وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كەمئەندامێكی كورد كێوێك كون دەكات

لەلایەن ساڵح قادر 14/10/2014
حوسێن كۆكەن
حوسێن كۆكەن
رووداو – پاوە

فەرهاد بۆ گەیشتن بە شیرین كێوی بێستوونی داتاشی و وێنەی ئەوی لەسەر نەخشاند، بەڵام مام حوسێن كۆكەن لە حەژمەتی لەدەستدانی خێزانەكەی كێوێكی كون كرد. 

حوسێن كۆكەن، كورد و فارس بە فەرهادی سەدەی بیستەم ناوی دەبەن. ئەویش بە خۆی دەڵێت تاقە سوار.

دەمێكە بەفری تەمەن رووخساری داپۆشیوە، بەڵام هێشتا هێز و توانای لێنەسەندووەتەوە. حوسێن سەلیم عوسمانی (حوسێن كۆكەن) كە 87 ساڵ تەمەنیەتی، باوكی 3 كوڕ و 3 كچە. سێ‌ كوڕەكەی و هاوسەرەكەی لە ژیاندا نەماون، یەكێك لە زاواكانیشی كە لایەنگری حیزبی دیموكرات بووە، لەلایەن كاربەدەستانی ئێرانەوە لە سێدارە دراوە.

مەینەتیەكانی مام حوسێن زیاتر دەبن دوای ئەوەی لەسەردەمی شەڕی ئێران و عێراق (1980 – 1988) تۆپێك بەر ماڵەكەی دەكەوێت و دەسووتێت. دوای ئەو رووداوە مام حوسێن چیدی دڵی بە ئاوەدانی ناكرێتەوە و روودەدەكاتە كێو و دۆڵەكانی ناوچەی پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان. بەرهەمی سێ‌ دەیە مانەوەی لە چۆڵەوانیدا كونكردنی كێوی مەی گۆڕێ‌ و دروستكردنی 7 ژوور و گۆڕێك بووە لە نێو كێوەكەدا.

مام حوسێن دەڵێت "كوڕەكانم و هاوسەرەكەم لە دەستدان، مێردی كچێكیشم بەهۆی ئەوەی دیموكرات بوو، ئێران لە سێدارەی دا، ئیدی ئۆقرەم لەبەر بڕا و بڕیارم دا سەری خۆم هەڵبگرم و لەم دۆڵ و كێوانە بمێنمەوە".

مام حوسێن بە تەنیا قاچێك و بە قوڵینگێكی زۆر سادەوە، كارێكی ناوازەی كردووە و توانیویەتی كێوێك هەڵبكوڵێت و 7 ژووری تێدا دروستبكات، لە نێو هەر ژوورێكیشدا تاقێكی دروستكردووە. 

قوڵینگەكەی دەبەن

مام حوسێن باسی لەدەستدانی قاچەكەی كرد و گوتی كە لە كاتی راو و شكاردا گوللە تاپڕێك لە دەستی دەردەچێت و بەر قاچی دەكەوێت، بەوهۆیەوە قاچێكی دەبڕدرێتەوە. بەڵام ئەوە نەبووەتە رێگر لەبەردەم خەونەكەی. بەڵكو ئەوانەی رێگرییان لێكرد دەسەڵاتدارانی ئێران بوون كە بۆ ماوەی 12 ساڵ قوڵینگەكەی لێ‌ دەستێنن و ناهێڵن نهۆمی دووەمی خانووەكە لە كێوەكە تەواو بكات، كە بە قسەی خۆی بۆ سكرتێری حیزبی دیموكرات سازی دەكرد.

مام حوسێن باسی دەستبەسەرداگرتنی قوڵینگەكەی بۆ (رووداو) دەكات و دەڵێت "رۆژێكیان 4 مینوبوسی پڕ لە مەلای تاران سەردانیان كردم، گوتیان مام حوسێن ئەوە دیارە نهۆمی یەكەمت بۆ خۆت ساز كردووە، ئەی نهۆمی دووەم بۆ كێ‌ دەكەی، منیش گوتم بۆ رێبەری حیزبی دیموكرات، ئیدی بەم قسەیە پەست بوون و قوڵینگەكەیان لێبردم، دوای 12 ساڵ ئینجا بۆیان گەڕاندمەوە".

