وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نەجمەدین کەریم: دوای رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بانگەشەی گشتپرسی گەرمتر بووە

لەلایەن عومەر شایان 14/9/2017
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک

رووداو - هەولێر

پارێزگاری کەرکووک رایدەگەیێنێت، لە پارێزگای کەرکووک هەڵمەتی بانگەشەی گشتپرسی دەستیپێکردووە و خەریکە گەرمتر دەبێت، بەتایبەتی دوای ئەو رێککەوتننامەیەی کە لەنێوان پارتی و یەکێتی کرا. 

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک بەشداری بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تەلەڤزیۆنی رووداوی کرد و باسی لە گشتپرسی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی کرد.

تەواوی هەڤپەیڤینەکەی د.نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ

رووداو: سەرنجی تۆ لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی پەرلەمانی کوردستان و یەکەم دانیشتنی کە بڕیارە لە رۆژی هەینی بەڕێوەبچێت چییە؟

نەجمەدین کەریم: بڕیاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی یاسایی بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی پەرلەمان یان بە واژۆی ئەو ژمارەیەی کە پێویستە، داوای کۆبوونەوە بکرێت ئەوە کارێکی گرینگە و هەنگاوێکی زۆر زۆر باشە، بۆ ئەوەی نیشانی هەموو جیهانی بدەین دۆست و ناحەزیش ئەو بیانووەی کە بەتایبەتی لەلایەن ناحەزانەوە دەکرا، ئەوان هیچکاتێک پێیان خۆش نەبووە کوردستان پەرلەمانیشی هەبێت نەک هەر کۆنەبێتەوە یان کۆببێتەوە. ئەمە بیانوویەک لادەبات لەو رووەوە، هەروەها بۆ دۆستانیشمان هاوکارییان دەکات کە کوردستان پەرلەمانەکەی کۆبووەتەوە و ئەم گشتپرسییەش لە پەرلەمانیش پەسندکراوە، هەنگاوێکی زۆر گرینگ و پیرۆزە و بەڕاستی باشتربوو زووتریش بوایە، سبەینێ لە دوو سبەیش باشترە، بەڵام ئەوەندە لە مەوزووعەکەیش ناگۆڕێت چونکە رۆژی هەینیش پشووە و سروشتییە ئەو رۆژەیش بکرێت.

رووداو: بە تایبەتی بۆ کەرکووک کە هەندێک لە پێکهاتەکان بە تایبەت هەندێ لە حیزبە تورکمانییەکان ئەمەیان دەکردە بیانوو کە ئێوە لەنێو خۆتاندا یەک نین، ئەم ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان تاچەند پشتی ئێوە گەرم دەکات، تاچەند پشتیوانی دەکات تاوەکو هەڵمەتی گشتپرسی لەو ناوچانە زیاتر بەڕێوە ببەن و زیاتر دەنگی بەڵێ کۆبکەنەوە؟

نەجمەدین کەریم: لە پارێزگای کەرکووک هەڵمەتی بانگەشەی گشتپرسی دەستیپێکردووە و خەریکە گەرمتر دەبێت، بەتایبەتی دوای ئەو رێککەوتننامەیەی کە لەنێوان پارتی و یەکێتی کرا و پەسەندکردنی نەخشەڕێگای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە داواکاری زۆربەی لایەنەکانی دیکەیشی تێدایە وەک کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان جگە لە یەکێتی خۆی، بۆیە ئەمە زۆر زۆر گرینگ بوو، بە نیسبەت ئەو خەڵکانەیش کە پێشتر باسمکرد کە ناحەزی پرسی گشتپرسین ئەمانە لە 1992-یش کە پەرلەمانی کوردستان هاتەدی و حکومەتی کوردستان جێبەجێکرا، وەک شۆکێکی گەورە بوو بۆ ئەمانە، ئەمانە قەت بەدڵیان نەبووە و قەت پەسندیان نەکردووە، راستیش ناکەن و ئەگەر سەیریشی بکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە زمانیاندا نایەت، بەڵام خۆشبەختانە ئەمانە نوێنەری ئەو پێکهاتەیە نین، ئەمانە چەند حیزبێکن و لای خەڵکیش دیارە بە ئەجیندای خەڵکی دیکە کار دەکەن و بەرژەوەندی میللەتەکەیان لەپێش چاو نییە، چونکە خەڵکی تورکمان و خەڵکی عەرەبی کەرکووک هەموو دەزانن کەوا ئەو عەرەبانەی کە ئاوارەبوون و، هاتوونەتە کەرکووک و ژمارەیان لە 700 هەزار زیاترە، کریستیانەکانی موسڵ و شوێنەکانی دیکە، تورکمانەکانی تەلەعفەر و موسڵ، هەموو هاتوونەتە کەرکووک، جگە لە خەڵکی کەرکووک بە تورکمان و عەرەب و کلد و ئاشووری پێشمەرگە پاراستوویەتی و ئەگەر بۆ ئەوانە جێبهێڵدرایە کە دوێنێ دەنگیاندا لەگەڵیاندا لە پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، دۆخیان بەوشێوەیە نەدەبوو، ئەوانیش شوێنێکی دیکەیان دەست نەدەکەوت وەک کەرکووک کە تێیایدا بحەوێنەوە.

