وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رێکەوت زەکی: ھیچ ھاوکارییەکی بەغدا نەگەیشتووەتە دەربەندیخان

لەلایەن سەرباز سیامەند 14/11/2017
زیانەکانی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان، فۆتۆ: رووداو، سەرتیپ عوسمان
زیانەکانی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان، فۆتۆ: رووداو، سەرتیپ عوسمان

رووداو- سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ھیچ ھاوکارییەکی حکومەتی عێراق نەگەیشتووەتە زیانلێکەوتووانی رووداوی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان.

رێکەوت زەکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند "جیا لە ھاوکارییەکەی تورکیا، ھیچ ھاوکارییەک لەلایەن عێراقەوە نەگەیشتووەتە زیانمەندانی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان. ئەوەی ھەیە تەنیا تیمێکی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقە ھاتوونەتە دەربەندیخان بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی راوێژکاریدا بکەن تاوەکو زیانەکانی بەنداوەکە دەستنیشانبکەن".

رێکەوت زەکی باسی لەوەشکرد، لەکاتی سەردانی تیمێکی ئەنجوومەنەکەیان بۆ دەربەندیخان، قایمقامی دەربەندیخان زیانەکانی رووداوی بوومەلەرزەکەی شەوی 12-11-2017ی قەزاکەی بە 17 ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە.

لەباری ھاوکارییەکانی پارێزگای سلێمانی لە بودجەی حاڵەتە کتوپڕەکان بۆ دەربەندیخان، رێکەوت زەکی گوتی: "ھاوکارییەکە ھێندە کەمە شایەنی باسکردن نییە".

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی "لە دەربەندیخان 15 بۆ 17 قوتابخانە دەوامی تێدا ناکرێت و خەڵکی کێشەی کارەبایان ھەیە، ماوەی سێ رۆژیشە ئاویان پێنەگەیشتووە. جیا لەماڵەکانیش چەند نەخۆشخانەیەک بەھۆی بوومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە".

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| دوێنێ کاژێر 06:58 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 20/2/2018 | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت دوێنێ کاژێر 01:04 |

کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو رێککەوتنی پاریس بۆ زۆرتر
خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی دوێنێ کاژێر 09:26 |

خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی "پێنجەمین كتێب"ـی جەبار جەمال غەریب

چەند ساڵێكە هەوڵی وەرگێڕانی دەقی ئەدەبی كوردی بۆ زۆرتر
0.359 seconds