وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

نوگرە سەلمان.. 31 ساڵ دوای ئەنفال

لەلایەن مستەفا گۆران 14/4/2019
4230 ژمارەی بینین

 

رووداو - موسەننا

نوگرە سەلمان کە لەشێوەی قەڵایەکدایە و دەکەوێتە قەزای سەلمان لە پارێزگای موسەننا، بووەتە سیمبوولی ئەشکەنجەدانی ئەو کەسانەی لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە بیابانەکانی باشووری عێراقدا کۆمەڵکوژکران.

نوگرە سەلمان لە یادەوەری هەموو كوردێكدا هەیە، بە سیمبولی جینۆسایدی كورد و دۆكیۆمینتی سەرەكی ئەنفالی كورد دادەنرێت، كە لە نێوەڕاستی سەدەی رابردوو و لە کاتی پرۆسەی ئەنفالدا بۆ جینۆسایدكردن و كوشتنی بە كۆمەڵی گەلی كورد، رژێمی بەعس وەك ناوەندێك سوودی لێوەرگرت.

لە ساڵی 1988 لە هەڵمەتێکی سەربازی گەورە و پلان بۆ داڕێژراودا، رژێمی بەعس لەڕێگەی 8 قۆناخی جیاوازەوە پرۆسەی ئەنفالی دەستپێکرد، وەکو جێبەجێکردنێکی وردی سیاسەتی جینۆسایدی کورد و سوتماککردنی گوندەکانی کوردستان.

بەپێی گێڕانەوەی ئەوانەی لە پرۆسەی ئەنفالدا رزگاریان بووە، سەرجەم ئەوانەی دەستگیرکران لە تۆپزاوا کۆکراونەتەوە؛ دواتر گەنجەکان لەلایەک و، ئافرەت، منداڵ و بەتەمەنەکانیش لەلایەکی دیکە جیاکراونەتەوە. گەنجەکان بە پاسی تایبەت بەرەو چاڵەکانی مەرگ رەوانە کراون و ئەوانی دیکەش بەرەو زیندانی ترسناکی نوگرە سەلمان گواستراونەتەوە، کە  لەوپەڕی باشووری عێراقە لەسەر سنووری سعودیە.

ئەوانەی بەرەو نوگرە سەلمان گواسترانەوە زیاتر لە پێنج مانگ لەو زیندانە ترسناک و خاڵی لە هەموو پێوەرەکانی ژیان دەستبەسەر بوون. دواتر زۆربەی ئەو خێزانە هەڵەبجەییانەش، کە لە ئێران گەڕانەوە، هێنرانە نوگرە سەلمان.

شایەتحاڵەکانی نێو گرتووخانه‌کە رۆژەکانی مانەوەیان بە قیامەتێکی بچووک ناودەبەن، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، هەموو رێگەکانی ئازار و ئەشکەنجەدانیان لەسەر تاقیکراوەتەوە و ژیانیان هەمووی تراژیدیا بووە. جگە لەوەش منداڵ و بەساڵاچووەکان بەهۆی برسێتی و تینوێتی گیانیان لەدەستداوە.

نوگره‌سه‌لمان دوو نهۆم بووە، بەرپرسی گرتووخانەکەش ناوی عەجاج بووە. عەجاج تکریتی هەموو رێگەکانی هەڵواسین و لێدان و سووکایەتی جەستەیی و دەروونی لەسەر زیندانییەکان تاقیکردووەتەوە. عەجاج لەسەر زمانی ئەنفالدیدەکانەوە بە حەجاج ناودەبرێت.

نوگرە سەلمان ئێستا بەشێک لە دیوارەکانی رووخاوە، بەڵام هێشتا دیمەنی گرووتخانەیەکی سامناکی هەیە و درووشمەکانی پیاهەڵدان بەسەر سەددام حوسێن لەسەر دیوارەکانی ماون.


داڕشتنەوە: حەکیم داود

0.187 seconds