وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ رووداو: رووسیا پارچەیەکی سووریا پێشکەش بە تورکیا دەکات

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 14/3/2018
شاهۆز حەسەن ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە

رووداو-هەولێر

هاوسەرۆکی پەیەدە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ، گوتی: "ئەو ئیرادە ئازادەی لە عەفرین هەیە تاوەکو کۆتایی هەر بەردەوام دەبێت". گوتیشی: "گەلی عەفرین رۆژێک مابێت یەک بستی خاکی عەفرین بەرنادات، بەڵکو بەرخودان بەردەوام دەبێت تاوەکو رزگار دەکرێت و ئازاد دەبێت".


شاهۆز حەسەن ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD کە چەند رۆژێکە لە هەرێمی کوردستانە، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دوایین زانیارییەکانی لە رەوشی عەفرین بۆ رووداو باسکرد و گوتی: "بەرخودان تەنها لەنێو شاری عەفرین نییە، چونکە تاوەکو ئێستا شەڕ نەگەیشتووەتە ناو شاری عەفرین، بەڵکو بەرخودان لە دەوروبەری عەفرین و ناحیە و گوندەکاندا دەکرێت". شاهۆز حەسەن هەروەها گوتی: "رژێمی سووریا ئەوەندە بێ ئیرادە بووە کە رێککەوتن لە نێوان تورکیا و رووسیا کراوە و ئێستا بە کرداریی رووسیا پارچەیەکی سووریا پێشکەشی تورکیا دەکات".

دەقی هەڤپەیڤینەکەی رووداو لەگەڵ هاوسەرۆکی پەیەدە 

رووداو: ئێستا رەوشی عەفرین لە چ ئاستێکدایە لە رووی بەرخودانەوە تا چەند دەتوانن بەرخودان بکەن؟ لەکاتێکدا هەموو هاوکارییەکان لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە لەسەر رۆژئاوای کوردستان بڕاون.

شاهۆز حەسەن: لە راستیدا ئامادەکاری بەرخودان تاوەکو ئاستێکی باڵا هەیە، تایبەت بۆ گەلی کوردستان بە گشتی دەڵێم با کەس لە خەمی ئەوەدا نەبێت، ئەو ئیرادە ئازادەی لە عەفرین هەیە تاوەکو کۆتایی هەر بەردەوام دەبێت، بەڵام گەلی کوردستان بە گشتی لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەبێت ئەو بزانن ئەو بەرخودانە لەسەر هەموو ناوی کوردستان دەکرێت، چونکە ئەو هێرشە لەسەر گەلی کوردە بە گشتی، بۆیە مەسەلەکە تەنها سنووری عەفرین نییە، بەڵکو بەرخودانی هەموو کوردستانە، دەبێت لە کوردستانیش هەمووان بەو ئاستە بەرخودان بکرێت، پشتگیری عەفرینیش ئەگەر تاوەکو ئێستا بە هەندێک چالاکی کرابێت، ئەمە بەس نییە، دەبێت هەنگاوی گەورەتر بنرێن.

رووداو: ئێستا هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لە ناوەندی عەفریندان، تاوەکو ئێستاش ژمارەیەک گوند کەوتوونەتە دەست سوپای تورکیا و میلیشیاکانی، باس لەوە دەکرێت کەسانی نێو کەمپەکان لە عەرەب و تورکمان لەو شوێنانە جێگیر دەکرێن، ئەمە تاوەکو چەند مەترسی هەیە و پلانی ئێوە چییە، ئایا هیچ پێشکەوتنێک هەیە یان تەنها بەرخودان دەکرێت لە ناوەندی عەفرین؟

