وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

گوتەبێژی یەکێتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی لە بەرزترین پلەدان

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 14/11/2017
سەعدی پیرە: "یەکێتی پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆنگرە دەبەستێت"

رووداو - هەولێر

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، دانانی کاتێک بۆ هەڵبژاردنەکان پێویستی بە کۆدەنگی هەیە و ئەگەر هەڵبژاردنەکانیش بخەینە یەککات، لەڕووی ئابوورییەوە باشترە. دەشڵێ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی "لە بەرزترین پلەدان".

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و گوتەبێژی ئەو حیزبە لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی رووداو، لەبارەی دەستنیشناکردنی کاتێک بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان، دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەکو حکومەت ئامادەن ئەوەی گوێ لە لایەنە سیاسییەکان بگرن بۆ دانانی کاتێک بۆ هەڵبژاردنەکان، گوتی: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، کە دەیەوێت رای لایەنە سیاسییەکان وەربگرێ".

سەعدی پیرە راشیگەیاند: "یەکێتی پێیباشە لە وادەیەکی گونجاو کە لایەنەکان لەسەری رێکبکەون هەڵبژاردنەکان بکرێن، ئەگەر هەڵبژاردنەکانیش بخەینە یەک کات ئەوا لەڕووی ئابوورییەوە باشترە، بەڵام ئەمە پێویست بەو دەکات لە دانوستاندنمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمکانیاتی ئەوان و تواناکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ئامادەسازی لایەنە سیاسییەکان دیاریبکرێن، چونکە ناکرێت بە دوو بۆ سێ لایەن کاتی هەڵبژاردنەکان بسەپێندرێت، دەبێت جۆرێک لە کۆدەنگی هەبێت لەسەر مەسەلەی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی دوایی کەس گلەیی نەکات".

سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی هەردوولا، سەعدی پیرە دەڵێت "ئێمە حکومەتی هاوبەشمان هەیە، پەیوەندی ئێمە پەیوەندییەکی بەردەوامە، پەیوەندی رۆژانەیە، جێگری سەرۆکی حکومەت کادرێکی پێشکەوتووی یەکێتییە، بەشێک لە ئەندامانی ئەو کابینەیە کادیری پێشکەوتووی یەکێتین، بۆیە پەیوەندی ئێمە ناکرێت بپرسین لە چ ئاستێکدایە، لە بەرزترین پلەدایە، بەڵام ئەگەر مەبەست لە کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی بێت، تا ئێستا نەکراوە، پێموایە بەشێکی پەیوەندی بە یەکێتییەوە هەیە، یەکێتی هەندێک کێشەی هەیە بۆ ساخکردنەوەی شێوەی پەیوەندییەکانی داهاتووی لەگەڵ پارتی، پێموایە دوای ساخکردنەوەی ئەوە، یەکێتی بێگومان کات و شوێنێک بۆ کۆبوونەوە دادەنێت".

سەعدی پیرە، هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیش بۆ تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری یەکێتی دەگەڕێنێتەوە و دەڵێ: "ئەوە کۆبوونەوەیە دەبوو زووتر ئەنجامبدرێت، کاک کۆسرەت کە جێگری سکرتێری گشتییە دەبوو ئامادەی بکات، بەڵام ئەم نەخۆشییەی بەسەرداهات و ئێستا لە نەخۆشخانەیە، بە دڵنیاییەوە دوای ئەوەی تەندروستی باش دەبێت و لە خەم دەردەچێت، ئەوکات بێگومان هەوڵدەدرێت کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

سەبارەت بە کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی، سەعدی پیرە ئاشکرایدەکات، کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان "دەکەوێتە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| دوێنێ کاژێر 01:09 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| دوێنێ کاژێر 11:32 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

  لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆ ناوی لە کۆرپەکە ناوە زۆرتر
 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
0.468 seconds