ئەو مەلایانە هەر بەوەش نەوەستاون، بەڵكو زۆر لەبەر مام حوسێن پاڕاونەتەوە تاوەكو ئاینزاكەی لە سوننەوە بگۆڕێت بۆ شیعە، هەرچییەكیشی پێویست بێت بۆی دەكەن، بەڵام ئەو داواكاریەی رەتكردووەتەوە.

ئەو پێیوایە هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و دەڵێت "من قاچێكم نییە و ئەویش پەلێكی ناقیسە".

وەك مام حوسێن باسی دەكات، ناسیاوێكی ئامۆژگاری كردووە كە هەر لە نێو كێوەكەدا گۆڕێكیش بۆ خۆی دروست بكات، بۆ ئەوەی لە دوا رۆژدا فارس و تورك نەبنە خاوەنی ئەم شاكارە.

"شێخ تاهیر شێخ نەسیر كە خەڵكی هەڵەبجەیە، پێیگوتم هەر لێرە گۆڕێك بۆ خۆت هەڵبكەنە، چونكە ئەگەر گۆڕت نەبێت لێرە دوای چەند سەدەیەك دەڵێن ئەوە گاور دروستی كردووە و مافی موسڵمانی پێوە نییە، با خەڵك بزانێت كە كوردێك بە تاقە قاچێكەوە ئێرەی دروستكردووە". مام حوسێن وایگوت.

چیرۆكی شاكارەكەی مام حوسێن سنووری رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانی بڕیوە و زۆر لە كەناڵە جیهانییەكان باسیان كردووە. مام حوسێن دەڵێت ئەو بیانیانەی سەردانیان كردووە سەریان سوڕماوە لە كارەكەی.

مام حوسێن دەڵێت "كەناڵی عەرەبی، چینی و ئەوروپی و كەنەدی هاتوونەتە لام و وێنەی كارەكەیان گرتووە، گوتوویانە لە جیهاندا هیچ كەسێك جێی تۆ ناگرێتەوە كە بە تەنیا قاچێكەوە ئەشكەوتێكی وا دروست بكات". 

ئەم كارەی مام حوسێن بووەتە سەرچاوەیەك بۆ بژێوی ژیانی، ئەوانەی سەردانی دەكەن مام حوسێن داوای شیرینیان لێدەكات، بەڵام ئەو لەم شیرینیە بەشێكی كەمی دەگێڕێتەوە بۆ كڕینی پێداوستییەكانی خۆی، ئەوەی دیكە لە كاری خێرخوازی خەرج دەكات.

مام حوسێن دەڵێت بەو پارەیەی لە گەشتیارانی وەردەگرێت تاوەكو ئێستا 4 مزگەوتی دروستكردووە، ئێستاش خەریكی دروستكردنی هۆڵێكە بۆ پرسەی ژنان لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بە شارۆچكەی پاوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان.

ئەو دەڵێت "من بەڵێنم بە خودای خۆم دا كە چۆن یارمەتی دام بۆ تەواوكردنی ئەو كارە، منیش ئەوەی لەو كارە دەستم دەكەوێت لە رێگەی خودا بیبەخشم، تاوەكو ئێستا 4 مزگەوتم بە داهاتی ئەم كارە دروستكردووە و ئێستاش خەریكی دروستكردنی فاتیحەخانەیەكم بۆ ژنان".

مام حوسێن سێ‌ وەرزی ساڵ (بەهار، هاوین و پایز) لە نێو یەكێك لەو ژوورانەدا دەمێنێتەوە كە لە كێوەكەدا هەڵیكۆڵیوە، بەڵام زستانی سەختی ناوچەكە ناچاری دەكات بۆ ماوەی سێ‌ مانگ كێوەكە بەجێبێڵێت و بچێتە لای براكەی.

ئێستا كێوە كونكراوەكەی مام حوسێن بووەتە شوێنێكی گەشتیاری، بەڵام تەواو فەرامۆشكراوە لەلایەن كاربەدەستانی دەوڵەتەوە، چونكە ئەوەی بیەوێت مام حوسێن و شاكارەكەی بدۆزێتەوە، هیچ ناونیشانێك لەسەر رێگەكەدا نییە، بەڵكو دەبێت بە پرسیاركردن بگاتە لای.










نیشانەکردن : حوسێن كۆكەن
4242 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  12 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
 لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت دوێنێ کاژێر 10:59 |

لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت

پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ لە هەموو وڵاتان ب زۆرتر
راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان دوێنێ کاژێر 10:17 |

راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان

لێكۆڵینەوە لە 170 دۆسیەدا كراوە زۆرتر
0.391 seconds