وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

خەڵکی هەڵەبجە خۆیان بۆ بەشداریکردن لە گشتپرسی ئامادە دەکەن

لەلایەن سامان بەشارەتی 14/9/2017
یەکەمجارە لقی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە

رووداو - هەڵەبجە

زۆربەی ئەو هاونیشتمانییانەی قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کردووە لە پارێزگای هەڵەبجە دەڵێن بە بەڵێ لە گشتپرسیدا دەنگ دەدەن، بەڵام سەرەڕای گەرموگوڕی خەڵک، پۆستەر و بانگەشەی هەڵبژاردن لەو پارێزگایە بە کەمی دەبیندرێن.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ناوچەکە، لقی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە و، زیاتر له‌ 175 هه‌زار كه‌س لەو پارێزگایە، مافى ده‌نگدانیان لە گشتپرسیی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی هەیە.

یه‌كه‌م پۆسته‌رى بانگه‌شه‌ى گشتپرسى له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵواسرا و، له‌ رووخسارى زۆربەی هاونیشتیمانییانی ئه‌م شاره‌، ده‌نگى به‌ڵێیه‌ك ده‌خوێنیته‌وه‌.

سابیر حه‌مه‌ ره‌شید، خانه‌نشینە و خەڵکی هەڵەبجەیە، دەڵێ "من، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كورد ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆى بدات و، ئێمەش‌ ده‌نگ به‌ به‌ڵێ ده‌ده‌ین".

عه‌بدولره‌حمان سه‌عید، خانه‌نشینێکی دیکەی شارەکەیە، هۆکاری دەنگدانی بە بەڵێ رووندەکاتەوە و دەڵێ "له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌هامه‌تى زۆرمان بینیوه‌، ده‌نگ ده‌ده‌ین و داواى جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق دەکه‌ین".

لە شارۆچكه‌ى بیاره‌ و ته‌وێڵه‌ له‌ هه‌ورامان، دیمه‌نه‌كان وا ده‌رناكه‌ون باشوورى كوردستان نیازى ئه‌نجامدانى گشتپرسى هەیە، چونكه‌ ته‌نانه‌ت رسته‌یه‌كیش کە هانى خه‌ڵك بدات بۆ به‌شدارى له‌و پرۆسه‌ گرنگ و چاره‌نووسسازه لەو ناوچانە نابینی.

عه‌فان یوسف، كاسبکارێکی ئەو ناوچەیەیە و دەڵێ "ئێمه‌ به‌ ماڵ و منداڵه‌وه‌ ده‌ڕۆین بۆ ده‌نگدان، ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ به‌ڵێ بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ به‌غدا، بەویستی خوا ئه‌و گشتپرسییە سه‌رده‌گرێت".

پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ وه‌كو پارێزگاكانى دیكه‌، نووسینگه‌ى كۆمیسیۆنى تێدا ده‌كرێته‌وه‌، ئێستا له‌و پارێزگایه‌دا 27 بنكه‌ و 158 وێسگه‌ى ده‌نگدان كراونەتەوە‌، به‌پێى ئامارى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسیش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، زیاتر له‌ 175 هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌، بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كۆمیسیۆن 900 فه‌رمانبه‌رى دامه‌زراندووه‌.

دڵشاد نامیق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دەڵێ "به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هەوڵدەدەین پرۆسەکە له‌ڕووى مرۆیی و داراییه‌وه‌ سه‌ركه‌وێت، بۆ یه‌كه‌مجاریشه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ‌پرۆسه‌ى ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ دەکرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ پرۆسه‌یه‌كى نوێیه‌".
 
چه‌ند رۆژێكى كه‌م له‌ به‌رده‌م ئه‌نجامدانى گشتپرسى سه‌ربه‌خۆیى ماوه‌، كه‌چى هێشتا حیزبه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌ خه‌ڵك بێده‌نگترن، ته‌نانه‌ت ئه‌و حیزبانه‌شى كه‌ له‌نێو لیژنه‌ى باڵاى گشتپرسیدا ئه‌ندامن بەهەمان شێوە بێدەنگن و چالاکییان ئەنجامنەداوە.



پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

یاسین حەمە غریب | 11/06/2018 07:00:33 م
دەست خۆش کاک ڕێبوار، ھەموو ھەفتەیەک شپێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەھەژێنی، بە بڕوای من، ھەندێک لە لایەنەکانی سلێمانی، سیاسەت نازانن، ھەر ھاوار و ناڵەیانە...
Azad Azad | 19/06/2018 03:34:44 م
ده‌ست خۆش به‌ڕێز كاك رێبوار بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ باسی مه‌ترسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیت كردوه‌ زۆر ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ترسیایه‌ وه‌له‌وه‌ش زیاتر...
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی
| 11/6/2018 | (4)
ره شید | 19/06/2018 09:29:03 ص
ئه م ئافره ته " فریشته یه کی" جووله که یه هاتوته هانای خوشک و برا کورده کانی ؛ با ئه و خانمه کوردانه ی له هه نده رانن و ده سرویشتووی مالی دونیا یان...
ژنێکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی شاریا دەکاتەوە
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شیخ محمد امین | 19/06/2018 09:19:20 ص
ئه فسانه ی ئه وه ی که میلله تی ئیسرائیل جاسووس یان جاشی نیه به سیحره که ی کوماری ئیسلامی پووچه لکرایه وه جا که وه زیریکی ئیسرائیلی جاشه تی و جاسووسی...
وەزیری پێشووتری وزەی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکراوە
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Pasha fayaq | 18/06/2018 02:24:18 ص
Bzhit mamosta gyan
ره شید | 19/06/2018 08:38:51 ص
کوردیش ئه بی وه ک هه موو گه لانی جیهان به ش و حیسسه ی خوی هه بیت له بواره جواراو جوره کانی وه رش و ریازه له دونیا دا کوورد نابی هه تا هه تایه به ناوی...
كوردێك له‌ ئیتاڵیا 2 مه‌دالیای زێڕ ده‌باته‌وه‌
| 3/6/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک 23 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن دوێنێ کاژێر 07:50 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا دوێنێ کاژێر 03:39 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.39 seconds