وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ژنە هەڵسوڕاوێکی گۆڕان دەستی لەکار کێشایەوە

لەلایەن رووداو 14/2/2018
دكتۆرە گیان كامل بەسیر
دكتۆرە گیان كامل بەسیر

رووداو - هەولێر

بەرپرسی ژووری دیپلۆماسییەكانی نووسینگەی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوە لە بزووتنەوەکە رادەگەیێنێ. هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە لەدوای نەمانی نەوشیروان مستەفاوە گوێگرێكی دیكە نەماوە كێشە و گرفتەكانی نێو بزوتنەوەکە چارەسەر بكات.

دكتۆرە گیان كامل بەسیر، بەرپرسی ژووری دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە نووسینگەی هەولێر، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەکە راگەیاند.  ناوبراو لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سەرەتای دروستبوونی بزووتنەوی گۆڕان كۆسپ و كێشە هەبوون، بەڵام بوونی كاك نەوشیروان لەو بزووتنەوەیە دەیتوانی ئەو كۆسپ و كێشانە چارەسەر بكات و گوێ لە رەخنە و تێبینییەكان بگرێت".

دکتۆرە گیان هەروەها گوتی: "بەداخەوە لەدوای نەمانی كاك نەوشیروان ئەو گوێگرە نەما بتوانێ كۆسپ و كێشەكان چارەسەربكات، بەگشتی لەنێو بزوتنەوەی گۆڕاندا و بەتایبەت لە كارەكانم كە ئەنجامم دەدان، بۆیە ناتوانم لەمەودوا لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان كارەكانم ئەنجامبدەم و بەردەوامبم لە خزمەتكردنی بزووتنەوەی گۆڕان".

بە ئاماژەکردن بەوەی رێبازی نەوشیروان مستەفا لە چوارچێوەی حیزبێك سنووردار نییە، هەڵسوڕاوە ژنەکەی بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر گوتی: "هەر هاووڵاتییەكی كوردپەروەر دەتوانێت لە دەرەوەی ئەو سنوورە دەرێژە بە خەباتەكەی بدات".

دكتۆرە گیان كامل بەسیر، لە سەرتای دروستبوونی بزووتنەوی گۆڕان لە ساڵی 2009 دا لەو بزووتنەوەیەدا كاردەكات و چەندین ئەرك و بەرپرسیارێتی لەئەستۆبووە، وەكو ئەندامی جڤاتی گشتی، ئەندامی ژووری توێژینەوە و كارگێڕی، ئەندام و دامەزرێنەری ژووری دیپلۆماسییەكانی ئۆفیسی هەولێر، سەرپەرشت و ئامادەکاری تیمی ژنان بۆ هەڵبژارنەكانی 2014ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاكان، هەروەها ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری بۆ كۆنفرانسی هەولێر، دوای پۆستیش بەرپرسی ژوورە دیپلۆماسییەكانی نووسینگەی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان بوو.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : بزووتنەوەی گۆران
14786 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
ره شید | 19/02/2018 05:27:08 م
ده س خوش برای به ریز عه فرین چون بپاریزین؟ پیم وابی برای خوشه ویستی من جه نابت توزیک که و توویه داوی پوپولیزمی پ.ک.ک و لک وپوپه کانی یامن پیم وایه...
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (2)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| دوێنێ کاژێر 11:31 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 18/2/2018 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 18/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات 38 خولەک لەمەوبەر |

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاری دا زۆرتر
ساڵیادی شەهید شیفا 3 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵیادی شەهید شیفا

0.344 seconds