وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

تەلار فایەق: ئەمشەو ئاسمان بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کرایەوە

لەلایەن فەلاح نەجم 14/3/2018
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ، وێنە؛ AFP
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ، وێنە؛ AFP

رووداو - هەولێر 

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەڵێت، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق نۆتامی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەرکرد.


تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو ئاسمان بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کرایەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە".

بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی کۆمپانیا گەشتیاری و فڕۆکەوانییەکان پێویستیان بەنزیکەی هەفتەیەک هەیە. 

رۆژی سێشەممە 13ـی ئادار حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق رایانگەیاند، گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە، بەڵام هێڵی ئاسمانیی عێراق و دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێک یان نووسراوێکی فەرمییان ئاراستەی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان نەکردووە بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، بۆیە لاوەند مامۆندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای میران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بۆ ئەو مەبەستە هەموو کۆمپانیاکان چاوەڕوانن".

بەگوتەی لاوەند مامۆندی، ئەگەر دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی و هێڵی ئاسمانیی عێراقی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان ئاگاداربکەنەوە، لەماوەی چوار رۆژ بۆ هەفتەیەکدا دەتوانن دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان بکەنەوە.

وەکو کاردانەوە بەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، لە 25ـی ئەیلوولی 2017، یەکێک لەو سزا و گەمارۆیانەی حکومەتی عێراق بەسەر هەرێمی کوردستانیدا سەپاندن، قەدەخەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بوو لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان.

بڕیارەکە لە 29ـی ئەیلوول جێبەجێکرا، دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ و نیویش حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا گەمارۆکە هەڵبگرێت و لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان بکرێتەوە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 9 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی سوورێژە لە ئەمریکا گەیشتووەتە 626 کەس 10 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی سوورێژە لە ئەمریکا گەیشتووەتە 626 کەس

هەفتانە لە ئەمریکا دەیان حاڵەتی سوورێژە زۆرتر
0.453 seconds