وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كەركووك؛ كورسییەكانی كورد دادەبەزن بۆ نیوە؟

لەلایەن نەوزاد مەحموود 14/2/2018
 دیمەنێکی شاری کەرکووک پێش ئەنجامدانی گشتپرسی لە 25 ی ئەیلوولی 2017 دا، فۆتۆ: AFP
دیمەنێکی شاری کەرکووک پێش ئەنجامدانی گشتپرسی لە 25 ی ئەیلوولی 2017 دا، فۆتۆ: AFP

رووداو- سلێمانی

كەركووك هێندەی دیكە حیزبە كوردستانییەكانی لەیەك دوور خستەوە. دواهەمین هیوای یەكڕیزی، حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان خستییە سەر مێزی دانوستاندنی حیزبەكان. رۆژی چوارشەممەی رابردوو هەموو لایەنەكانی لەنێو ماڵی خۆی كۆكردەوە بەو هیوایەی بتوانن بەیەك لیست بچنە نێو هەڵبژاردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان "ئێستا دەتوانم بڵێم بێهیوا بووین". بەڵێن عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان وایگوت.

بەڵێن عەبدوڵڵا، دەڵێ سەردانی مەكتەبی سیاسیی هەموو حیزبەكانیان كردووە و داوایان لێكردوون لیستێكی هاوبەشی كوردستانی دروستبكرێ بۆ ئەو ناوچانە. دواتر داوەتی هەموو لایەنەكانیان كردووە بۆ كۆبوونەوەیەك كە هەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو "لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر لیستی هاوبەش كرایەوە و بڕیار بوو رۆژی پاشتر مەكتەبی هەڵبژاردنی هەموو لایەنەكان دیسان كۆببنەوە، وادەی كۆبوونەوە هات و نوێنەری یەكێتی نەهات، بە تەلەفۆن لەگەڵ كاك شۆڕش ئیسماعیل قسەم كرد و گوتی برادەرانی خۆمان درەنگ ئاگاداریان كردووم، ئیدی نوێنەری لایەنەكانی دیكەش رۆیشتن".

بەڵێن عەبدوڵڵا دەڵێ پێشتر زانیویانە گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی لیستی هاوبەشیان هەیە بۆ كەركووك "بەڵام ئەگەر لەكاتی سەردانمان بۆلایان بیانگوتایە ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی لەگەڵ پارتی و یەكێتی لیستی هاوبەش دروستناكەین، ئەو كۆبوونەوەیەمان رێكنەدەخست، بەداخەوە دواتر قسەیان كرد".

هێشتا تەواوی حیزبەكانی باشووری كوردستان جەخت لەوە دەكەنەوە كە كەركووك شارێكی كوردستانییە، بەڵام ئەو كەركووكەی ئێستا بۆ كورد لە دەواری دوای هێوربوونەوەی رەشەبای بەهێز دەچێ. نە پۆستە گرنگەكانی لەدەستی كورد ماون و نە دەسەڵاتە سیاسییەكەش، بەو دۆخەوە كورد ناچارە بچێتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنی مانگی ئایاری داهاتوو كە خاوەندارێتی شارەكەی تێدا یەكلایی دەبێتەوە بۆ ماوەی 4 ساڵ.

عەلی حوسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی كە حیزبەكەی بڕیاری داوە هەڵبژاردن لە كەركووك بایكۆت بكات، ئەو بڕیارەی حیزبەكەی دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی نایانەوێ "دان بەو ئەمری واقیعەدا بنێین كە لەوێ سەپێنراوە"، چونكە وەك ئەو دەڵێ پارتی ئەو ناوچانە بە "داگیركراو" دەزانێ و كاتێكیش بڕیاریدا بایكۆتی بكات "دان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا نانێین هەر چۆن بێ"، بەڵام تەنیا رێگا بۆ شكاندنی بایكۆت بەلای پارتییەوە لیستێكی هاوبەش بوو كە هەموو حیزبە كوردستانییەكانی تێدابن "ئێمە پێش ئەوەی بڕیار بدەین بایكۆت بكەین، گوتمان با هەموومان بایكۆت بكەین یان هەموومان یەك لیستمان هەبێ".

پێش تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتییەكان، پارتی و یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەیەكیان رێكخست و لەو كۆبوونەوەیەدا پرسی لیستی هاوبەش تاوتوێ كرا. بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) هەندێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەلایەك و تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەك لەلایەن گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانییەوە، هەوڵەكانی تێكدا.
 
بەشێك لە بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان هەرزوو هۆشدارییان داوەتە بزووتنەوەكەیان كە خۆیان بە دوور بگرن لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی و یەكێتی و زۆرینەی بەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە گوتوویانە ئەگەر لەگەڵ پارتی و یەكێتی پێكەوەبن، ناتوانن لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك بە خەڵك بڵێن دەنگمان بدەنێ.

مەلا فەرمان، یەكێك لە بەرپرسەكانی گۆڕان لە كەركووك دەڵێ ناكرێ لەگەڵ ئەم دوو حیزبەدا هاوپەیمانی ببەسترێ "ئەگەر لەگەڵ ئەوان لیست دروستبكەین، خەڵك نایەن بۆ دەنگدان، باشترە ئێمە لیستی نیشتمان و ئەوان لیستی خۆیان هەبێ، ئەوكات ململانێكە خەڵكیش هان دەدات بەشداریی هەڵبژاردن بكەن".