شاهۆز حەسەن: بەرخودان تەنها لەنێو شاری عەفرین نییە، چونکە تاوەکو ئێستا شەڕ نەگەیشتووەتە ناو شاری عەفرین، بەڵکو بەرخودان لە دەوروبەری عەفرین و ناحیە و گوندەکاندا دەکرێت، لە هەر شوێنێک دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەو لە قاعیدە و داعش چوونەتە نێوی لەو شوێنانە بەرخودان و شەڕی ئەو هێزانە دەکرێت، بەڵی لە راستیدا شتێکی وا هەیە خەڵکی سڤیل دەهێنن لەو شوێنانە جێگیریان دەکەن و لەو رووەشەوە پەلە دەکەن لە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوەیان و دەیانەوێت گۆڕینی دیموگرافی بکەنە ئەمری واقیع، ئەمەش راستییەکە و هەیە، گەلی عەفرین رۆژێک مابێت یەک بستی خاکی عەفرین بەرنادات، بەڵکو بەرخودان بەردەوام دەبێت تاوەکو رزگار دەکرێت و ئازاد دەبێت. ئەمە هەوڵدانێکی داگیرکارییە، هەوڵدانێکە بۆ گۆڕینی دیموگرافی کە ئێستا لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ دەکرێت، کاتێک ئێمە دەڵێین دەوڵەتی تورک دەیەوێت گۆڕانکاری دیموگرافی بکات ئێستا لەسەر ئەرزی واقیع ئەمە جێبەجێ دەکرێت، بۆیە نەک تەنها زانیاریمان هەیە، بەڵکو بەم شێوەیە هەیە، بۆیە ئێمە دەڵێین دەبێت کەس نەبێتە هاوبەشی و نزیکایەتی دەوڵەتی تورک بکات، هەر کەسێک ئەگەر سڤیل بێت یان کێ دەبات با بیبات، ئەگەر بە سوپای تورکیا و بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیموگرافی بیانەوێت دەست بەسەر خاکی ئەو خەڵکەدا بگرن و لەوێ بمێنن ، ئەوە خەیاڵە و ئەوەشی هاوبەشە لەو هەوڵدانە چ جیاوازییەک لەنێوان ئەوان و داعشدا نییە ، بەڵکو شەڕ و بەرخودان لە بەرامبەریان بەردەوام دەبێت تاوەکو لەو شوێنانە دەربکرێن ، چونکە ئەوان سڤیل نین بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی پلانێک هاتوون ، بۆ سیاسەت و شەڕێک هاتوون ، بۆیە ئەمانە دەکرێنە ئامانج تاوەکو دەردەکرێن لەو بارەیشەوە تێکۆشان بەردەوامە.

رووداو: زیاتر لە 600 هەزار سڤیل لە نێو عەفریندان، ئێوە وەکو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر تاچەند توانیوتانە هاوکاری مرۆیی ئەو خەڵکانە رەوانە بکەن، بە تایبەت هاوکاری پزیشکی، بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی لە عەفرین هەیە، هاوکات رێگەی حکومەتی سووریا بۆ ئێوە کراوەتەوە، ئێوە چیتان بۆ ئەو خەڵکە سڤیلانە کردووە بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر بەرخودانی خۆیان بەردەوام بن؟

شاهۆز حەسەن: ئێستا بەشێوەیەک دەرفەت و رێگا هەن ، رێگا کراوەن بەڵام هەموو رێگاکان سەربەست نەکراونەتەوە، هاوکاری دەکرێت ، من خۆشم چوومە عەفرین ، من دەمەوێت لێرە بڵێم با هەموو میللەتی ئێمە لە رۆژئاوای کوردستان و کوردستانیانیش ئەوە بزانن بازاڕی عەفرین لەو کاتەی ئێمە چووین هەرزانتربوو لە قامیشلۆ ، چونکە گەل لەو رووەوە چاو کراوەن ، بۆیە دەبێت هەموو سەرنجی ئێمە لەسەر ئەوەبێ چۆن ئەو تێکۆشان و بەرخودانە سەر بخەین ، بۆیە هەر کەسێک لەلای خۆیەوە کاری پێویست دەکات ، ئەمە شتێکی دیکەش بەدیار دەخات ئەویش ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە عەفرین لەو لایەنەوە رێکخستنێکی باشی کردووە ، دیسپلینێکی باش هەیە ، لەلایەنی هەرێمەکانی دیکەوە لە رۆژئاوای کوردستان ئیمکان دەرفەت هەیە و هاوکاری دەنێردرێت ، مەسەلەکە رێگایە ئەگەر رێگا هەبێت هاوکاریئەکان زیاتر دەبن ، لەو لایەنەوە هەوڵەکان بەردەوام هەیە ئەوەی ئێمە دەزانین تاوەکو ئێستا دۆخی وا سەخت و جددی دروست نەبووە، لە پرسی ئاودا کێشە هەیە، چونکە دەوڵەتی تورک ئاوەکەی گرتووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەمەش چارەسەر ببێت من ئاگادارم هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی لە رێگەی تانکەرەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاو بەسەر میللەت دابەش بکەن، هەر شتێک یان پێداویستییەک هەبێت ئەوا لە جزیرێ و کۆبانێ و منبج و رەققە ئامادەکاری دەکرێت و بۆ عەفرین دەنێردرێت. 