رووداو: لەکۆبوونەوەی ئێوە و بارزانی و کۆسرەت رەسول، باسی کەرکووک وەک حاڵەتێکی تایبەت کرا، ئەم حاڵەتە تایبەتە لە دەوڵەتی داهاتووی کوردستاندا چییە کە دەدرێت بە کەرکووک؟

نەجمەدین کەریم: جەنابی سەرۆک و جەنابی جێگری سەرۆکیش هەردووکیان باسی ئەو ئەزموونانەیان کرد لە وڵاتانی جیهاندا، ئێمە نموونەی کەنەدامان هێنایەوە، کەنەدا 7 ناوچەی فیدراڵی هەیە، مانای وایە ئەم 7 ناوچەیە خۆیان حکومڕانی خۆیان دەکەن بەڵام لەناو ئەو حەوت ناوچەیەشدا یەکێکیان لەبەر ئەوەی پێکهاتەیەکی تایبەتیی تێدایە کە لە ویلایەتەکانی دیکەدا نییە، حاڵەتی تایبەتی خۆی هەیە. کەرکووکیش بە هەمان شێوە دەبێت، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی کە خەڵکی کەرکووک خۆی بۆ خۆی بڕیاری خۆی دەدات و هیچ کەسێک نایسەپێنێت بەسەریەوە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا سەرکردایەتی کوردستان رێگە بە هیچ کەسێک نادات کە رێگر بێت لە خەڵکی کەرکووک بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی دیاریی بکات.

رووداو: باسی پێکهێنانی لیژنەیەک کرا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پێکهاتەکان، ئەم لیژنەیە چۆن دەبێت و کێ بەشداریی تێدا دەکات؟

نەجمەدین کەریم: تا رۆژی گشتپرسی جگە لە دڵنیاکردنەوەی هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک بە کوردیشەوە، چونکە بەڕاستی ئێمە لە کەرکووک نەوعە حوکمڕانییەکی خۆمانکردووە چونکە بەغدا رازی نەبووە بەپێچەوانەی فەرمانەکانی ئەوان، بەڵام زۆر شتمان کردووە و لەگەڵ خەڵکی کەرکووک و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە خۆمان بەڕێوەببەین، هەر ئەوەشە کە دەبینی ئەو خزمەتگوزاری و ئەو کارانەی لە کەرکووک دەکرێت، جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ هەموو پارێزگاکانی عێراقدا، بۆیە ئێمە لێرەدا دڵنیایی خەڵک دەکەینەوە کە ئەزموونی خۆمان لێرە کە کراوە ئەوە بە نموونە دەهێنینەوە و لە هەمانکاتیشدا من لە دیداریی پێشوو لەگەڵ ئێوە و میدیاکانی دیکەدا هەمیشە روونم کردووەتەوە لەکاتی دانانی دەستووری کوردستان لەو دەستوورەدا بە بەشداریپێکردنی ئەو پێکهاتانە لەکاتی نووسینی دەستوورەکە، هەموو پێکەوە داخوازی ئەوان و چۆنیەتی حکومڕانی لە کەرکووک، بەشداربوونی هەموو لایەک لە حکومڕانییەکە و نوێنەرایەتی ئەم پێکهاتانە لە پەرلەمانی کوردستان، لە سەرۆکایەتی کوردستان، لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و لە هەموو فەرمانگەکانی کوردستاندا دەبێت دیاریی بکرێت، بۆ ئەوەی رەشنووسی ئەم دەستوورە کە لە پەرلەمانی داهاتووی کوردستان دەنگی لەسەر درا، دوای ئەوە بخرێتە راپرسی لەنێو ئەو پێکهاتانەشدا کە خۆشیان بەشیان دەبێت لەم دەستوورەدا.

