وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

شوێنەوارەکانی کفری مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە

لەلایەن هەڵۆ محەممەد 14/3/2019
بڕیاری نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی کفری جێبەجێنەکراوە

رووداو - کفری 

شوێنەوارەکانی کفری کە مێژوویان 300 ساڵێک دەبێت، بەهۆی پشتگوێخستنیان و جێبەجێنەکردنی بڕیاری نۆژەنکردنەوەیان، مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە.

کارزان نزیكه‌ی حەوت ساڵه‌ فۆتۆگرافه‌ری ده‌كات، بە كامێراكه‌ی وێنه‌ی شوێنه‌واره‌كانی كفری ده‌گرێت و ئه‌ر‌شیفان ده‌كا. كارزان دەڵێ ''وێنه‌ی زۆرم گرتوون، خانوو له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان، قشه‌ڵه، سه‌را هه‌مووی نه‌ماون و ئه‌مه‌ش (قەیسەریی کۆنی کفری) نامێنێ. شوێنه‌واره‌كان بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌بنه‌ ئه‌رشیف و له‌ وێنه‌كاندا ده‌بینرێن".

له‌ كفری زیاتر له‌ 30 شوێنه‌وار هه‌ن، گرنگترینیان ته‌په‌ی گاوران، گۆڕستانی باوه ‌شاسوار، قشڵەی كۆن، حه‌مامی كفری، سه‌رای كفری و ماڵی مه‌جید پاشای بابانن.

ماڵی مەجید پاشا یه‌كێكه‌ له‌و شوێنه‌وارانه‌ی مێژووی دروستكردنه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی نۆزدەیەمی زایینی دەگەڕێتەوە و، ئێستا له‌ لێواری له‌نێوچووندایه‌.

ستار مه‌جید، مامۆستایە و دەڵێ ''مێژووی كفری 300 ساڵێك ده‌بێ، چوارڕیانی كرماشان - كه‌ركوك - سلێمانی - به‌غدا بووه‌. شوێنی ژیان بووه،‌ ئه‌و شوێنەوارەی پشتم ماڵی مه‌جید پاشا بوو. جاران بێره‌دا تێده‌پەڕیت هه‌ستت ده‌كرد له‌ ئیتاڵیا و رۆمای، ئه‌وه‌نده‌ باڵەخانەیەکی جوان و سه‌رنجڕاكێش بوو، حه‌یف ئیداره‌ی گه‌رمیان و حكومه‌ت مێژووی كفرییان پشتگوێ خستووه".
حەوت ساڵ به‌ر له‌ ئێستا حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بڕیاری خه‌رجكردنی 21 ملیار دیناری دا بۆ دووباره‌ دروستكرنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری كفری، كه‌ 315 دووكان و چوار خانی گه‌وره‌ و دوو ده‌روازە ده‌گرێته‌وه‌، دیزاینه‌كه‌ی له‌ تاران بۆ كراوه‌ به‌گوژمه‌ی 364 ملیۆن و وه‌ستای خاوه‌ن ئه‌زموونی بۆ په‌یداكرا، بڕیاربوو ده‌ست بە كاركردن بکەن، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش هه‌موو شتكیان وه‌ستاند.

جه‌لال نووری قایمقامی كفری لەمبارەیەوە دەڵێ ''دیزاینی بۆ كرا، پاره‌شی بۆ تەرخانکرا، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی وه‌ستاندی. ئێمە چاوه‌ڕێی حكومه‌تی نوێین بودجه‌ی بۆ دابینبكاته‌وه".

له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شوێنه‌وارەکانی باشووری كوردستان، زیاتر له‌ سێ هەزار و 500 شوێنه‌وار هه‌ن، ئێستا زیاتر له‌ 50 تیمی زانكۆ و نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وروپی و ژاپۆنییەکانیش سه‌رقاڵی پشكنینن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری زیاتر، چاوەڕوان دەکرێت به‌ ته‌واوبوونی كاری ئه‌وان ژماره‌ی شوێنه‌واره‌كان ده‌گاته‌ 10 هه‌زار شوێنه‌وار له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : کفری , شوێنەوار
1167 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 26/03/2019 10:31:51 ص
سه رکه وتوو بی دوکتور گیان ؛ باسی کاراکته ره نوییه کانی نیوی پارتی و یه کیه تیک کرد ، ئه مه مه سه له یه کی زور هه ستیاره به نیسبه ت هه ریمی کوردستان...
دكتۆر بەرهەم؛ چارەسەر یان كێشە؟
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
Nishtiman | 23/03/2019 08:38:40 ص
زور پیرۆزە، بەراستی زۆر چالاکە و هەموو رۆژێک چاوەرێی راپۆرتە بەنەرخەکانی دەکەم، ئالا خان نە تەنیا یی روداوە بگرە یی کورد هەر هەموویە. سپاس بۆ روودا ـ...
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 8 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.25 seconds