وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ژمارەیەک بەربژێری ئەم خولەی پەرلەمان جووتیارن

لەلایەن رووداو 14/9/2018
"هۆکارێکی سەرەکی گرفتەکان بوونی یاسایەکی تەمەن 50 ساڵانە"
رووداو-هەولێر

زیادکردنی بەرهەمی نێوخۆیی و کشتوکاڵ درووشمی بەشێکی لایەنە سیاسییەکانە، چاویان لەوەیە ئەگەر سەرکەون لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا بە یاسا پاڵپشتی جووتیاران بکەن، کار بۆ ئەوە بکەن کەرتی کشتوکاڵ بەرەو پێش بچێت.

هەرچەندە لیست و بەربژێران بۆچوونیان لەسەر کێشە و گرفتەکانی کەرتی کشتوکاڵ جیاوازە، بەڵام کۆکن لەسەر ئەوەی کەرتی کشتوکاڵ پێویستی بە داڕشتنی پلانێکە بۆ دەربازبوونی لەو گرفتانەی هەیەتی. 

د. شوکر مەحموود، بەربژێری لیستی سەردەم پێیوایە، هۆکارێکی سەرەکی گرفتەکان بوونی یاسایەکی تەمەن 50 ساڵانە بۆ کشتوکاڵ.

هەروەها بەربژێرێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت : "بەرنامەیان بۆ کەرتی کشتوکاڵ هەیە، پلانی باش دانەندراوە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەشێکی زۆری زەوییە کشتوکاڵییەکان کراونەتە زەوی نیشتەجێبوون".

لەو خولەی پەرلەمان، ژمارەیەک بەربژێر جووتیارن، دەڵێن کاری لەپێشینەیان باشترکردنی رەوشی جووتیاران و فرۆشیارانی میوە و سەوزەیە، هەڵکەوت ئەنوەر یەکێکە لەوانەی بەڵێندەدات تەنانەت مووچەکەشی ببەخشێت لەو کەرتەدا. 

هەڵکەوت ئەنوەر، بەربژێری پارتی و جووتیاری نمووونەیی رایگەیاند: "سەرەڕای چەندین درووشم و بەڵێن، بەڵام هێشتا بەشێكی جووتیار و کاسبکاران گلەییان هەیە و داوای چارەسەری کێشەکانیان دەکەن".

هەرێمی کوردستان خاکێکی بەپیتی کشتوکاڵی هەیە، بەڵام هێشتا زۆربەی بەرهەمەکانی لە دەرەوە هاوردە دەکات زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ ئەوەن لە پەرلەمان یاسا دانبدرێت و حكومەتیش کار ئاسانی بۆ جووتیاران بکات.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات

کێش دابەزاندن توانای کۆنترۆڵکردنی میزڵدان زۆرتر
لە عەممان کۆنفرانسێك لەبارەی دۆخی تەندروستی بەندیخانەکان بەڕێوەچوو 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە عەممان کۆنفرانسێك لەبارەی دۆخی تەندروستی بەندیخانەکان بەڕێوەچوو

"هیچ گومانێك نییە کە دۆخی تەندروستی هەموو زۆرتر
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان راگەیێندراوێك بڵاودەکاتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان راگەیێندراوێك بڵاودەکاتەوە

بەردەوامدەبێت لە دەستبەسەرداگرتنی دەرمانی زۆرتر
0.297 seconds