رووداو: هیچ بەڵێنێکتان وەرگرتووە بۆ جێگیرکردنی ئەو مافانە بۆ پێکهاتەکان لە دەستووری کوردستان، یاخود لەوبارەیەوە کارتان کردووە؟ چونکە ئەمە دڵنیایی زیاتر بە پێکهاتەکان دەدات.

نەجمەدین کەریم: ئەمە پرسیارێکی گرنگە، ئەم پرسە لەو کۆبوونەوەیەی جەنابی سەرۆکی هەرێم کە جێگری سەرۆکی هەرێمیش بەشداربوو، جەختیان لەسەر ئەو پرسە کردەوە، لە کۆبوونەوەکە هەموو پێکهاتەکان بەشداربوون، هەندێکیان بۆچوونیان جیاوازبوو لەگەڵ بۆچوونی سەرکردایەتی کورد ، تەنانەت لەگەڵ خودی جەنابی کاک مەسعود، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەموو گوێیان لێ راگیرا، دوای ئەوەش کە ئێمە کۆبوونەوەی تایبەتیمان لەگەڵ جەنابیان کردووە بە ئامادەبوونی کاک کۆسرەتیش، نوێنەری هەموو حیزبە سیاسییەکان و حیزبە کوردییەکان، لەوێ دیسان تەئکید لەسەر ئەو پرسە کراوەتەوە.

یەکێک لەو برادەرانە کە کاک خەلیل دۆسکی بوو لە کۆبوونەوەکەبوو لەگەڵ لیژنەی باڵای ریفراندۆم بۆ بابەتی دڵنیاییکردنەوەی پێکهاتەکانی وەکو تورکمان و عەرەب و کلد و ئاشوور و ئایین و تائیفە جیاوازەکان، تەئکید لەسەر ئەو بابەتە کراوەتەوە، لە نێوان خۆشماندا ئەمە جەختی لەسەرکراوەتەوە، تەنها لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان بەرامبەر بە پێکهاتەکان ئەمە نەگوتراوە، بەڵکو لەنێو خۆشماندا تەئکیدمان لەسەر کردووەتەوە، منیش دڵنیام لەو بەڵێنەی کە دراوە، کە ئەو پرسە جێبەجێدەکرێت و بەو شێوەیە دەکرێت.

رووداو: بارزانی لە کەرکووک گوتی ئەو گشتپرسییە بۆ دیاریکردنی سنووری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ئەمە گفتوگۆی تازەی پێویستە، ئایا مەبەست لەمە چی بوو؟ ئایا ئەمە بۆ ئەوەیە لایەنە دژبەرەکان کەمبکەنەوە؟ یان دەتانەوێت بۆچوونی پێکهاتەکان بەلای خۆتاندا رابکێشن بۆ ئەوەی دەنگی بەڵی زیاتر بێت؟

