وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

وەزیرەکانی هەر چوار حیزبەکە: یاسای بودجە دژی بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانە

لەلایەن عومەر شایان 14/12/2016
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

رووداو- هەولێر

بەپێچەوانەی پەرلەمانتارەکانی یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی وەزیرەکانی ئەو حیزبانە نیگه‌رانی و ناڕەزاییی خۆیان له‌ یاساى بودجه‌ى گشتیى عیراق ده‌ربڕى و هه‌موویان دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌"یاساكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستاندا نییه".


پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه 14-12-2016 به‌ سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ئەنجامدا.

بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا رابه‌ر سدیق بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت، راپۆرتێكى ده‌ر‌باره‌ى كه‌موكوڕى و خاڵه‌ نه‌رێنییه‌كانى یاساى بودجه‌ى گشتیى عیراقى فیدراڵ بۆ ساڵى 2017 خستووەتەڕوو كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا نییه‌.

رابەر سدیق دووپاتیکردووەتەوە کە "ئه‌و بودجانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراون‌، هه‌میشه‌ كه‌موكورتى تیادا بووه‌ و حكومه‌تى فیدراڵى عیراق هه‌میشه‌ به‌ویستى خۆى و بۆ مه‌رامى سیاسى ده‌ستكاریى یاساكانى تایبه‌ت به‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى كردووه".

بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت باسی لەوەکرد كه‌ "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، مانگانه‌ به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ كه‌رته‌كانى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى و كاره‌با خه‌رجكردووه‌".

هەر بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانج ره‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران گوتی‌ كه‌ ئه‌و بڕگانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ یاساى بودجه‌ى گشتیى عیراقى فیدراڵدا هاتوون،" هیچ روون نین و دیار نییه‌ چۆنه‌ و چه‌نده‌؟!". 

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پێی خۆش بوو فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ بوونایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌موكورتییه‌كانى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى بودجه‌ى گشتى عیراقدا، روون بكرێته‌وه‌".

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان نیگه‌رانى له‌ یاساكه‌ دەربڕی و گوتی: "ده‌بێ كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ئه‌نجام بدرێت و تێبینییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى گشتیى بۆ روون بكرێته‌وه".

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت.

بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیرانى حیزبه‌ به‌شداره‌كانى حكومه‌ت، پارتى دیموكراتى كوردستان، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، یه‌کگرتووى ئیسلامیى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان نیگه‌رانی و ناڕەزاییی خۆیان له‌ یاساى بودجه‌ى گشتیى عیراق ده‌ربڕىوە و هه‌موویان دووپاتیان كرده‌وه‌ كه "یاساكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستاندا نییه‌".

له‌ كۆتاییدا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بۆ روونكردنه‌وه‌ى تێبینییه‌كانى خۆى له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى گشتیى عیراقى فیدراڵ بۆ ساڵى 2017، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عیراقى فیدراڵ كۆببێته‌وه‌.

عه‌بدولسه‌تار مه‌جید وه‌زیرى كشتوكاڵ و ئاودێرى، سەبارەت بە سه‌ردانەکەی بۆ ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسێك ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌ بوارى كشتوكاڵدا گوتی: " له‌گه‌ڵ بەشێکی زۆر له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و داوایان لێكردوون بۆ وه‌به‌رهێنان بێنه‌ هه‌رێمى كوردستان".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: "ده‌بێ حكومه‌ت به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدا بێت بۆ ئه‌وه‌ى جگه‌ له‌ نه‌وت و گاز، سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى داهات بدۆزێته‌وه‌، كشتوكاڵیش یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ كارى له‌سه‌ر بكرێت". 

نێچیرڤان بارزانی باسی لە‌ دوو كێشه‌ کردووە‌ له‌به‌رده‌م کەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند: "یه‌كه‌میان یاساكان و دووه‌میشیان نه‌بوونى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێیە بۆ پێشخستنى كشتوكاڵ".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داواى له‌ وه‌زیرى كشتوكاڵ و ئاودێرى كردووە كه‌ ده‌بێت"به‌دواداچوونى به‌رده‌وام بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێت و هه‌وڵ بدرێت وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ بوارى كشتوكاڵدا هان بدرێن بێنه‌ كوردستان".

 

 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Avin | 26/09/2017 06:19:45 ص
گڕینگ ئویه‌ پڕۆسه‌ رفراندوم سه‌رکه‌ڤتی بۆ ،کورد ئاشتی خۆازیین ؛ زۆڵمیش قه‌بۆڵ ناکه‌یین
ئازاد كه ريم | 26/09/2017 07:01:08 ص
منو خيزانةكةم دانيشتووي البحرين ن بة ئةسل خةلكي خورماتوو ين بروا دةكةم ئيمة يةكةم كورداني وولاتاني عةرةب و كةنداو بين بة بةلي بؤ دةنكدان بؤ سةربةخويي...
129 هەزار جار هەوڵی هاككردنی سایتی كۆمسیۆن دراوە
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ئومید | 26/09/2017 06:10:21 ص
ئه م ده سکه وته گه وره پیروزه له ته واوی کوردستان هه ر بژین
اسماعیل | 26/09/2017 06:46:52 ص
سلاو، هه له بجه ده بیت به 101%
باشووری كوردستان سەربەخۆیی هەڵبژارد
| 3 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Rebwar | 26/09/2017 06:45:02 ص
Dastxosh, hiwadarin baraw sarkawtn hangaw bnein
شەڕ و نیوەشەڕ هەر یەكە
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ranja | 25/09/2017 11:35:15 م
Slaw la sherakay hawler mandw nabe barasty helak bwe shayane rezgrtneke zor gawrayt kak kosrat
 هەنگاوە نیشتمانی و دیبلۆماسی و سیاسییەکانی کۆسرەت رەسول لە گشتپرسیدا
| دوێنێ کاژێر 12:55 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کچێک ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی دەباتە بنکەیەکی دەنگدان 4 کاژێر لەمەو بەر |

کچێک ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی دەباتە بنکەیەکی دەنگدان

ژنێکی تەمەن 93 ساڵ دڵی بۆ ئەوە لێدەدات دەوڵەتی زۆرتر
پیر و پەککەوتەکانی سلێمانی تینوێتی سەربەستییان شکاند 5 کاژێر لەمەو بەر |

پیر و پەککەوتەکانی سلێمانی تینوێتی سەربەستییان شکاند

زۆربەی بەشداربووانی پرۆسەی گشتپرسییان پێکدەهێنا زۆرتر
0.531 seconds