وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بێستوون زەنگەنە: بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکانی کوردستان ناگۆڕدرێن

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 14/3/2018
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی وەزیری ناوخۆی عێراق لە سلێمانی

رووداو - هەولێر

بێستوون زەنگەنە، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بۆ هەمیشەییە و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکان ناگۆڕدرێن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق، پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی؛ بێستوون زەنگەنە، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بەپێی خشتەیەک کە لە وەزارەتی گواستنەوە دانراوە گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکەنەوە.

سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی "کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بەشێوەیەکی هەمیشەییە، هەندێک پڕوپاگەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێت، گوایە فڕۆکەخانەکان بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی سێ مانگ کراونەتەوە، ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە. گۆڕینی بەڕێوەبەرەکانیش دوورن لە راستییەوە، بەڵکو ئەوەی دەکرێت بەپێی ئەوەی لە دەستوور و یاسادا هەیە لەژێر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی دەکرێت".

بێستوون زەنگەنە گوتیشی "هەندێک خاڵ دانراوە، لە رۆژی یەکشەممەوە ئەو شاندە هونەرییەی هاتووە دەستدەکات بە وردبینی لەو خاڵانە، ئەو خاڵانەش هەمووی ئاسایین. ئێمە دەتوانین لێرەوە ئەو ئەفسەرانەی لە فڕۆکەخانەکانی خۆمان کاردەکەن بتوانن هەماهەنگبن لەگەڵیان بۆ ئاسانکردنەوەی ئەو خاڵانەی دانراوە و رێککەوتنی لەسەر کراوە، لەسەر هەمووی دەتوانین بگەینە ئەنجام".

لە هەمان کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا، قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، دوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانیش دەدرێت. هیچ کێشەیەکی قووڵ لەنێوان هەولێر و بەغدا نییە، هەموو کێشەکانیش بە گفتوگۆ چارەسەردەبن.

رۆژی سێشەممە 13-3-2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا گەمارۆی سەر گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان هەڵبگرێت و رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی حکومەتی ناوەندییان جێبەجێکردووە.

پێداچوونەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
پشکۆ | 14/12/2018 06:48:44 م
هەربژیت ودەستیت خۆش بۆ راستگۆیت
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 | (2)

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.39 seconds