وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

فڕۆکەخانەکانی کوردستان بەڕووی گەشتی نێودەوڵەتی کرانەوە

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 14/3/2018
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی قاسم ئەعرەجی، کەریم شنگالی و بێستوون زەنگەنە
 
رووداو - هەولێر 

دوای قەدەخەکردنی گەشتی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ و نیو لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، ئەمڕۆ بەفەرمی فڕۆکەخانەکانی کوردستان بەڕووی گەشتی نێودەوڵەتی کرانەوە.
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 14-3-2018) قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق و كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و بێستوون زەنگەنە، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە لە پەرلەمانی عێراق، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرەوە كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ رووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند.

وەزیری ناوخۆی عێراق کاتێک پەیامەکەی بەغدای راگەیاند، بەقسەی خۆی ئەوەی کێشەبێ ئیدی لەنێوان هەولێر و بەغدا نامێنێت.

 

وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا گوتی "بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەکو ئەوەی لە فەرمانی دیوانیدا هاتووە بۆ کردنەوەی هەردوو فڕوکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، ئەمڕۆ هاتینە هەولێر. چاومان بە بەڕێز سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی هەرێم کەوت، هەموو لایەک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی: دەستوور چارەسەرە و بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان دەگەڕێینەوە سەر دەستوور".   

هەروەها كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان گوتی "بەخێرهاتنی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکەم و سوپاسی دەکەم بۆ هەوڵەکانی بۆ كردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی. کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانە، ھەنگاوێكی باشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا".

بێستوون زەنگەنە، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە لە پەرلەمانی عێراق مژدەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی راگەیاند و گوتی "سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ مژدەیەک دەدەینە خەڵکی کوردستان، هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان کرانەوە".  


بێستوون زەنگەنە باسی ئەوە دەکات ئاخۆ هەرێمی کوردستان سازشی کردووە بۆ عێراق تاوەکو فڕۆکەخانەکان بکرێتەوە؟ یان راستە ئیدی فڕۆکەخانەکان لەلایەن عێراقەوە بەڕێوەدەبرێن؟

بێستوون زەنگەنە، دەڵێ "نە فڕۆکەخانەکان دەکەونە دەست غەیرە کورد و نە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکان دەگۆڕدرێن. خوشترین شت ئەوەیە: خەڵکی سادەی کوردستان، دەتوانن لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان گەشت بۆ دەرەوەی کوردستان و عێراق بکەن".

بەغدا نەیشاردەوە شێوازی دانووستاندنەکانی نێچیرڤان بارزانی، وایکرد بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بدات.

وەزیری ناوخۆی عێراق هەولێری بەجێهێشت، بە وەزیری ناوخۆی کوردستانی گوت: فڕۆکەخانەکانمان کردەوە و دەعوەتێک قەرزدارن. ئیدی هەرکەسێک پارەی هەبێت، با گەشت بکات.

وەکو کاردانەوە بەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، لە 25ـی ئەیلوولی 2017، یەکێک لەو سزا و گەمارۆیانەی حکومەتی عێراق بەسەر هەرێمی کوردستانیدا سەپاندن: قەدەخەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بوو لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان.

بڕیارەکە لە 29ـی ئەیلوول جێبەجێکرا، دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ و نیویش حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا گەمارۆکە هەڵبگرێت و لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان بکرێتەوە.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


نیشانەکردن : فڕۆکەخانە
8822 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| دوێنێ کاژێر 02:15 | (3)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 20/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە دوێنێ کاژێر 10:00 |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ دوێنێ کاژێر 12:08 |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ دوێنێ کاژێر 11:25 |

پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ

پرۆگرامێکی ئاسان بۆ نەخۆشەکانی دادەنێ زۆرتر
0.265 seconds