وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بارزانی: دواخستنی گشتپرسی نییە جگە لە بەدیلێکی باشتر

لەلایەن سەرباز سیامەند 14/9/2017
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ

رووداو- هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەزاران کەس لە خەڵکی زاخۆ لە یاریگای ئەو شارە رایگەیاند: "گشتپرسی تەنیا بۆ بەدیلی باشتر دوادەخەین و ئەگەر بەدیلی باشتر نەبێت لە 25-9 دەچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان".


لە میانی کەرنەڤاڵی گەورەی زاخۆ ، مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا و بەریتانیا و نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتی: "ئەوان پێشنیازی خۆیان پێشکەشکرد بۆ دواخستنی گشتپرسی، ئەوان دەڵێن لەگەڵ مافی خەڵکی کوردستانین بەڵام کاتەکەی گونجاو نییە، ئێمەش پێمانگوتن تەنیا بۆ بەدیلی باشتر گشتپرسی دوادەخەین".

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "خوشک و برایانی هێژا بۆ ئەوە نەهاتوومە بۆ زاخۆ پێتان بڵێم دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەن، بەڵکو ئێوە پێویستیتان بە کەسێک نییە بلێت دەنگ بدەن، من بیری ئێوەم کردبووە بۆ ئەوە هاتومە زاخۆ بۆ ئەوەی پێکەوە شەحن ببینەوە. بڕیاری گشتپرسی بڕیاری کەسێک یان چەند حیزبێک نییە و پێکەوە، خەڵکی کوردستان رۆژی 25ی ئەیلول دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و چارەنووسی خۆیان دیار دەکەن."

بارزانی گوتی: "بۆیە بڕیاری گشتپرسی دراوە چونکە دەستوور پێشێڵکرا، تەوافق و شەراکەت نەما و هاوسەنگی نەما. هەموو رێگاکانی دیکە تاقیکرانەوە و شکستیان هێنا، دەستوور پێشێلکرا، تەوافق و شەراکەت نەما و هاوسەنگی نەما، گەڕانەوە بۆ بیدعەیەکی تازە کە زۆرینەیەکی سیاسییە. زۆرینەی سیاسیش دوو بۆ سێ نموونەی رەشیان خستە بەرچاومان. بەپێی دەستوور لە عێراقدا پێشمەرگە بەشێکە لە هێزی بەرگری عێراق، ماوەی 10 ساڵ لەگەڵ پەرلەمانی عێراق خەریکبووین یاسایەک بۆ پێشمەرگە دابنرێت و بەشی پێشمەرگە لە میزانییە و چەک بێت ، دەستاودەستیان پێمان کرد و جێبەجێیان نەکرد. بەس لەماوەی 2 کاژێردا یاسای حەشدی شەعبیان تێپەڕاند و بە ملیاران دینار پارە و چەک و تەقەمەنیان خستنە بەردەست. ئەوەیە زۆرینەی سیاسی."

هەروەها بارزانی گوتیشی: "دوێنێ (13-9-2017) پەرلەمانی خۆیان هێنا بڕیارێکیان لەدژی مافی گەلی کوردستان دەرکرد. ئەمڕۆش بڕیارێکی دیکەیان دەرکرد، کە پارێزگاری کەرکووک هەڵوێستێکی نیشتمانی و نەتەوەیی هەبووە دەیانەوێت لایدەن، ئەوەیە ئەو زۆرینە سیاسییەی کە ئەوان دەیانەوێت. ئەگەر لەدەستیان بێت ناهێلن یەک دەسکەوتی بەدەستهاتوو لەدەست گەلی کوردستاندا بمێنێت، وەڵڵاهی هەموومان لێ دەستێننەوە."

سەبارەت بە گشتپرسی، بارزانی ئاماژەی بەوەدا "گشتپرسی وەسیلەیە نەک ئامانج، بەڵکو ئامانج سەربەخۆییە، بۆ ئەوەی چیدی سایکس-پیکۆ، جەزائیر، پەیمانی بەغداد و لۆزان چارەنووسی ئێمە دیاری نەکەن. ئێمە وەکو گولی کوردستان پێویستە چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین."

