وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

قاسم ئه‌عره‌جى لە سلێمانی: پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەران دەدرێت

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 14/3/2018
قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى لە سلێمانی: لە شاری مام جەلالین
قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى لە سلێمانی: لە شاری مام جەلالین

رووداو - سلێمانی

قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر و سلێمانی رایگەیاند، دوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانیش دەدرێت. هیچ کێشەیەکی قووڵ لەنێوان هەولێر و بەغدا نییە، هەموو کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەردەبن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی سلێمانی، ئه‌عره‌جی گوتی "لە رۆژێکی وا خۆشدا هاتووینەتە کوردستان و لە هەولێر چاومان بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و وەزیری ناوخۆی هەرێم کەوت. ئێستاش لە شاری مام جەلالین، خودا لێیخۆشبێت، لێرەش چاومان بە بەڕێز پارێزگار و بریکاری وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و برایانی دیکەمان، کەوت کە بەشاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتووین".

وه‌زیرى ناوخۆى عێراق گوتیشی "ئێمە هەڵگری ئەو پرۆژە چارەسەرەین کە بەڕێز سەرۆکوەزیران عەبادی رایگەیاندووە، ئەویش سەرەتا بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر بۆ ئەنجامدانی گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەستپێدەکات، بەپێی دەستووری عێراقی و یاسا کارپێکراوەکان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی. بەدڵنیاییەوە بەپێی دەستوور دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان لە دەسەڵاتی رەهای حکومەتی فیدراڵین". 

بەگوتەی ئه‌عره‌جى، هاوکارییەکی زۆر باش لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی هەردوو فڕۆکەخانەکە لەگەڵ بەغدا هەیە، "ئەوەش وامانلێدەکات زیاتر گەشبین بین، چونکە ئێمە ئیرادەیەکی راستگۆمان لەئەستۆگرتووە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان، بەپێی دیالۆگ و بەپشتبەستن بە دەستوور. بە دڵنیاییەوە پرسی مووچەی فەرمانبەرانیش بەڕێز سەرۆکوەزیران  بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە فەرمانی کردووە، ئینشەئەڵڵا بەر لە جەژنی نەورۆز مووچە بە فەرمانبەران دەدرێت".

وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هیچ کێشەیەکی قووڵ نییە، بەڵکو تێگەیشتنی جۆراوجۆر هەن، بەپشتبەستن بە دەستووری عێراق، گفتوگۆ تاکە رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو پرسەکان.

پێداچوونەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 بۆنکردنی گۆرەوییەکانی، پیاوێك تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

بۆنکردنی گۆرەوییەکانی، پیاوێك تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات

لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر وەرگرتن خەوێندراوە زۆرتر
یەکەم پرۆژەی شاجوانی گەردوونی 2018 بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ئەیدزە 4 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەم پرۆژەی شاجوانی گەردوونی 2018 بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ئەیدزە

نزیکترین هاوڕێی خۆی لەدەستداوە بەهۆی نەخۆشیی ئەیدز زۆرتر
یەكێتی بە پارێزگارێكی بێلایەن بۆ كەركووك رازی نییە 8 کاژێر لەمەو بەر |

یەكێتی بە پارێزگارێكی بێلایەن بۆ كەركووك رازی نییە

پارتی: كێشەی كەركووك چەند فایلێكی جیاوازە زۆرتر
0.469 seconds