وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە دەربەندیخانن

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 14/11/2017
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەکاتی بەسەرکردنەوەی یەکێک لە خانووە رووخاوەکان

رووداو - هەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر بۆ بەسەرکردنەوەی قەزاکە و هاوکاریکردنی خانەوادی قوربانیان و برینداران و لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە گەیشتنە دەربەندیخان.


هەریەک لە د.رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی، نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی، د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە، عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو یاوەری نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکەن.

سەمیر هەورامی، سكرتێری رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "سەردانەكە بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوونە لە رەوشی ژیانی ئەو كەسانەی بەهۆی بوومەلەزەكەوە تووشی زیان بوون".

هەورامی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو سەردانەیاندا شاندی باڵای حكومەت لەگەڵ بەرپرسانی حكومی سنوورەكە كۆدەبنەوە.


شەوی یەكشەممە 12-11-2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، زۆرترین زیانیش لە باشووری كوردستان بەر قەزای دەربەندیخان کەوت، جگە لە رووخانی چەندین خانوو، هەر لەو قەزایەدا 5 كەس گیانی لەدەستدا‌و بە دەیانیش بریندار بوون. لەسەر ئاستی باشووری كوردسنیش بەهۆی بوومەلەرزەكەوە 8 كەس گیانیان لەدەستدا ‌و 321 كەسیش بەهۆی ترسان و برینداربوونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.

بەپێی گوتەی  فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بوومەلەرزەكە لەسەر سنووری باشوور ‌و رۆژهەڵاتی كوردستان لە نزیك پارێزگای هەڵەبجە روویداوە، گوڕەكەشی 7.3 پلەی رێختەر بووە، ئەوە یەكەم جاریشە بوومەلەرزە بەو گوڕە بەهێزە لە باشووری كوردستان بدات.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


کۆمێنتەکان

 
رسول | 14/11/2017
تکایە ماڵپەرەکتان زمانی فارسیشی هەبیت

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بورهان ره شيد | 15/07/2018 06:00:53 ص
زؤر به داخه وه رؤحى مردوه كان شدبيت خواى كهوره شفاى بريناره كانيان بدات
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| دوێنێ کاژێر 05:06 | (2)
Rayo | 14/07/2018 10:28:39 م
Hech ma7qul nya iraq hech paywande ba ema nya entarnet la hareme kurdustan dabexn 😑
lawand barzani | 15/07/2018 03:58:44 ص
بۆ دەتوانن بەم شێوەیە دەنگی نارەزایی خەڵک کپ کەن
فەیسبووک لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگیرا
| دوێنێ کاژێر 06:13 | (8)
Awat | 14/07/2018 01:46:41 م
ئەو گوران کاریانە زور پیویست بون بەتایبەت لە کەرکوک پاش ەوەی کە ثاش ماوەچی کورت پیشمەرگە دەگەریتەوە لو کەرکوک لو ئەوەی دەست بە ژیانەچی نوی بکری لەو...
پارتی گۆڕانکاریی نێوخۆیی لە چەند پۆستێکی کەرکووک و سلێمانیدا دەکات
| دوێنێ کاژێر 04:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  14 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.344 seconds