وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەغدا بڕیاری راگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی هەڵوەشاندەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 14/3/2018
مانگێک پێش ئێستا بە بڕیاری دەستەی گەیاندن و راگەیاندنی عێراقی CMC، ئینتەر کۆنێکشن، واتە ئەو رەبتەی لە نێوان هەرسێ کۆمپانیای مۆبایل ئاسیا و کۆڕەک و زێن لەگەڵ هێڵی بگۆڕەکانی زەمینی هەبوو، بڕا.

رووداو-هەولێر

دەستەی گەیاندن و راگەیاندنی عێراق ، بڕیاری راگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاسیا ، زەین و کۆڕەک هەڵوەشاندەوە ، دوای ئەوەی بە بڕیارێک لە مانگی رابردوو پەیوەندییەکانی راگرتبوو.


سەرەتای مانگی 2-2018 تۆڕی گەیاندنی حکومەتی عێراق، تۆڕی پەیوەندی هەردوو کۆمپانیای نەورۆزتیلیکۆم و کوردتێلی لەگەڵ هەموو تۆڕەکانی مۆبایل راگرت، بەو هۆیەوە هەموو خزمەتگوزارییە خێراکان لە رێگەی تەلەفۆنەوە راگیران.

ئومێد محەممەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و رەوشی هێڵەکانی پەیوەندی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە بەغداوە نووسراوێکم بەدەست گەیشت، لەبارەی بەستانەوەی تۆڕەکانی پەیوەندی بە بگۆڕەکانی هێڵی زەمینی لە هەرێمی کوردستان".



گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "مانگێک پێش ئێستا بە بڕیاری دەستەی گەیاندن و راگەیاندنی عێراقی CMC، ئینتەر کۆنێکشن، واتە ئەو رەبتەی لە نێوان هەرسێ کۆمپانیای مۆبایل ئاسیا و کۆڕەک و زێن لەگەڵ هێڵی بگۆڕەکانی زەمینی هەبوو، بڕا. ئەوەبوو لە 27-2-2018 بە سەرۆکایەتی شاندێکی وەزارەت چوومە بەغدا لەگەڵ دەستەی گەیاندن و راگەیاندنی عێراقی دانیشتم گەیشتینە دەرئەنجامێک، کۆمەڵێک بەڵگەنامەیان لە ئێمە داواکرد ئێمەش بۆمان رەوانە کردن".

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: "دەموێت لە رێگەی رووداوەوە ئەو هەواڵە رابگەیێنم کە بەر لە 3 کاژێر لە رێگەی ڤایبەرەوە نووسراوەکەم بەدەست گەیشت، کە بڕیاریاندا بە دووبارە بەستانەوەی نێوان تۆڕەکانی ئاسیا و زێن و کۆڕەک بە بگۆڕەکانی هێڵی زەمینی هەرێمی کوردستان".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


نیشانەکردن : تەلەفۆن , مۆبایل

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەمریکا دەیان کەس بە دەرزی چاو نابینا بوون 13 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا دەیان کەس بە دەرزی چاو نابینا بوون

پزیشکەکە: منیش وەکوو نەخۆشەکان تووڕەم لەوەی زۆرتر
عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە 17 کاژێر لەمەو بەر |

عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە

هانی گەشەی چیکڵدانەی مووەکان دەدات زۆرتر
قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات

کێش دابەزاندن توانای کۆنترۆڵکردنی میزڵدان زۆرتر
0.422 seconds