نەجمەدین کەریم: نەخێر، ئەمە نە بۆ دەنگی بەڵێیە، نە بۆ ئەو بابەتەیە کە باسی دەکەی، بەڵکو ئەمە پرسێکە ئێمە باوەڕمان پێیەتی، ئێمە هەموو کاتێک گوتوومانە لە کەرکووک دەبێت خەڵکی کەرکووک بەتەنها خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، لەو بڕیارەشدا ئێمە رێز لە بۆچوونەکانیان دەگرین، ئەمە تەنانەت لە دەستووریشدا هەیە، لەو دەستوورەی عێراق کەوا حکومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەک نزیکی نەکەوتووەتەوە و جێبەجێشی نەکردووە و هەوڵیش نادات جێبەجێی بکات، بۆ زانیاری ئێوەش لە مانگی شەش دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد ماددەی 140 کە یەکێک لە خاڵەکانی راپرسییە لە کەرکووک ئەنجامی بدەن، بەڵام لە بەرامبەردا جۆرەها بیانویان دۆزیەوە و لە دواییشدا دەڵێن تەنها حکومەتی مەرکەزی دەتوانێت ئەمە بکات، واتە ئەمە مانای ئەوەیە کارەکەیان خستووەتە سەر ئەستۆی خۆشیان، کەچی ماوەی 14 ساڵە ئەو ماددەیەیان جێبەجێ نەکردووە، بۆیە ئێمە بڕواو ئیمانمان بەو پرسە هەیە، لەو کۆبوونەوەیە و لە کۆبوونەوە داخراوەکانیش زۆر بە روونی گوتراوە، هەر کەسێک ئازادە لە بەشداریکردن لە ریفراندۆم، ئێمە داوا لە هەموو خەڵک دەکەین بەشداربن، بە زۆرداری کەسیش نانێرینە ریفراندۆم، هەر کەسێکیش کە دەڕوات دەنگ دەدات بە ئارەزووی خۆیان دەنگ دەدات بە بەڵێ یان نا، بە هیچ شێوەیەکیش گوشار ناخرێتە سەر هیچ کەسێک، ئەو پرۆسەیەش زۆر بە شەفافانە دەکرێت.

رووداو: باڵیۆزی ئەمریکا دەڵێ ئەگەر لە کەرکووکیش گشتپرسی ئەنجام بدرێت، ئەوا رەنگە شەڕ رووبدات، سوپای عێراق رەنگە ئەوە نەکات، بەڵام لە رێگەی حەشدی شەعبییەوە ئەو هەڕەشەیە دەکرێت، ئایا ئێوە ئەمە بە مەترسی دەزانن؟ ئەگەری روودانی شتێکی لەو جۆرە دەکرێت؟

نەجمەدین کەریم: ئێمە بە دووری دەزانین کارێکی وا رووبدات، کە ئاڵای کوردستانیشمان هەڵکرد بەهەمان شێوە لە زۆر لاوە نەک لەنێو عێراق لە دەرەوەی عێراقیش وایانزانی کە شتێک روودەدات، لە راستیدا ئەمە بووە بە کڵێشەیەک بە تایبەت بۆ ئەوانەی دەرەوە کە شارەزای کەرکووک نین، هەموو کاتێک باسی کەرکووکیان کردووە بە تایبەت ئەو رێکخراوانەی هەردەم بەشوێنی قوربانی و کێشەدا دەگەڕێن تاوەکو خەرجیان لەلایەنی جیاوازەوە بۆ پەیدا بکرێت، بە کەرکووکیان دەگوت وەکو لوغمێکە دەتەقێتەوە، لە 2003وە ئەو قسەیە دەکرێت، بەڵام ئەوان شارەزای خەڵکی کەرکووک نەبوونە، کەرکووک هەمیشە ژمارەی پێکهاتەی زیادەی تێدابووە، دین و تائیفەی جیاوازی تێدا بووە، خەڵکی کەرکووک هەمیشە لەگەڵ یەکدا تێکەڵ بوونە، ئەگەر سەیر بکەیت لەنێو بازاڕی کەرکووک هەمووی شەریکی یەکن، ژن و ژنخوازی هەیە، ئەمە دیاردەیەکە لەنێو کەرکووکدا هەیە کە ئەوەی لەدەرەوەی کەرکووکە نازانێت، بە رای من تەنانەت وڵاتی ئەمریکاش کە ئەو قسەیە دەکات شارەزاییان لە کەرکووک نییە، کونسوڵگەریەکیان هەبوو ئەویش بە ماوەیەکی کورت لایانبرد، لەگەڵ تەنها سیاسی و ئەو کەسانە کۆدەبنەوە کە بەڕاستی پیشەیان سیاسەتە، واتە ئەگەر سیاسەت نەبێت لەوانەیە ژیانیشیان نەبێت، بۆیە ئەم بۆچوونەی ئەوان هەڵەیە و ئەمە تەنها ترساندنی خەڵکە، ئەگەر سەیری راپۆرتی زۆربەی رێکخراوە بیانییەکان بکەین، یان ئەو حیزبانەی ئەمڕۆش کە دژی ریفراندۆم و ئاڵای کوردستان هاوار دەکەن، وا دەزانی ئێستا کەرکووک کەسی تێدا نەماوە، چونکە هەموو یەکدیان دەکوشت و خەڵکەکەی لەنێو دەچوون، بەڵام لە راستیدا ئەمڕۆ ئەگەر بێت و سەیرێکی نێو بازاڕی کەرکووک بکەین هەرگیز وا سەلامەت و ئەمین نەبووە، دڵنیای خەڵکی کەرکووکیش بە هەموو پێکهاتەکانی دەکەمەوە، کە بەشە ئەمنییەکانی کەرکووک لیژنەمان دروستکردووە و تەئکیدمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت خەڵک ئیستفزازیش بکرێن وەڵامیان بدرێتەوە، چونکە خەڵکانێک هەن پێیانخۆشە هەندێک نەزان و حاقد هان بدەن بۆ ئەوەی وابکات کاردانەوەیەک هەبێت، ئێمە بەهیچ شێوەیەک رێگا بەوانە نادەین، رێگە بەو ئیستفزازکردنەش نادەین کە کاریگەری لەسەر خەڵکەکەمان هەبێت.

