وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لیژنەی دەرخستنی راستییەکان بڕیاریدا پەکەکە و حەشدی شەعبی شنگال چۆڵبکەن

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 14/3/2019
لیژنەی دەرخستنی راستییەکان لە 43 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکدێت

رووداو - بەغدا

لیژنەی دەرخستنی راستییەکان کۆتایی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی لە پارێزگای نەینەوا ھێنا، بە 30 خاڵ راپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە و بڕیاری دوورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوای دا، هەروەها بڕیاری دا هەریەک لە حەشدی شەعبی و پەکەکە شنگال چۆڵ بکەن.

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر کاری لیژنەکە نیشانداوە. ھاوکات لەنێو راپۆرتەکەدا گۆڕینی فەرماندە سەربازییەکان و دەرکردنی گرووپەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی پەکەکەی تێدایە.

ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی لیژنەی دەرخستنی راستییەکان دەڵێ "متمانەی تەواو ھەیە کە لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان. ئەنجوومەنی نوێنەران وەڵامی زۆر باشی ھەبووە لەسەر راپۆرتەکەمان بۆ رەوانەکردنی بۆ لایەنی جێبەجێکار و دادگا، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە و چاکسازی بەپەلە لەسەر دۆسیەی ئەمنی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی بکرێت، کە بەشێوەیەکی ترسناک لە نەینەوا بڵاوبووەتەوە".

لیژنەی دەرخستنی راستییەکان لە 43 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکدێت، کە ھەر 35 نوێنەرەکەی پارێزگای نەینەوای تێدایە و حەوت ئەندامیان کوردن، بەڵام لەسەر راپۆرتەکە 36 ئەندامیان واژۆیان کردووە، تائێستا 80 واژۆشیان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەنگ لەسەر راپۆرتەکەیان بدرێن.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی دەرخستنی راستییەکان دەڵێ "لەنێو راپۆرتەکە دەرکردنی پەکەکە لە قەزای شنگال و گەڕانەوەی شەرعیەت بۆ قایمقام و سەرۆکی ئەنجوومەنی تێدایە، ئەو خاڵە چەسپێنراوە لەنێو راپۆرتەکەدا، کە حکومەت و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان بڕیاربدات تەنیا ھێزە شەرعییەکان لە شنگال بمێننەوە".

فارس بێرڤکانی دەڵێ "گەیشتینە ئەو بڕوایە و دەرکەوت پارێزگار گەندەڵە. پارەی زۆر، بە بڕی 358 ملیار دینار بۆ موسڵ تەرخانکراوە، 100 ملیار بۆ کەرتی تەندروستی تەرخانکراوە، بەڵام کە دێین سەیری موسڵ دەکەین، ھیچ خزمەتێک نابینین و ھیچ ئەنجامێک لەبەرامبەر ئەو پارە زۆری تەرخانکراوە نابینین".

بە دوورخستنەوەی نەوفەل حەمادی، پارێزگاری نەینەوا، کە تۆمەتبارە بەگەندەڵی و بێڕێزیکردن بەرامبەر بە فەرمانبەرانی دەوڵەت، عەبدولقادر شنگالی، کە کوردە و جێگری یەكەمی پارێزگارە، بەوەکالەت دەبێتە پارێزگاری نەینەوا.

 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 26/03/2019 10:31:51 ص
سه رکه وتوو بی دوکتور گیان ؛ باسی کاراکته ره نوییه کانی نیوی پارتی و یه کیه تیک کرد ، ئه مه مه سه له یه کی زور هه ستیاره به نیسبه ت هه ریمی کوردستان...
دكتۆر بەرهەم؛ چارەسەر یان كێشە؟
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
Nishtiman | 23/03/2019 08:38:40 ص
زور پیرۆزە، بەراستی زۆر چالاکە و هەموو رۆژێک چاوەرێی راپۆرتە بەنەرخەکانی دەکەم، ئالا خان نە تەنیا یی روداوە بگرە یی کورد هەر هەموویە. سپاس بۆ روودا ـ...
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.329 seconds