وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاراستەی ئیمانوێل ماکرۆن دەکات

لەلایەن رێکار عەزیز 14/3/2018
سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پاریس 2-12-2017 © Etienne LAURENT / POOL / AFP
سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پاریس 2-12-2017 © Etienne LAURENT / POOL / AFP

رووداو-هەولێر

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆککۆماری فەرەنسا دەکات و ستایشی هەوڵە تایبەتییەکانی ئیمانوێل ماکرۆن دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتەری خۆی نووسیویەتی "بەهێزترکردنی ئەو پەیوەندییانەی خۆیان بەهێز و درێژخایەنن لەنێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان لە کارە لەپێشینەکانی منن."

تویتەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەهات، کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند، "پێشوازی لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم".

سەرۆککۆماری فەرەنسا لە توویتەکەیدا راشیگەیاندووە، فەرەنسا پشتیوانی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی لە عێراق. 

رۆژی سێشەممە 13-3-2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قەدەخەی گەشتە ئاسمانییەکانی لەسەر هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی هەڵگرت. 

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پێشوازیی لە بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی کرد و راشیگەیاند، کارەکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام دەبن.

وەک هەوڵێکی نێوەندگیری بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا بانگهێشتی هەردوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد.لە 2ی کانوونی یەکەمی 2017 ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوەو پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق راگەیاند. ماکرۆن دوای ئەو کۆبوونەوەیە لەسەر هێڵ بوو بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا و رۆژێک دواتریش پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە دوێنێ کاژێر 02:55 |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە 10/12/2018 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.531 seconds