رووداو: هەر سەبارەت بەو قسانەی باڵیۆزی ئەمریکا کە رەنگە لە رێگەی حەشدی شەعبییەوە ئەو مەترسییە هەبێت، یان دەکرێت باڵیۆزی ئەمریکا ئەم هەڕەشەیە بەو شێوازە بکات؟

نەجمەدین کەریم: من نەمبیستووە باڵیۆزی ئەمریکا ئەو قسەیەی کردبێت، لە راستیدا من لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە کەرکووک دانیشتووم، لە شوێنی دیکەش بینیومەو قسەمان بەیەکەوە کردووە، لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داژی داعش قسەمان کردووە، بە هیچ شێوەیەک ئەو باسە نەکراوە، بەڵام خەڵکی لەلایەن خۆیەوە سیناریۆ دروست دەکات، بەڵام دەمەوێت شتێک بڵێم ئەو کارەی دوێنێی (12-9-2017) پەرلەمانی عێراق کردی، ئەوە دەردەخات کە بە هیچ شێوەیەک نیازی ئەوەیان نییە مافی خەڵکی کوردستان قبووڵ بکەن، ریفراندۆم بۆ ئەوەیە خەڵک تەنها رای خۆی دەرببڕێت بەرامبەر بەوەی چی دەوێت لە ئاییندەدا، ئەمە مانای ئەوە نییە رۆژی 26ی مانگ ئیعلانی دەوڵەتی کوردی دەکرێت یان کەرکووک و شوێنەکانی دیکە هەموو دێنە نێو ئەو دەوڵەتەوە، لە هەموو شوێنێک ئەمە گوتراوە، لەلایەن هەموو سیاسەتمەدارانی کورد و سەرکردایەتی کوردستان، کە دوای ئەم پرۆسەیە ماوەی پێویستە، بەڕاستیش وڵاتانی وەک ئەمریکا، ئێران و تورکیا و شوێنی دیکە هەموویان ئامۆژگاریمان دەکەن، پێشتر ئامۆژگاری شوێنی دیکەشیان کردووە، بەڵام لەدوای ئەوەی واقیعەکە گۆڕاوە، هاتوون مامەڵەشیان لەگەڵ کردون ئێستاش پەیوەندی باشیشیان لەگەڵیاندا هەیە، هەندێکیان بوونە بە ئەندامی ناتۆ، هەندێکیان بوونە بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، هەندێکیان ئەمڕۆ لەلایەن ئەمریکاوە چەکیان بۆ رەوانە دەکرێت بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن دژی وڵاتێکی دیکە، بۆیە دەبێت ئێمە نەختێک سەیری سیاسەتی دونیا بکەین، ئەمە بەقسەو ترساندنی خەڵک نابێت، چەند کەسانێک کە بەڕاستی سەیری مێژووی دونیا ناکەن، من باسی مێژووێکی کۆن ناکەم، من باسی ئەو شوێنانە دەکەم کە لە ساڵی 1990 و 1991 بەدواوە روویداوە تاوەکو ئەمڕۆ.