هەروەها بارزانی باسی لەوەکرد " چەند ساڵ هاوارمانکرد دۆخەکە بەرەو هەڵدێر دەچێت وەرن با چارەسەرێک بکەین. ئێمە زۆر بەدڵسافی چووینە بەغدا، دوای ساڵی 2003 بینیمان رۆژ بەڕۆژ دژایەتی گەلی کوردستان زیاتر دەبێت، وەک چۆن پێشتر ئەنفال و کیمیاباران کراین، ئەو رۆژەی بودجەی خەڵکی کوردستانیان بڕی ئەویش ئەنفالێکی دیکە بوو بەسەری خەڵکی کوردستانیان داهێنا."

بارزانی باسی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کرد لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی زلهێزی جیهان و گوتی: "پێش ئەوەی بێمە زاخۆ لە سحێلا، لەگەڵ شاندێکی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و نوێنەری سکرتێری گشتیی UN  و باڵیۆزانی ئەمریکا و بریتانیا لەعێراق کۆبووینەوە و4 کاژێر گفتوگۆمان کرد، گوێمان لە پێشنیاز و بۆچونەکانیان گرت و ئێمەش بۆچوونەکانی خۆمان پێ گوتن. هەڵوێستی ئەوان دیارە کە دەڵێن لەگەڵ مافی گەلی کوردستاندان، بەڵام ئێستا دۆخەکە بۆ ریفراندۆم لەبار نییە بۆ ئەوەی کێشە دروست نەبیت. کێشە لەوە زیاتر چی دەبێت، پێش ئێستا و ئەمڕۆکەش ئەگەر بەدیلێکی باشتر هەبێت، گەلەکەمان رازی دەبێت، ئەگەر بەدیل نەبێت ئێمە ریفراندۆمی خۆمان دەکەین هەرچی دەبێت باببێت. لەم رۆژانەش لە گفتوگۆدا دەبین. هەتا ئەنجوومەنی ئاسایشیش هاتوونەتە سەر هێل، ئەگەر بەدیلێکی باشتر هەبێت قیادەی سیاسی کوردستان بڕیاری خۆی دەدات، ئەگەر ئامانج تەنیا دواخستنی ریفراندۆم بێت، ئەوا ریفراندۆمەکە دواناخرێت."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسیشی لەوەکرد"ئەگەر ئیرادەمان بە‌هێزبێت باجی پێویست بۆ سەربەخۆیی بدەین، سەربەخۆیی مسۆگەرە و بەدەست دەهێنرێت. کەس سەربەخۆییمان بەدیاری بۆ ناهێنێت و هیچ کەسیش بۆ ئێمە خۆی تووشی کێشە ناکات. دەبێت ئێمە داوای مافی خۆمان بکەین. ئەگەر داوای سەربەخۆییمان کرد، دەبێت بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبین."

بارزانی باسی بێوەفایی هاوپەیمانانی کوردستانی کرد و گوتی: "بەداخەوە ئەوانەی پێمانوابوو هاوپەیمانی ئێمەن بێوەفاییان کرد، ئێستا حکومەتێکی دیموکراتی و فیدراڵی لە عێراق نییە، بەڵکو ئێستا حکومەتێکی ئایینی ، تائیفی ، مەزهەبی لە عێراق حکوم دەکات، ئەوەش قابیلی قەبووڵکردن نییە. ئەگەر خەڵکی دیکە قبوڵی دەکات ئێمە ناچار نین. چونکە هی ئێمە ئارەزوومەندانەیە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە دەستووری عێراق کرد و گوتی: "دەسەڵاتدارانی بەغدا تازە دەستووریان وەبیر هاتووەتەوە و دەڵێن ئەوە دەستووری نییە. لەکاتێکدا ئەو دەستوورە هەر هەبوو و پێشلتان کرد و لەبیرتان کرد. بۆچی باسی ئەو فەقەرەیەی دەستوور ناکەن کە دەڵێ: ان الالتزام بهذا الدستور یحفظ للعراق اتحادە الاختیاری. ئەوانەی عەرەبی باش دەزانن باش لێی ورد بنەوە، دەڵێ اتحادە الحر. واتە پێکەوە ژیانێکی ئارەزوومەندانە. ئێمە دوای 2003 بە حەزی خۆمان چووینەوە بەغدا، بە نیەتێکی پاک. 