لە پارێزگای كەركووك زیاتر لە 900 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە. لەو پارێزگایە كۆمیسیۆن 18 ناوەندی بۆ نوێكردنەوەی داتای دەنگدەران دانابوو. لە دواهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیشدا، ئەنجامی دەنگەكان بەو شێوەیە بوون بۆ كورد: یەكێتی 209 هەزار دەنگی هێنا و 6 كورسی بردەوە. پارتی 63 هەزار دەنگی هێنا و دوو كورسی بەدەستهێنا و بەوەش كورد بووە خاوەنی 8 كورسی پەرلەمان لە كۆی 12 كورسی. بەڵام بەڵێن عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەڵێ: "كورد رەنگە ئەمجارە 4 كورسی بهێنێ، ئەوەش وادەكات پۆستە گرنگەكانمان لەدەستبچێ".

بەرپرسێكی یەكێتی، هەوڵەكانی دروستكردنی لیستی هاوبەش بە هەوڵی پارتی دەزانێ و پێیوایە بۆیە ئەوەش دەكات، چونكە دەزانێ یەكێتی بە چڕی دەستی بە كاركردن كردووە بۆ ئەوەی دەنگی باش بهێنێ "ئەوە پلانێكە بۆ ئەوەی حیزبەكانی دیكە لە كەركووك دەنگی پێویست نەهێنن و دۆخی كەركووك هێندەی دیكە لەدەستبچێ"، رەوەند مەلا مەحموود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی هەروەها دەڵێ، هەوڵەكانی دروستكردنی لیستی هاوبەش بێئاكامە "ئەوە هەوڵێكی فاشیلە و دەبوو لە 7/1 ئەوە بكرایە، بەڵام ئەوكات ئەوان بایكۆتیان كرد"، گوتیشی "بڕواناكەم ئەو هەوڵانەی پارتی لە نیەتپاكی بێ".

 كەركووك كە كرۆكی زۆربەی گوتارە نەتەوەییەكانی كورد بووە بە درێژایی شۆڕشەكانی، ئێستا بووە بەو چاڵەی حیزبەكان لە ناكۆكییاندا تێیدەكەون. شارێك كە لەدەستدانی وەك ئەوەیە كورد بەپێیەكانی خۆی بۆ رابردووی تاڵی خۆی بگەڕێتەوە.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 05/05/2018 04:32:44 م
خودای گه‌وره‌ هه‌ر هه‌مو خائین خۆفرۆشه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ بكاته‌ قوربان پێڵاو ئه‌م كچه‌ كورده‌ی شاری كه‌ركوك.
كوردستان | 16/05/2018 10:45:23 ص
شير هه شيره ج زنه يان ميره سوباس دەست خۆش ئاهورا خان
 ئەو خانمەی لە سلێمانی دژی عەبادی هاواری كرد، باسی هەڵوێستەکەی دەکات
| 5/5/2018 | (4)
aziz | 16/05/2018 06:46:15 ص
وەڵاهی زۆریشی هێناوە لەچاو
معتصم شواني | 16/05/2018 09:11:25 ص
حزب هەیە تەمەنی ٧٠ ساڵە لەکەرکوک ٦٠٠دەنگی هێناوە چی تیایە ئاڵا ٩٠٠ دەنگ بهێنێت.
ژمارەی دەنگەکانی ئاڵا تاڵەبانی لە لیستە عەرەبییەکە ئاشکرا دەکرێت
| 15/5/2018 | (2)
Iman Botani | 16/05/2018 08:44:56 ص
" ئه‌ندرسۆن دووپاتیشیكرده‌وه‌، هه‌وڵ ده‌دات فه‌رمانه‌كانی ئایینی ئیسلام جێبه‌جێ بكات" کە واتا دەبێت بچێتە ریزەکانی نێو دعش
گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی سوێد له‌م ره‌مه‌زانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بێت
| 16/5/2018 | (1)
Azad Azad | 16/05/2018 08:25:54 ص
ده‌بێت بڵێین لاحول ولا قوت الا بالله‌، زۆر شتی نامۆ و مه‌لموسمان دێته‌ ڕێ ده‌بێت گۆی خۆمان كه‌ڕ كه‌ین بڵێن امین.
درێژترین ماوه‌ی به‌ڕۆژووبوونی ره‌مه‌زان له‌ سوێد و نه‌رویج ده‌بێت
| 15/5/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 فراکسیۆنی یەکێتی: ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسند دەکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

فراکسیۆنی یەکێتی: ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسند دەکرێت

"پرسی خانەنشینی پلەباڵاكان چارەسەر دەكرێت" زۆرتر
ورده‌كاریی رێككه‌وتنی بارسێلۆنا و گریزمان 2 کاژێر لەمەو بەر |

ورده‌كاریی رێككه‌وتنی بارسێلۆنا و گریزمان

مووچه‌ی ساڵانه‌ی 15 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت زۆرتر
هەڵبژاردنی عێراق سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ دیموکراسی 2 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵبژاردنی عێراق سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ دیموکراسی

"دەبێت لایەنەکان رێز لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن زۆرتر
0.359 seconds