وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دهۆک؛ برای ئەو پیاوە سێ منداڵی خۆی سووتاند رووداوەکە دەگێڕێتەوە

لەلایەن کاروان عەلی 14/3/2018
باوکەکە منداڵەکانی بردووەتە ژوورەوە و بەنزین یان نەوتی پێدا کردوون

رووداو - دهۆک 

ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ پیاوێک کە بە گوتەی کەسوکارەکەی نەخۆشیی دەروونی هەیە، سێ منداڵی خۆی سووتاند و، برایەکی ئەو پیاوەش لەڕێگەی رووداو چۆنییەتی روودانی کارەساتەکە دەگێڕێتەوە.

هەریەک لە مەتین (تەمەن سێ ساڵ)، ماهر (چوار ساڵ)،  ئارام نزار (شەش ساڵ)، بەهۆی سووتاندنیان لەلایەن باوکییانەوە برینی جەستەیان سەختە و، ئێستا لە نەخۆشخانەی سووتان و جوانکاری لە دهۆک، لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدان.

ساڵح، برای ئەو پیاوەیە کە منداڵەکانی خۆی سووتاندووە، لە نەخۆشخانەوە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و چۆنییەتی رووداوەکەی گێڕایەوە، ئەو دەڵێ "کاژێر 09:30ـی ئەمڕۆ رووداوەکە روویداوە، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ ئاهەنگی بوکگواستنەوەی برایەکی دیکەمانە، کەسمان لەماڵ نەبووین و خەریکی ئامادەکاری بووین بۆ ئاهەنگەکە. براکەی من ماوەی دوو ساڵە نەخۆشیی دەروونی تووش بووە، هەندێک جار باش دەبێت، هەندێک جاریش دووبارە دەیگرێتەوە".

هەروەها دەڵێ "کەس لە ماڵ نەبووە، نازانم چۆن منداڵەکانی خۆی بردوونەتە ژوورەوە و، بەنزین یان نەوتی پێداکردوون و ئاگری تێبەرداون".

ساڵح دەڵێ براکەم بەردەوام بۆ منداڵەکانی خۆی باش بووە، بۆیە نازانین ئەو رووداوە چۆن روویدا.

دکتۆر شڤان، یەکێک لەو پزیشکانەی لە نەخۆشخانەکەدا چارەسەری منداڵەکان دەکات، تایبەت بە رووداو رایگەیاند "رێژەی سووتانی جەستەی دووان لە منداڵەکان زۆرە، کە دەگاتە 40% و 30%، ئەو رێژەیەش بۆ منداڵان زۆرە، بەڵام کوڕێکی دیکەیان بەناوی مەتین رێژەی سووتانەکەی 8%ـە و ئەویان باشە".



داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
پشکۆ | 14/12/2018 06:48:44 م
هەربژیت ودەستیت خۆش بۆ راستگۆیت
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 | (2)

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.5 seconds