بارزانی لە درێژەدا گوتی: "گوتمان دەرفەتە پێکەوە عێراقێکی تازە دروست بکەین، عێراقێکی دیموکراتی و فیدراڵی. بەڵام زۆر بەداخەوە ئەوانەی پێمان وابوو هاوپەیمانی ئێمەن بێ وەفاییان کرد. ئێستا حکومەتێکی دیموکراتی و فیدراڵی لە عێراق نییە، بەڵکو ئێستا حکومەتێکی ئایینی، تائیفی، مەزهەبی لە عێراق حکوم دەکات، ئەوەش قابیلی قبوڵکردن نییە. ئەگەر خەڵکی دیکە قبوڵی دەکات ئێمە ناچار نین. چونکە هی ئێمە ئارەزوومەندانەیە، ئێمە ئارەزوومەندانە چووین و کاتێک شەراکەت سەری نەگرت کەس ناتوانێ بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت کە هەر دەبێ پێکەوە بن".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی ژیانی 100 ساڵەی کورد لە عێراق کرد و گوتی: "ئەوە سەد ساڵە بەو ناوەی برای یەکین و لە یەک وڵاتداین و بەناوی یەکێتیی عێراق، بەڵام هەموو کەس دەزانێ لەو سەدساڵەدا نە ئەوان خۆشییان دیت و نە ئێمە خۆشیمان دیت، هەر شەڕ و خوێنڕشتن بووە. ئەرێ کامیان باشترە؟ ئێمە بیر لە چارەسەرێکی دیکە بکەینەوە و ببینە دراوسێی باش و دۆست و برا و هاوکاری یەک بین، یا لەیەک وڵاتدا بین و هەر لەناو شەڕ و ناخۆشیدا بین و نە ئێمە خۆشی ببینین و نە ئەوان؟".

بارزانی باسی هەڵسوکەوتەکانی ئەم دواییانەی پەرلەمانی عێراقی کرد و گوتی: "رۆژ لەدوای رۆژ پەرلەمانی عێراق هەنگاوی رەشتر و خراپتر دەنێن، ئەو ئاڵۆزکردنەی پەرلەمانی عێراقیش دەیکات هیچ دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ ناهێڵێتەوە. ئەوە زۆرینەی سیاسییە کە هەرشتێکیان بوێت بەرگێکی یاسایی بە بەردا بکەن و بەناوی پەرلەمانەوە بەسەر ئێمەیدا بسەپێنن و ئەوەش دژی ئەو رێککەوتنەیە کە لە 2003 و لە دەستووردا لەسەری رێککەوتین ، ئێمە ناچار نین ئەو سیاسەتە قبوڵ بکەین".

بارزانی گوتیشی: "پێشتریش سووکایەتی کردن بەرانبەر گەلی کورد لای ئەوانە هەر هەبوو بەڵام ئێستا زیاتر بووە و بە زمانێکی نزم. زۆریش سەیرە کاتێک گەلێک داوای مافی خۆی بکات بڵێن ئەمە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە، بەڵام ئەنفال کردنی گەلێک، کیمیابارانکردنی گەلێک، وێرانکردنی شار و گوندی گەلێک و نانبڕیی گەلێک، تاوان نییە".

بارزانی هەروەها ئاماژەی بە "بێ وەفایی دەسەڵاتدارانی عێراق" کرد و گوتی: "وەفا خەسڵەتێکی گرینگە بۆ هەر مرۆڤێک. هەندێ لەو زماندرێژانەی ئێستا لە بەغدا پەیدا بوونە، هێشتا نان و ئاوی کوردستان لە زگیاندا ماوە. ئەوەی وەفای نەبێ دەستی لێ بشۆ".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کرد کە تیایدا عەرەبێک بە کوردی گوتووە ئێوە کێن و چین؟، بارزانی لەو بارەیەوە گوتی: "هەرچەند ئەوە خۆی و قسەکانی بەهایان نییە، بەڵام ئەوە دەبێتە فەرهەنگێک. بەڵام وەڵام بۆ ئەو کەسە و هەموو ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە ئەوەیە، ئێمە خەڵکی کوردستانین، گەلی کوردستانین، ئەوەین کە سەد ساڵە ئێوە هەوڵ دەدەن ئێمە لەناو ببەن، ئێمە ئەوەین کە ئێوە ئەنفالتان کردین، کیمیابارانتان کردین، کۆمەڵکوژتان کردین، شار و گوندەکانی ئێمەتان وێران کرد، کاتێک لە ئیوەیش قەوما ئێوە کەوتنە بەر دەستی گەلی کوردستان ئێمە ئێوەمان حەواندەوە و رێزمان لیتان گرت. ئێمە ئەوەین". 

