وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان: رێز لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەگرین

لەلایەن دەرباز ساڵح 14/11/2017
لۆگۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان
لۆگۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان

رووداو - هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق دەداتەوە کە پەیوەست بە گشتپرسی و سەربەخۆیی رایگەیاندبوو، بەپێی دەستوور هیچ پێکهاتە و کیانێک مافی جیابوونەوەیان لە عێراق نییە و دەڵێت: رێز لە بڕیارەکە دەگرین و‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان.

له‌سه‌ر داواى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی فیدراڵ، دادگاى باڵاى فیدراڵى رۆژى 6-11-2017 بڕیارى ژماره‌ 122ى ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌ راڤه‌كردنى مادده‌ى یه‌كه‌م له‌ ده‌ستوورى عێراق كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى: (كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵیى سه‌ربه‌خۆیه‌، خاوه‌ن سه‌روه‌ریى ته‌واوه كه‌ سیسته‌مى حوكمڕانى تیایدا كۆماریى په‌رله‌مانیى دیموكراتییه‌، ئه‌م ده‌ستووره‌ زامنى یه‌كێتیى عێراقه‌).

لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى كردووەته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندى گرتنه‌به‌رى رێگه‌ى ده‌ستوورى و یاسایییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆییه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان و هه‌رێم، له‌ روانگه‌ى هه‌ڵوێستى روونمانه‌وه‌ به‌ پێشوازیكردن له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به‌م ئاراسته‌یه‌، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ریى ئایه‌توڵڵا عوزما سه‌ید سیستانى و هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌كان و وڵاتانى دۆستى گه‌لى عێراق به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوورى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان، رێز له‌و راڤه‌كردنه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ مادده‌ى یه‌كه‌م له‌ ده‌ستوور ده‌گرین".

هاوکات بەپێویستی دەزانێت‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان له‌ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى هه‌موو مادده‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه،‌ به‌جۆرێك ببێته‌ هۆى زامنكردنى پاراستنى ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هاتوو له‌ ده‌ستووردا، به‌وپێیه‌ى ئه‌مه‌ تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ زامنكردنى یه‌كێتیى عێراق وه‌ك له‌ مادده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستووردا هاتووه‌.

رۆژی دووشەممە 6-11-2017 لە بەغدا، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆبووەوە و پەیوەست بە گشتپرسیی باشووری کوردستان و جیابوونەوەی پێکهاتەکان بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند: "بڕیارەکە تایبەتە بە شیکردنەوەی ماددەی (1) لە دەستوور، بەو ئەنجامە گەیشت کە ئەو ماددەیە و ماددە دەستوورییەکانی دیکەی پەیوەست، جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە و ماددەی ( 109)ی دەستوور سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی پابەندکردووە بە پاراستنی ئەو یەکپارچەییە".

دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا جەختی لەوەش کردەوە کە "هیچ دەقێک لە دەستوور (لەژێر سایەی بڕیارە جێبەجێکراوەکانی)دا نییە رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێکهاتەیەک بدات کە لە ماددەی( 116)ی دەستووردا جێگیرکراون".

لەدوای ئەوەی باشووری کوردستان لە 25 ی ئەیلوولی ئەمساڵدا گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا و نزیکەی 93% ی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق دا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە دادگای فیدراڵی کرد رای خۆیان دەربڕن ئایا ئەنجامدانی گشتپرسییەکە دەستوورییە یان نا، بەڵام دادگا نەیتوانی بە نادەستووی لەقەڵەمی بدات، پاشان ئەم بڕیارەی دەرکرد.

کۆمێنتەکان

 
کوردسرائیل | 15/11/2017
من نازانم چۆن سەر دادەخەن لە بەردەم ئەوانەی کە دۆێنێ کیمیابارانی هەڵەبچەیان کرد ؟ چۆن بڕوایان پێ دەکەن ؟ هێزی پێشمەرگە داعشی بەزاند ، حەشدی شەبی و حیزب اڵڵە ئەبەزێنێ . ئامریکاش بەرژەوەندییەکانی لەوپەڕی خەتەردایە بۆیە هەموو هێز و ئیمکاناتێکی دەدا بە پێشمەرگە .

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| دوێنێ کاژێر 06:58 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 20/2/2018 | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت دوێنێ کاژێر 01:04 |

کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو رێککەوتنی پاریس بۆ زۆرتر
خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی دوێنێ کاژێر 09:26 |

خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی "پێنجەمین كتێب"ـی جەبار جەمال غەریب

چەند ساڵێكە هەوڵی وەرگێڕانی دەقی ئەدەبی كوردی بۆ زۆرتر
0.203 seconds