رووداو: هەندێک لە حیزبە تورکمانییەکان، ئەوانەی ئۆپۆزسیۆنن لەسەر ئەو بابەتە، وای بڵاودەکەنەوە، هەندێک خەڵکی تورکمانیش هەیە جارەوبار لە رێگەی تەلەڤزیۆنەکانەوە قسە دەکەن، وا بڵاویدەکەنەوە ئەگەر گشتپرسی ئەنجام بدرێت ئەوا پێکهاتەکان لە کەرکووک دردەکرێن و کێشەیان بۆ دروست دەبێت و جیابوونەوە روودەدات، ئایا ئێوە لەوبارەیەوە چ دڵنیاییەک دەدەن؟ بە تایبەتی ئەوانە جێگاکانی خۆیان جێناهێڵن؟ ئایا کورد مافی پێکهاتەکان لە دوای گشتپرسی ناخوات؟

نەجمەدین کەریم: ئەمە زۆر دوورە لە راستییەوە، ئێمە دەزانین پێکهاتەکانی کەرکووک پێش ساڵی 1974 رێژەیان چەند بوو، لەدوای ئەو رێککەوتەوە چی لێهاتووەو چۆن گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، یەکەم شت کەرکووک کراوە بە نیوە، ئەو پێکهاتەی لە کەرکووک هەبوو پێش ساڵی 1970 تا 1974 بەهیچ شێوەیەک لەو کەرکووکەی ئەمڕۆ ناچێت، بەڵام ئێمە نەک هەر دەستکاری هیچ جۆرە کارێکی ئەوتۆ نەبووینە بەرامبەر بەوان، بەڵکو ئێمە لەم ساڵانەی کۆتاییدا لە 2006 و 2007 کە شیعەو سوننە یەکدیان دەکوشت، ئەو سوننانەی لە بەغدا و دیالە و شوێنەکانی دیکە کە نەیاندەتوانی بمێننەوە هەمووی لە کەرکووکن، لەدوای هاتنی داعش زیاتر لە 700 هەزار کەس رووی کردە کەرکووک، ئێمە پێشوازیمان لە خەڵک کردووە، نان و ئاوو دەرمان و کارەباو قوتابخانەکانمان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەوان دابەشکردووە، ئەمە هەمووی قسەی راست نییە، کەناڵێکی ناحەز و بە درۆ تۆمەتێکی هەڵبەستبوو، ئێمە لەرێگەی دادگاوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین، ئەم جۆرە میدیایانە بەڕاستی دەبێت رێگایان پێنەدرێت بە ئارەزووی خۆیان تۆمەت و درۆ هەڵبەستن، یان بیانەوێت ئاژاوە لەنێوان خەڵکدا دروست بکەن، خەڵکی عەرەب و تورکمان خۆیان زۆر باش دەزانن کە ئەمە راست نییە، ئەمڕۆ کە خەڵکی تەلەعفەر نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە هەمووی لە کەرکووکن، زیاد لە 550 هەزار ئاوارە هێشتا لە کەرکووک ماوەتەوە کە خەڵکی کەرکووک نین.

رووداو: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لێدوانێکی تاراددەیەک ئیجابی دابوو، کە داوای لە تورکمانەکان کردبوو شوێنەکانی خۆیان بەجێ نەهێڵن و بمێننەوەو باوەڕیش بەو قسانە ناکەن کە لەوبارەیەوە بڵاو دەکرێنەوە، ئایا ئەمە تا چەند دڵنیاییەکە بۆ پێکهاتەی تورکمانی بۆ ئەوەی بمێنێتەوە؟

نەجمەدین کەریم: بەڕای من بەڕێز ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەزانێت ئەم قسانە راست نییە، من باسی ئەو ماوەیە ناکەم کە نەختێک پەیوەندییەکان لەدوای هەڵکردنی ئاڵاوە کەمبووەتەوە، بەڵام ئەوان خۆشیان ئەو ناڕاستیانەی کەوا پێیاندەگەیێندرێت بەتایبەتی لەلایەن سەرکردایەتی بەرەی تورکمانییەوە، دەزانن وانییە.
من دەزانم ئەوان بە چ تەنگ و چەڵەمەو سەختییەکدا رۆیشتوون، کە تاوەکو ئێستا ناتوانن سەرکردایەتی ئەو بەرەیە رێکبخەن، راستە ئەوان بە دژایەتی ریفراندۆم و ئاڵای کوردستان یەکیان گرتووە، بەڵام لەسەر یەک شتی دیکە لەنێو یەکدا یەک نین.