بارزانی هەروەها گوتی: "ئێوە ئەوەن کە نەوەی پێغەمبەرتان هێنا و سەرتان بڕی، خۆ خەڵکی کوردستان سەری نەوەی پێغەمبەریان نەبڕیوە. ئێمە ئەوەین کە پێشمەرگەی قارەمان مەزنترین رێکخراوی تیرۆریستیی لە جیهاندا تێكشکاند و ناو و ناوبانگی گەلێکی گەیاندە هەموو جیهان. ئێمە خاوەنی ئەو پێشمەرگانەین".

سەرۆکی هەرێمیی کوردستان گوتی: "ئێمە دەزانین زۆر برای عەرەبی خاوەن ویژدان لەگەڵ ئەو بۆچوون و فەرهەنگەدا نین، ئەوە فەرهەنگی ئەوانەیە کە دوێنێ برسی و ئەمڕۆ تێرن. ئێمە هەڕەشە لە کەس ناکەین و حەز ناکەین دڵۆپێک خوێن بڕژێت بەڵام ئەوە پەیامێکە بۆ هەموو لایەک، ئەوەی بیهەوێ بە زۆری دەستدرێژی بکاتە سەر خەڵکی کوردستان ئەوە مەیدان با خۆی تاقی بکاتەوە".

بارزانی بە ئاماژەدان بەوەی ئێمە دوو رێگامان لەپێشە، یا ژێردەستەیی یا سەربەخۆیی گوتی: "ئەو خوێنەی بۆ ئەم وڵاتە رژاوە، ئەو زەحمەتەی گەلی کوردستان کێشای و ئەو ماندووبوونەی پێشمەرگە دیتوویەتی، بەشی دە سەربەخۆییە نەک یەک سەربەخۆیی، بۆیە لەو باوەڕەدام کەسێکی خاوەن غیرەت ژێردەستەیی قبوڵ ناکات".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە لە بەدەوامی برایەتی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و گوتی: "نابێ ئەو هەڕەشانەی دەکرێن و ئینکارکردنی مافی ئێمە لەلایەن خەڵکانی دیکەوە ببنە هۆی ئەوەی فەرهەنگی دەوڵەمەندی ئێمە تێک بدات، پێویستە ئێمە لەسەر برایەتی بەردەوام بین، برایەتی کورد و عەرەب و تورکمان و کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن. نابێ بێڕێزی بەرانبەر ئاڵا و رەمزی هیچ لایەنێک بکرێت".

بارزانی گوتی: "لەگەڵ دراوسێکانمان 26 ساڵە ئێمە سەلماندوومانە هۆکاری ئاسایش و سەقامگیرین و لەسەر ئەو سیاسەتە بەردەوام دەبین".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە شیعرێک کۆتایی بە قسەکانی هێنا و گوتی ، هیچ گومانتان نەبێت ئایندە بۆ ئێمەیە، دەبێ ئیرادەمان بەهێز بێت. ئاماژەشی بە بەشێک لە هۆنراوەی زانا و شاعیری ناوداری کوردستان، مەلای جزیری کرد کە فەرموویەتی: 
پشتی نادەین دووهەزار خەنجەر و تیر و ڕم و خشت
مە سەری دانیە ڕێ و ب خوەدێ بەستییە پشت​

