نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانیی چاکسازی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم كرد. هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پرۆسه‌ى سياسى عێراق له‌سه‌ر هه‌ر سێ بنه‌ماى "هاوبه‌شى، يه‌كسانى و سازان" به‌ڕێوه‌بچێت.
شاندی باڵای هاوپه‌یمانیی چاکسازی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم له نوێنه‌رانى فراكسيۆنه‌كانى ئه‌حرار، سائیروون، وهتهنييه،قه‌رار، عهرهبييه، نه‌سر، حيكمه و به‌ره‌ى حيوار پێكهاتبوو.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، شانده‌كه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پارتیی دیموكراتی كوردستانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانی كردووە. هه‌روه‌ها باسيان له رۆڵى پێشه‌نگانه‌ى پارتی له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد، ئاماده‌يى و به‌شداريى به‌هێزى پارتیی دیموکراتی کوردستانیان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به گرنگ و له به‌رژه‌وه‌نديى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له قه‌ڵه‌مدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له قۆناخی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كراوە، هه‌ردوولا هاوڕابوون پرۆسه‌ى سياسى له‌سه‌ر هه‌رسێ بنه‌ماى "هاوبه‌شى، يه‌كسانى و سازان" به‌ڕێوه‌بچێت و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن. هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كان بۆ قۆناخی داهاتوو هه‌وڵی جیدی بۆ پێشخستنى عێراق له هه‌موو روويیهكهوه بده‌ن و كار بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاريى هاووڵاتيیان له سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و دابينكردنى خۆشگوزه‌رانی بكرێت.نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردووەتەوە، پارتیی دیموكراتی كوردستان خوازياره له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مايه و دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌شدارييه‌كی كارا و به‌هێز له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكات به‌شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی گه‌لانی عێراقدا بێت.