رووداو: ئێستا لە بەغدا واژۆ بۆ لادانی سەرۆککۆمار و ئێوە کۆدەکرێتەوە، هەندێک دەڵێن ئەمە رەنگە پڕوپاگەندەبێت بۆ هەڵبژاردنەکان کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە عێراق روودەدات، ئایا ئێوە لەوبارەیەوە راتان چییە؟ ئایا ئێوە بە پەرلەمانی بەغدا لە شوێنەکەتان لادەچن یان پەیوەندی بە پەرلەمانی کوردستانەوە دەکەن؟ زیاتر گوێ لە کامیان دەگرن؟

نەجمەدین کەریم: یەکەم شت دۆخی ئێمە بەهیچ شێوەیەک ناگۆڕدرێت، تاوەکو ئەو گشتپرسییە دەکرێت، تاوەکو خەڵکی کەرکووک بڕیار دەدات چی دەبێت، منیش لە پەرلەمانی عێراقەوە بڕاوم پێنەدراوە تاوەکو لێم وەرگرنەوە، ئەو کەسەی منی هەڵبژاردووە و کراوم بە پارێزگار ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بووە، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و پارێزگار شەخسیەتی مەعنەوەی خۆی هەیە، لە کۆتا هەڵبژاردن کە کرابێت من دەنگی نیوەی زیاتری خەڵکم هێناوە، تا هەڵبژاردنێکی دیکەو تا خەڵکی کەرکووک منی بووێت من خزمەتیان دەکەم، چ کاتێک خەڵکی کەرکووک بڕیاری ئەوەیدا کە پێویستیان بە کاری من نییە، ئەوکاتە من ملکەچ دەبم بە هەموو دەستوورەکانیان، بەڵام من لێرە خزمەتی خەڵکی کەرکووک دەکەم و خەڵکی کەرکووک بڕاوی خۆی داوە بەمن نەک پەرلەمانی عێراق، بە نسبەت خەڵکی دیکەوە بۆخۆیان بەجێ دەهێڵم خۆیان قسەی لەبارەوە بکەن.

رووداو: بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی کردووتانە بە بڕوای ئێوە پێکهاتەی عەرەب و تورکمان تاچەند بەشدار گشتپرسی دەکەن، پێتانوایە دەنگی بەڵێ لەنێو ئەواندا چەند بێت؟

نەجمەدین کەریم: لە هیچ هەڵبژاردنێکدا ناتوانیت ژمارە بدەیت، هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە کرا، کێ بڕاوی دەکرد ئەنجامەکەی بەو جۆرە بێت، بەڵام پێش ئەوە شتی دیکەیان دەگوت، بۆیە بەدواچوون زۆر رێک نییە، بەڵام من بڕوام بە خەڵکی کەرکووک هەیە بە کورد و عەرەب و تورکمان کە بەرەو سندووقی ریفراندۆم بچن، من ناڵێم ئەوەی دەچێت هەمووی دەنگی پێدەدات، بەڵام دەنگەکە بەشێوەیەک دەبێت کە سەربەخۆیی کوردستان بەبەڵێ دەنگی پێدەدرێت.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| دوێنێ کاژێر 08:47 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| دوێنێ کاژێر 02:56 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| دوێنێ کاژێر 09:38 | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| دوێنێ کاژێر 09:24 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تورکیا بەفەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی دەکات 13 کاژێر لەمەو بەر |

تورکیا بەفەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی دەکات

"دژی دواخستنی پرۆسەکەین و نابێت جارێکی دیکە زۆرتر
تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات لەبارەی مەترسییەکی کوشندەی نوێ 14 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات لەبارەی مەترسییەکی کوشندەی نوێ

بە حاڵەتێکی "تەنگاویی تەندروستیی جیهانیی" زۆرتر
16 کاژێر لەمەو بەر |

"پشتگوێخستنی سەربەخۆیی کوردستان باجی خۆی هەیە"

بەنێوبانگترین رۆژنامەی بەریتانیا هۆشداری دەدات زۆرتر
0.328 seconds