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
هاشم عزیزی | 14/9/2017
به قوربانت بم شیره کور واللهی نابی پاشه کشه بکی اگه ام جاره ریفراندوم نکی تازه قت ناتوانی ناتوانی ناتوانی
بله..بو دولتی کردستان .🌻 | 14/9/2017
سلاو له دولتی کوردستان. 🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻 سلاو له ریبوارانی ریگی پیشوا.🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻 سلاو له پیشمرگی کوردستان. 🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻 برزو پیروز بی رفراندم بو دولتی کوردستان.🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻. له گلینی دلو پیروزبایتان لی دکین. 🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻 زور زور سپاس.🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻
کاروان موحەممەد | 14/9/2017
بەدیلی چی، دیموکراتیترین ڕێگا بۆ سەربەخۆیی ڕیفیراندۆمە کە تێیدا گەل بە خۆی چارە و قەدەری خۆی دیاری دەکات و بە خۆی بڕیار لە ئایندەی خۆی دەدات. بەدیلی سەربەخۆیی ئەگەر سەربەخۆیی نەبێت بە فلسێک! ئێران داوای لە حکومەتی عێراقی و حەشد کردووە هەڕەشە لە کورد بکەن هەڕەشەی بەرپابوونی جەنگ بکەن بۆ ئەوەی هاوپەیمانان جددیتر فشار بخەنە سەر سەرکردایەتیی کورد، چونکە هاوپەیمانان تا ئەو دوو سێ ڕۆژەش هەر دەیانگوت کاتی ڕیفیراندۆم گونجاو نیە و دیالۆگ بکەن لەگەڵ بەغداد، بەڵام کە عەرەب و تورکمان گوشارەکانیان زیاد کرد لە بەغداد و تەنانەت زمانی بەرپاکردنی جەنگیشیان بە کار هێنا، ئەم پەیامەی ئێران گەیشتە هاوپەیمانانیش، وە ئێستاش کاتی جەنگێکی دیکە نیە لە کاتێکدا کە هێشتا شەڕی داعش ماوە هەم لە سوریا و هەم لە عێراق (وە هاوپەیمانان حیساباتی نێودەوڵەتیش دەکەن وەک رۆلی ڕوسیا و چین، کارتی ئوکراینا و کۆریای باکوور، ئەمەیکا لە چەندین لاوە زۆر سەرقاڵە و نایەوێت قەیرانێکی دیکەی گەورە لە ناوچەکە بەرپا ببێت چونکە بیەوێ و نەیەوێت هەر ئەوە دواجار دەبێت لە سەر کورد بە جواب بێت و بیانپارێزێت). جا بۆیە وا ئێستا فشارەکانیان توندتر کردۆتەوە لەوانەیە بە کوردیان گوتبێت واز لە سەربەخۆیی بێنن، بە شێوەی کۆنفێدێراسیۆن لەگەڵ عێراق بمێننەوە و پارێزگای کەرکوکیش ببێتە دەوڵەتێکی ئەندام لەو کۆنفێدێرالیزمە! یانیش بۆ ماوەی چەند ساڵێکی دیکە ڕیفیراندۆم دوا بخرێت و نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار پێ بکرێت لە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، واتە نیوەی ئەو ناوچانە لە دەست دەدەین!! ئینجا خاڵێکی دیکە، ئێستا هاوپەیمانان لێرەن، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لێرەن و بنکەیان هەیە، داعش نەمێنێت، ئەوانیش نامێنن، تەنها وەک سەفارەت و کۆنسولخانە دەمێنن کە هیچ نیە و ناتوانن هیچ فشار و گوشارەک بکەن. جا کە داعش نەما و ڕۆیشتەوە بیابانەکانی ئەنبار و خەباتی ژێرزەمینی، هاوپەیمانانیش دەڕۆن و ئێران زیاتر جورئەتی دەبێت بۆ هەڕەشەکردن و چاوسوورکردنەوە. داعش دەڕوات و حەشدی شەعبی دەمێنێت، لە باشووری شەنگارەوە هەتا مەندەلی هاوسنوور دەبێت لەگەڵ پێشمەرگە، قاسم سلێمانی و هادی عامری و قەیس خەزعەلیش لە بنەوە و لە دواوە، فەرمان دەدەن، گرژیەک دروست بکەن بۆ نمونە لە خورماتو، ئینجا پڕوشکی جەنگی ناوخۆیی لە عێراق لە نێوان کورد و عێراق (عەرەبی شیعە و سوننە، تورکمانی سوننە و شیعە) بەرپا ببێت و بە شەڕ ئەو ناوچانەمان لێ بستێننەوە، وە دوای شکاندنی داعش (بێ گومان بە سایەی بۆردومانی هاوپەیمانان بووە) ئیستا کلکیان هاویشتۆتە سەر پشت و وا دەزانن پێشمەرگەش وەک داعش دەشکێت! ئامانجیشیان گرتنەوەی هەموو ئەو ناوچانەیە کە دوای ١٩ی ئاداری ٢٠٠٣ کەوتنە دەست پێشمەرگە، وە دیسان لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ کەوتنەوە دەست پێشمەرگە لە سەرووی هەموویانەوە کەرکوک... واتە هەمان پلانی سەددامیان هەیە، دەڵێن بڕۆن ئەو سێ شارەتان بکەنە دەوڵەت و وازمان لێ بێنن، ئێمەش واز لە بستێک خاکی کوردستان و کەرکوک ناهێنین، کەواتە جەنگەکە بەردەوام دەبێت و دواجار بە شێوەی تەقەڕاگر (هودنە) شەڕ دەوەستێت و نەتەوە یەکگرتووەکان تەدەخول دەکات، ئینجا نازانین جارێ ئاڕاستەکان بە کوێدا دەڕۆن، بەڵام من پێم باشە کورد پشکی نەوتی کەرکوک بدات بە بەغداد بە ڕێککەوتنێک بۆ ماوەی بیست ساڵێک زیاتر یان کەمتر، بەڵام ئیدارەی پارێزگاکە تەنها حەوێجە نەبێت، سەر بە کوردستان بێت، تەنها لە سەر نەوتەکەی سازشێک بکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی، وە تورکمانیش پەیمانی مافێکی زۆر و پشکێکی زۆری سیاسی و سیادییان بدرێتێ. جا با بێمەوە سەر خاڵی یەکەم، ئەگەر داعش نەمێنێت، هاوپەیمانانیش دەڕۆن، ئینجا ئێران و مالکی حەشدی شەعبیمان تێبەر دەدەن و جەنگێکی وێرانکەر بەرپا دەبێت، بەڵام دواجار هەر دەبێت لە عێراق جودا ببینەوە، پێکەوەژیان بە زۆر نیە، وە هەر بە ڕێککەوتن و سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سنووری ناوچە کوردستانیەکان و سنووری دەوڵەتی کوردستان لەگەڵ عێراق دیاری دەکرێن.
سارو | 14/9/2017
به هیچ پیشنیاریکی پوچه لی ئه و ولاته نه جواب ناده ی نه وا و هه لبژاردن ئه نجام ده ده ین. بژی کورد و کوردستان
ئه حد | 14/9/2017
سلاو له دولتی کوردستان،سلاو له بنه ماله ی سه ر به رزی شهیدان،منیش وکو گنجه کی ایران،ده نگی بلی دده م بو دولته کم،دنگی بلی دده م بو رهبره کم کاکه مسعود بارزانی،همو کورده ک چاویان له اراده ی خوراگری ده نگی تویه ای خلکی به شه رفی کوردستان،هه نگاوت هه له نه،بخدا به پرچمی سه رنگم،هه نگاوت دگه ل هه ل ده نم،منیش دبمه پیشمرگه،ده مه سه نگر،دبمه پاسه وانت،تا ئالای سه رنگت ئه وبار جوانی خوی به ته نه ب نخشه نه،هموتان ببنه یک،ببین به دولت،گر کوتیان خه لکی چوی بله ین خلکی کوردستانم نک ایران و ترکیه و عراق و سوریه.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| دوێنێ کاژێر 08:47 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| دوێنێ کاژێر 02:56 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| دوێنێ کاژێر 09:38 | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| دوێنێ کاژێر 09:24 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تورکیا بەفەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی دەکات 13 کاژێر لەمەو بەر |

تورکیا بەفەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی دەکات

"دژی دواخستنی پرۆسەکەین و نابێت جارێکی دیکە زۆرتر
تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات لەبارەی مەترسییەکی کوشندەی نوێ 14 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات لەبارەی مەترسییەکی کوشندەی نوێ

بە حاڵەتێکی "تەنگاویی تەندروستیی جیهانیی" زۆرتر
16 کاژێر لەمەو بەر |

"پشتگوێخستنی سەربەخۆیی کوردستان باجی خۆی هەیە"

بەنێوبانگترین رۆژنامەی بەریتانیا هۆشداری دەدات زۆرتر
0.25 seconds