وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

راگەیێندراوی کۆبوونەوەی بارزانی و وڵاتانی زلهێز

لەلایەن رووداو 14/9/2017
کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای هاوپەیمانان
کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای هاوپەیمانان
رووداو- هەولێر

ئەمریکا ، بەریتانیا و نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدیلی گشتپرسی-یان پێشکەش بە بارزانی کردووە و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە: " ئەو بابەتە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان باس دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵوێستمان لەو بارەیەوە رادەگەیەنین".

دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و نوێنەری سکرتێری گشتیی UN  و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراق کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ـی٩ـی٢٠١٧ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانان کرد کە پێکهاتبوو لە برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق و فرانک بەیکر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەریان.

دانیشتنەکە لە سەنتەری سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بەڕێوە چوو کە لە سەرەتای شەڕی دژی داعش تەنها پێنج کیلۆمەتر لە تیرۆریستانی داعشەوە دوور بوو. لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی هاوپەیمانان باسیان لە کۆمەڵێک تەوەر کرد، لەوانەیش بابەتی ڕیفراندۆم کە بڕیاروایە لە ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧ بەڕێوە بچێت. شاندەکە پێزانینی زۆریان بۆ گەلی کوردستان هەبوو و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، بەرز نرخاند و سڵاویان بۆ گیانی شەهیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان نارد.

لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان بەدیلێکیان لەجێگای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی٩، خستەڕوو.

سەرۆک بارزانی ئەو بەدیلەی وەرگرت و پێشوازیی لە گفتوگۆی بونیادنەرانە کرد، بەڵام سەبارەت بە ڕیفراندۆم و بەدیلی پێشنیارکراو، ڕایگەیاند کە ئەوە بە تەنها بڕیاری من نییە و ئەو بابەتە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان باس دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵوێستمان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنین.

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
أحمد | 14/9/2017
باشه بةديلةكه جييه ,,, ؟؟؟ بؤ بلاو ناكريتةوه , هيوادارم به ئاساني دةستبةرداري ريفراندؤم نةبين ’ بةلي بؤ دةولةتي كوردستان
نەبەز | 14/9/2017
ئەگەر گەرەنتیمان نەدەنێ و نەکرێتە مادەیەکی ئەکتیڤ لە پڕۆژە نزیکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕەزامەندی حکومەتی عیراق، هەروەها دەبێت بەرواری جێبەجێکردنەکەی دیار بێت وە قابیلی درێژکردنەوەو یاری پێکردن نەبێت. هەرچەندە لەگەڵ ئەو گەرەنتیەشدا بڕوا کردن بە دوژمنان زۆر سەختە.جونکە ١٠٠ساڵە گەرەنتی وەردەگرین و جێبەجێ ناکرێت.ئێمە دەزانین سەرۆک بارزانی کەسی ئەو کارە سەختانەیە شتێک لە بەرژەوەندی کورد نەبێت ئەنجامی نادات.
کوردێک | 14/9/2017
تۆ بڵێی بەدیلەکە لە ڕیفراندۆم و دەنگدان بۆ سەربەخۆیی بەهێزتر بی؟! کوردێک
سه‌ربه‌ست | 14/9/2017
هیوادارم به‌دیلێکی باش بێت وه‌ سه‌رکردایه‌تی پێویسته‌ داواکاریشی هه‌بێت له‌ گه‌ڵ گره‌نتی ،چونکه‌ سیاسه‌ت جێگای باوه‌ڕنیه‌ ، بژی کورد و کوردستان ۰
bauki payam | 14/9/2017
با ئه‌و به‌دیله‌ بخرێته‌ به‌رچاوی میله‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن میله‌ت بڕیارده‌ره‌،با به‌س بێت چه‌واشه‌کردنی میله‌ت،ڕۆژی ته‌نگانه‌ میله‌ت ، ئه‌گه‌ر حوکمه‌تی عێراق پاره‌تان بۆ ڕه‌وانکات میله‌ت ناناسنه‌وه‌.له‌گه‌ڵ ڕێزم.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Safin kurdish | 23/11/2017 05:19:15 م
Baraste bezarbuin la qsakani abadi
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 23/11/2017 02:49:16 م
کاک شیخ مژاره که زیاتر له وه ی که ئابووری بیت سیاسیه و ده بی و با سیاسیه کانی به ئه زموون و ئه وانه ی ده توانن و شاره زان و هه مووسووچ و که لین و...
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 23/11/2017 03:54:45 م
ده‌ستخۆش كاك گۆران بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌هاداره‌ ...كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ر بوارێك ڕاوێژكار هه‌یه‌ به‌لام گوێیان بۆ ناگیرێ بۆیه‌ حالمان وایه‌...
هەرێمی كوردستان چۆن خۆی رێكبخاتەوە‌؟
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Botan H H | 23/11/2017 08:00:57 ص
بةخواي بةغدا خواستي ئاشتي نيية , ئةو جارةي مةرجي دوسييةى ئةمنييشي زياد كرد!!!!!
نووسینگەی عەبادی مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان ئاشکرادەکات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن 10 کاژێر لەمەو بەر |

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن

وەک بەهاناوەچوونی قوربانییانی بومەلەرزەکە زۆرتر
کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن 10 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن

بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان، پێویستیان بە پارە و کاتی زۆرتر
0.453 seconds