندی هەرسێ لایەنەکەش یوسف محەممەد لە بزووتنەوەی گۆڕان کرایە سەرۆکی لیستەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

دوای ئەم هەنگاوە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش دەڵێت بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات. هادی عەلی، گوتەبێژ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ بژارده‌ی لیستی هاوبه‌ش بووین بۆ لایه‌نه‌ كوردستانییەکان، به‌ڵام كه‌ ئه‌م بژارده‌یه‌ ئه‌نجامی نه‌بوو، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌ بژارده‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات".

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 14-1-2018، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حیزبە کۆببنەوە و دوایین بڕیار لەباری چۆنییەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بدەن.

دەقی راگەیێندراوەکە:



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Miaad shwan | 13/10/2018 11:01:31 ص
تا كاتژير چه ند ئه م كتيبخانه به رده وأم ده بيت...؟؟؟
لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب دەکرێتەوە
| 9/10/2018 | (1)
Abdolvahed | 13/10/2018 08:22:50 ص
پیم وانیه ئه مریکا پشتی کوردبگریت چونکه کورد بوخوی پارچه پارچه ونالیکه به داخیکی زورگه وره هه رحیزب وپارتیکی کوردی ئالقه به گوی ده وله تیکی داگیرکه...
لاڤرۆڤ: ئەمریکا هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێک لە سووریا دەدات
| 12/10/2018 | (1)
ره شید | 12/10/2018 04:27:41 م
ده سخوش کاک رابه ر ، له کوردستانی ئیمه دا دیموکراسی ده له مه یه و حیزبه سیاسیه کان به ده سه لاتیشه وه خاوه نی کلتووریکی دیموکراتیک نین ! چاویان له وه...
Raber | 12/10/2018 05:54:03 م
كاك رابه ر به ريز بابه تكاني تو وتنه وه يه، شي كردنه وه نيه. به داخه وه
دیموكراسی به‌بێ هه‌ڵبژاردن
| 12/10/2018 | (2)
محمد | 12/10/2018 10:07:57 ص
لە باو لە باران هەر تەمەنی بەفر کەم دەکا بە ئەمریکا و ڕوسیا کوردیان نەهێشت
پۆمپیۆ: واشنتن دەیەوێت کورد لە دانوستاندنەکانی داهاتووی سووریادا بەشداربن
| 12/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان 6 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی هۆشداری دەدات زۆرتر
برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە 9 کاژێر لەمەو بەر |

برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە

گەورەترین برسیێتی دەبێت لە 100 ساڵی رابردوودا زۆرتر
چین رۆڵی نێرینە لە درووستکردنی کۆرپەدا ناهێڵێت 23 کاژێر لەمەو بەر |

چین رۆڵی نێرینە لە درووستکردنی کۆرپەدا ناهێڵێت

بە بێ نێرینە کۆرپە بەرهەمهێنرا زۆرتر
0.468 seconds