وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

راپۆرتی سەرەتایی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ئەرکان عەلی 14/11/2017
زۆرینەی زیانەکان بەر بەنداو و سێکتەرەکانی تەندروستی و پەروەردە کەوتوون

رووداو - دەربەندیخان

بەپێی راپۆرتی سەرەتایی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، زیانە ماددییەکانی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان زۆرترینی بەر بەنداوی قەزاکە، نیوەی قوتابخانەکان، ژمارەیەک بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە و زیاتر لە 100 خانووی هاونیشتمانیان کەوتووە.

کاریگەریی بوومەلەرزەکەی باشووری کوردستان زیاتر بە دەربەندیخانەوە دیارە، زۆرینەی زیانەکانیش بەر بەنداوەکە و سێکتەرەکانی تەندروستی و پەروەردەی قەزاکە کەوتوون.

رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیرى تەندروستیى هەرێمى کوردستان بە رووداوی گوت "لە دەربەندیخان نەخۆشخانەى شەهید تۆفیق، خانەى پزیشکان، بنکەیەکی تەندروستی و نەخۆشخانەیەک لە هەڵەبجە زیانیان بەرکەوتووە".

عەبدولستار مەجید، وەزیرى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان دەڵێت "بەپانى سانتیمەترێک راگرى بەنداوەکە زیانى پێگەیشتووە و لە هەموو لایەکى بەنداوەکەشەوە کەوتنە خوارەوەى تاشەبەرد زیانى پێگەیاندووە".

بەپێی راپۆرتی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، کە نووسراوەکانیان رادەستی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە لەکاتی سەردانەکەی بۆ دەربەندیخان و رووداو هەندێکی دەستکەوتووە، زیانەکان بەمجۆرەن:

- چاککردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان: 12 ملیۆن دۆلار
- نۆژەنکردنەوەی نیوەى قوتابخانەکان
- نۆژەنکردنەوەی چوار نەخۆشخانە: ملیارێک و 600 ملیۆن دینار
- نۆژەنکرنەوەی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەى دەربەندیخان
- نۆژەنکرنەوەی زیاتر لە 100 خانووی داڕووخاو و زیانپێگەیشتوو.

چاککردنەوەی بەشێک لەو شوێنانەی قەزای دەربەندیخان زیاتر لە دوو مانگ تاوەکو ساڵێک کاتی دەوێت.

پشتیوان سادق، وەزیرى پەروەردەى هەرێمى کوردستان دەڵێت " هەموو ئەوانەى خاوەنى سەرمایەن، واجبى دینى و کۆمەڵایەتییانە کە هاوکارى قوتابخانەکان بکەن" .

نەورۆز مەولوود، وەزیرى شارەوانى هەرێمى کوردستان دەڵێت "زیاتر سەرچاوەى ئاوى خواردنەوە لە دەربەندیخان و هەڵەبجە زیانى بەرکەوتووە، کە بەزوویى چاکى دەکەینەوە و قەرەبووى خانووە رووخاوەکانیش دەکەینەوە".

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

یاسین حەمە غریب | 11/06/2018 07:00:33 م
دەست خۆش کاک ڕێبوار، ھەموو ھەفتەیەک شپێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەھەژێنی، بە بڕوای من، ھەندێک لە لایەنەکانی سلێمانی، سیاسەت نازانن، ھەر ھاوار و ناڵەیانە...
Azad Azad | 19/06/2018 03:34:44 م
ده‌ست خۆش به‌ڕێز كاك رێبوار بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ باسی مه‌ترسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیت كردوه‌ زۆر ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ترسیایه‌ وه‌له‌وه‌ش زیاتر...
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی
| 11/6/2018 | (4)
ره شید | 19/06/2018 09:29:03 ص
ئه م ئافره ته " فریشته یه کی" جووله که یه هاتوته هانای خوشک و برا کورده کانی ؛ با ئه و خانمه کوردانه ی له هه نده رانن و ده سرویشتووی مالی دونیا یان...
ژنێکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی شاریا دەکاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شیخ محمد امین | 19/06/2018 09:19:20 ص
ئه فسانه ی ئه وه ی که میلله تی ئیسرائیل جاسووس یان جاشی نیه به سیحره که ی کوماری ئیسلامی پووچه لکرایه وه جا که وه زیریکی ئیسرائیلی جاشه تی و جاسووسی...
وەزیری پێشووتری وزەی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکراوە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Pasha fayaq | 18/06/2018 02:24:18 ص
Bzhit mamosta gyan
ره شید | 19/06/2018 08:38:51 ص
کوردیش ئه بی وه ک هه موو گه لانی جیهان به ش و حیسسه ی خوی هه بیت له بواره جواراو جوره کانی وه رش و ریازه له دونیا دا کوورد نابی هه تا هه تایه به ناوی...
كوردێك له‌ ئیتاڵیا 2 مه‌دالیای زێڕ ده‌باته‌وه‌
| 3/6/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن دوێنێ کاژێر 07:50 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا دوێنێ کاژێر 03:39 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.391 seconds