رووداو: هاوکارییەکانی حکومەتی سووریا لە رووی سەربازییەوە تا چ راددەیەک بەپێی پێویست بوو؟ لەبارەی ئەو مەترسیانەش لەسەر قامیشلۆ و کۆبانێ هەیە چۆن دەتوانن دڵنیایی بە خەڵکی ئەو ناوچانە بدەن؟

شاهۆز حەسەن: لە راستیدا دەوڵەتی سووریا تاوەکو ئێستا شتێکی جددی کە کاریگەری نێودەوڵەتی هەبێت نەکردووە، لەبەرچی، چونکە سوپای وڵاتێکی دیکە دێت و دەربازی ناو ئەو دەوڵەتە دەبێت، بۆیە پێویستی دەکرد سوپای سووریا سنووری وڵاتەکەی خۆی بپارستبووایە ، لەو لایەنە دانوستاندن لەنێوان یەپەگە و ئەوانیشدا کراوە ، بەڵام هەنگاوێکی جددی لەوبارەیەوە نەنراوە ، کاریگەری ئەمەش زیاترە لەسەر رژێمی سووریا ، چونکە رژێمی سووریا ئەوەندە بێ ئیرادە بووە کە رێککەوتن لە نێوان تورکیا و رووسیا کراوە ، بەڵام ئەو هەر بێدەنگە ناتوانێت شتێک بکات، بەمجۆرە ئەوان هەر رۆژەو دەڵێن کورد دەیەوێت سووریا پارچە بکات ، بەڵام ئێستا بە کردار رووسیا پارچەیەکی سووریا پێشکەشی تورکیا دەکات ، واتە سووریا پارچە دەکات ، ئێمە باسی فیدراڵی دەکەین ، سیستەمێکی فیدراڵ نەخشەی سووریا دەپارێزێت ، بۆیە دەبێت ئەمە بە روونی ببینرێت.

سەبارەت بە هەرێمەکانی دیکە، ئێمە بڕوامان بە هێزەکان و ئیرادە و تێکۆشانی خۆمان هەیە، ئێمە خۆمان بۆ بەرخودانێکی گەورە ئامادە کردووە، لەلایەنی دیپلۆماسییەوە هەر شتێک پێویست بکات دەیکەین، بە بڕاوی منیش هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانێ یان جزیرێ ئەوەندە ئاسان نییە، ئەگەر بشکرێت چۆن لە عەفرین بەرخودانی گەورە کرا، بەهەمان شێوە بەرخودانی گەورە لەوێش دەکرێت. 

رووداو: بەرنامەتان لە هەرێمی کوردستان چییە؟ تاوەکو ئێستا چەند لایەنتان بینیوە و بەنیازن چ لایەنێک ببینن؟ هیچ هەنگاوێک هەیە بۆ ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان لایەنە سیاسییەکان ببینن و لێکتێگەیشتنێکی سیاسی لەنێوانتاندا دروست ببێت؟

شاهۆز حەسەن: هەندێک لایەنمان بینیوەو بڕیارە هەندێکی دیکەشیان ببینین، کێشە لەوەدا نییە کێ دەبینین و کێ نابینین، وەکو لایەنە سیاسییەکان بە گشتی دەبێت کراوە بین، ئەمڕۆ لە عەفرین بەرخودانێک لەسەر ناوی کوردستان بە گشتی دەکرێت، لەسەر ناوی گەلی کورد بە گشتی دەکرێت، لەسەر ناوی هێزە دیموکراتەکانی سووریا و هەرێمەکان بە گشتی دەکرێت، بۆیە بەبڕوای من کات کاتی ئەوەیە یەکێتی نەتەوەیی بەر لە هەموو شتێک ببێتە بنەما بۆ هەموو هێزە و لایەنەکان، ئێمەش وەکو لایەنێک کراوەین.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| دوێنێ کاژێر 02:15 | (3)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 20/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە دوێنێ کاژێر 10:00 |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ دوێنێ کاژێر 12:08 |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ دوێنێ کاژێر 11:25 |

پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ

پرۆگرامێکی ئاسان بۆ نەخۆشەکانی دادەنێ زۆرتر
0.469 seconds