وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کەرکووک خۆی بۆ قۆناخی دوای سەربەخۆیی کوردستان ئامادە دەکات

لەلایەن هەردی محەممەد 14/9/2017
کەرکووک نەخشەڕێگە بۆ داهاتوو دادەنێت

 رووداو - کەرکووک 

لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، نەخشەڕێگەی ئیدارەدانی دوای گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، یەکێکە لە وەرەقەی داواکارییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆئەوەی تایبەتمەندی پێ ببەخشرێت.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێ "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوا کۆبوونەوەی گوتی ئەم دەوڵەتە (دەوڵەتی کوردستان) دەوڵەتی فیدراڵی دەبێت، ئەوە هێمایەکە بۆ ئەو پارێزگایانەی پێکهاتەی جیاوازیان تێدایە، پێشتر کە پەرلەمان پەکنەخرابوو، باسی ئەو بابەتەمان کردووە لەگەڵیاندا و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کوردیش لە کۆبوونەوەکاندا گوتوومانە دەبێت کەرکووک پێگەی تایبەتی هەبێت".

تورکمان زیاتر لە 11 ساڵە داوای بەهەرێمکردنی کەرکووک دەکەن لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵام ئێستا هۆشداری لە بەشداریپێکردنی کەرکووک لەو گشتپرسییە دەدەن، دەیانەوێ کەرکووک نە لەگەڵ عێراق و نە لەگەڵ کوردستان بێت.

عەلی مەهدی، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی عێراق دەڵێ "کورد هەیە لە کەرکووک، تورکمان هەیە  و عەرەبیش هەیە. دەبێت ئەو سێ نەتەوەیە بە دیالۆگ خۆیان بڕیاربدەن لەسەر ئەو هەرێمە لەوەی چۆن چۆنی بێت. ئێستا من دەڵێم کەرکووک لەگەڵ عێراق بێت، ئەوان دەڵێن نەخێر لەگەڵ کوردستان بێت، هێشتا دەوڵەتی کوردستان نییە، گرنگ ئەوەیە دابنیشین و گفتوگۆ بکەین چۆن دەبێت".

عەرەبی سوننە هێشتا چاویان لەسەر مانەوەی کەرکووکە لەگەڵ عێراق، بۆئەوەش داواکارییەکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە.

ناسر حەنتە، ئەندامی ئەنجوومەنی عەرەبی کەرکووک دەڵێ "داواکارین کەرکووک بکرێتە هەرێمێکی تایبەت، کەرکووک دۆخێکی جیاوازی هەیە و، پێکهاتەی جیاوازی لێ دەژین، بۆیە پێویستە ناوچەیەکی جیاوازبێت لە هەموو عێراق".

هێشتا چارەنووسی کەرکووک ناڕوونە، بەڵام ئەوە یەکلایی بووەتەوە؛ بەشداریکردنی ئەم پارێزگایە لە گشتپرسیی باشووری کوردستان و لە ئەگەری بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینەی بەڵێ، ئەگەری زۆرە کەرکووک بڕیار لەسەر جیابوونەوەی هەمیشەیی لە عێراق بدات.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| دوێنێ کاژێر 08:47 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| دوێنێ کاژێر 09:38 | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| دوێنێ کاژێر 09:24 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فیدراسیۆنی پەنابەران داوای زانیاری لە کەسوکاری بێسەروشوێنان دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

فیدراسیۆنی پەنابەران داوای زانیاری لە کەسوکاری بێسەروشوێنان دەکات

بەلەمێک بە 70 کۆچبەرەوە کە زۆربەیان خەڵکی باشووری زۆرتر
وەرزش هزری تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک بەهێزدەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

وەرزش هزری تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک بەهێزدەکات

دەرمانی دژە شێرپەنجە گرفتی هزرییان بۆ درووستدەکات زۆرتر
روبەیعی بۆ رووداو: هەموو بژاردەکان بۆ گفتوگۆی گشتپرسی کراوە دەبن 5 کاژێر لەمەو بەر |

روبەیعی بۆ رووداو: هەموو بژاردەکان بۆ گفتوگۆی گشتپرسی کراوە دەبن

شاندێکی کوردستان بۆ گفتوگۆی گشتپرسی دەچێتە بەغدا زۆرتر
0.297 seconds