وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دیندار زێباری: هیچ زیندانێکی سیاسی و هیچ زیندانییەکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان نییە

لەلایەن عەلی زەڵمی 14/3/2019
وەڵامی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە

رووداو - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی لەبارەی مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی 2018 بڵاوکردەوە و چەند خاڵێکی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستانی تێدایە و، دیندار زێباری لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو وەڵامی راپۆرتەکە دەداتەوە. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، راپۆرتەکان باس لە خراپی مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک لە دەستگیرکراوان دەکەن لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە هەندێک لە بنکەکانی ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەکان. 

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە هەندێک لە زیندان و بنکەکانی ئاسایشیشدا، جاروبار مێردمنداڵان لەگەڵ کەسانی پێگەیشتوودا دەبیندرێن. هەروەها زیندانییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە پێش ئەوەی دادگایی بکرێن. پاشان، هەندێک راپۆرت باس لە هەبوونی زیندانی سیاسی یان دەستگیرکراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا دەکەن. 

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانیش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی راپۆرتەکە دەداتەوە و دەڵێ "دیارە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر بابەتی ئەشکەنجەدان و لەبارەی هەندێک لە راگیراوان و مامەڵەی هەرێم بووە لەگەڵ مەلەفی داعش، پێشتر وەڵاممان داوەتەوە، بەڵام دیارە دووبارەیان کردووەتەوە، وەڵامیشمان ئەوەیە؛ بەڵێ ئێمە ژمارەیەک مێرمنداڵ و ئافرەتمان هەبووە لە زیندانەکان کە داعش بوون. هەندێکیان سزادراون، هەندێکیشیان بە مەلەفی جیاجیا لەژێر لێکۆڵینەوەدان. بەشێکیشیان رادەستی حکومەتی عێراق کراون و بەشێکی دیکەشیان ئازادکراون".

دیندار زێباری لەبارەی زیندانی نهێنییەوە دەڵێ "لە پێنج، شەش ساڵی رابردووشەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو بابەتەی دووبارە کردووەتەوە کە باسی زیندانی نهێنی دەکات، ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوە دووپات دەکەینەوە، هیچ زیندانێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا نییە و هیچ زیندانییەکی سیاسیش لە هەرێمی کوردستاندا نییە". 

لەبارەی بابەتی ئەشکەنجەدانیش دیندار زێباری ئاماژە بەوە دەکات "ئێمە لە وەڵامی ئەو تۆمەتە زۆر روونین، ئەگەر لایەنێک یان کەسانێک ئەشکەنجەدرابن لەژێر لێکۆڵینەوە؛ پرۆسەیەکی تایبەت هەیە دەبێت سکاڵا تۆمار بکرێت، ئەم سکاڵایەش لەرێگەی دادوەی تایبەت و دادگای تایبەتەوە دەکرێت". 

بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە ئازادی رادەربڕینەوە هەیە و تێیدا هاتووە "ئازادی رادەربڕین بەگوێرەی دەستووری عێراق پارێزراوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هەندێک جۆر سانسۆر دەکات کە دەستوەردانە لە کاری میدیا". 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تیشک دەخاتە سەر رووماڵی هەندێک لە کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان و ناوی تۆڕی میدیایی رووداویش دەهێنێت و دەڵێت، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیدا رووداو رێگەی پێدراوە بچێتە هەموو شوێنە گشتییەکان و زانیاری بەدەستبخات، بەڵام تۆڕی میدیایی رووداو جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە، هیچ جیاوازییەک لە نێوان هیچ ناوچەیەکی باشووری کوردستاندا ناکات و رووماڵی هەموو شوێنەکان وەکو یەکدی دەکات و هەوڵیش دەدات زانیاری پێویست دەربارەی هەر بابەت و کێشەیەک لە لایەنی پەیوەندیدار وەربگرێت.   

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، حاڵەتی ئەرێنی لە هەرێمی کوردستاندا زۆرن. بۆ نموونە، زیندانە نوێکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارە گەورەکاندا بەشێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەدەبردرێن، رێگە بە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی مرۆڤ دەدرێت سەردانی زیندانیان بکەن، یاسای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە قەرەبووکردنەوەی دەستگیرکردنی نایاسایی دەکات. 

بەشێکی دیکەی راپۆرتەکە تایبەتە بە هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، تاوەکو ئابی رابردوو نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی کە لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دامەزراوە، زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری بۆ رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش خەرجکردووە.

وەزارەتی ئەوقاف و کارباری ئاینی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، تاوەکو تشرینی یەکەمی رابردوو زیاتر لە 3300 کوردی ئێزدی هەڵاتوون یان رزگارکراون. پاشان، لە تشرینی یەکەمی رابردوویشدا 250 کریستیان لە دەستی داعش هەڵاتن و رزگارکران. 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 26/03/2019 10:31:51 ص
سه رکه وتوو بی دوکتور گیان ؛ باسی کاراکته ره نوییه کانی نیوی پارتی و یه کیه تیک کرد ، ئه مه مه سه له یه کی زور هه ستیاره به نیسبه ت هه ریمی کوردستان...
دكتۆر بەرهەم؛ چارەسەر یان كێشە؟
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
Nishtiman | 23/03/2019 08:38:40 ص
زور پیرۆزە، بەراستی زۆر چالاکە و هەموو رۆژێک چاوەرێی راپۆرتە بەنەرخەکانی دەکەم، ئالا خان نە تەنیا یی روداوە بگرە یی کورد هەر هەموویە. سپاس بۆ روودا ـ...
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 8 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.64 seconds