وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە هەولێر و دهۆک دەست بە جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی دەکرێت

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 14/1/2018
فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو لە هەولێر باسی جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی دەکات

رووداو - هەولێر

لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەست بە جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت تەنیا لە هەولێر 450 بۆ 550 بەندکراو ئازادبکرێن، لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریش لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.


دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان یاسای لێبووردنی گشتی پەسەندکرد، رۆژی یەکشەممە 14-1-2017 بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئازادکردنی ئەو بەندکراوانەی یاساکە دەیانگرێتەوە، لیژنەی لێبووردنی گشتیی بەندکراوان سەردانی چاکسازیی گەورانی هەولێری کرد، لە دهۆکیش لیژنەکە دەستبەکاربوو.

فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ پرۆسەی لێبووردنی گشتی لە چاکسازی گەوارنی هەولێریش هاوشێوەی دهۆک دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت بەشێک لەوانەی بەر لێبووردنی گشتی دەکەون ئازادبکرێن.

پەیامنێری رووداو ئاشکرای کرد کە بەپێی پێشبینی بەرپرسان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، 450 بۆ 550 بەندکراو لەو یاسایە سوودمەندبن و بەر لێبووردنی گشتی بکەون.

پەیامنێری رووداو گوتی: لیژنەکە سەرقاڵی بەراوردکردنی ماددەکانی یاساکەی پەرلەمانی کوردستان و تاوانەکانی بەندکراوانە، بۆئەوەی بەپێی ئەو یاسایە ئەو کەسانە جیابکەنەوە کە بەر لێبووردنەکە دەکەون.

زه‌كى ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى چاكسازى ژنان و نەوجەوانان له‌ دهۆك به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌یسانه‌ كه‌ سوودمه‌نده‌بن له‌ بڕیارى لێبووردنى گشتى، لە دۆسیەی بەشێک لە ژن و نەوجەوانە به‌ندكراوه‌كان ده‌كۆڵێته‌وە و پێشبینى ده‌كه‌ین له‌ قوناغى یه‌كه‌مدا 27 ژن و نەوجەوان سوودمه‌ندبن و ئازادبكرێن.

زه‌كى ئه‌وەشی راگه‌یاند: "لیژنەکه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاوەكو لە دۆسیەی سه‌رجه‌م به‌ندكراوه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه و پێشبینى ده‌كه‌ین له‌ چاكسازى ژن و نەوجەوانان نزیكه‌ى 40 ژن و نەوجەوان سوودمه‌ندبن"‌.

هەر لە چوارچێوەی ئەو بڕیارە، رۆژى پێنجشه‌ممەی رابردوو‌ 11 ی ئه‌م مانگه،‌ له‌ چاكسازىی گەوران له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا 72 به‌ندكراو ئازادكران.



پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/01/2018 10:52:36 ص
ته جروبه و رووداوه کانی باشووری کوردستان ئه م راستیه مان بو مسوگه رده کا که باشترین ریگه بو کورده کانی سوریا ئه وه یه ده س به دانوستانی جیدی و به هه...
عەفرین لەبەردەم ‌هەڕەشەی جەنگ و کاولکاریدا
| دوێنێ کاژێر 09:12 | (1)
ر ه شید | 22/01/2018 10:42:38 ص
ده س خوش ، سالیانیکی دور و دریژ ئیران به حکوومه ته که ی حه مه ره زاشاشه وه پشتیوان و شه ریکی ستراتیجیکی کوردی عیراق بوو و به لام له سالانی دواییدا...
تاران نیوەی رێگایە
| دوێنێ کاژێر 09:02 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
Nabaz Qdir
Nabaz Qdir | 22/01/2018 07:24:30 ص
dast xosh zor jawan mamalat lagal daqakat krdwa
خاوەنشكۆ
| دوێنێ کاژێر 04:18 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیكەی 30 هاونیشتمانی دهۆك لەنێوان توركیا و یۆنان بێسەروشوێنن 55 خولەک لەمەوبەر |

نزیكەی 30 هاونیشتمانی دهۆك لەنێوان توركیا و یۆنان بێسەروشوێنن

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران: شوێن نەماوە زۆرتر
تۆپخانەکانی تورکیا رۆژئاوای عەفرین تۆپباران دەکەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

تۆپخانەکانی تورکیا رۆژئاوای عەفرین تۆپباران دەکەن

شەڕ و پێکدادان و بۆردوومانی فڕۆکەکانیش بەردەوامە زۆرتر
کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بە هەواڵی خۆش و ناخۆش دەستپێدەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بە هەواڵی خۆش و ناخۆش دەستپێدەکات

" لە ساڵی 2018 و 2019ـیشدا گەشەی ئابووری بەردەوام زۆرتر
0.359 seconds