وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

داعش تەقینەوەی خۆکوژی بە دوو نەوجەوانی کوردی ئێزدی دەکات

لەلایەن 15/2/2017
وێنەیەکی هەردوو برا کوردە ئێزدییەکە کە لە ڤیدیۆکەی داعش وەرگیراوە
رووداو - هەولێر

هەڵات رێبوار و سیامەند کەریم


دوو نەوجەوانی کوردی، کە لە کەمپە سەربازییەکانیانی داعش راهێنانیان پێ کراوە، بوونەتە خۆکوژی ئەو گرووپە، دواتر بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو خۆیان تەقاندووەتەوە. ئەوان تەنیا نین، بەڵکو 1000 منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لەنێو سەربازگەکانی ئەو گرووپە مەشق و راهێنانی سەربازییان پێدەکرێت.


داعش ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندەیی نوێی بە ناونیشانی "چەند ئێزدییەک و ئەندامێکی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا بەڕاستی دەوڵەتی ئیسلامییان ناسی و، بوونە موجاهید" بڵاوکردەوە، تێیدا دوو نەوجەوانی کوردی ئێزدی دەردەکەون و خۆیان دەتەقێننەوە.

لەو ڤیدیۆیەدا کە ماوەکەی زیاتر لە نیو کاژێرە، چەند گەنج و هەرزەکارێک باسی چۆنییەتی پەیوەندیکردنیان بە رێکخراوی داعشەوە دەکەن. دوو کوردی ئێزدیش کە هەردووکیان لە تەمەنی نەوجەوانین، دوای ئەوەی بردراونەتە کەمپەکانی داعش و راهێنانیان پێکراوە، بوونەتە خۆکوژی داعش و وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هەردووکیان خۆیان دەتەقێننەوە.

هەردوو نەوجەوانە کوردە ئێزدییەکە برای یەکدین و خەڵکی شنگالن، هەردووکیان بە زمانی کوردی قسە دەکەن و، باسی ئەو کاتە دەکەن کە لە شنگال بوون، یەکێکیان دوای ئەوەی بووەتە چەکداری داعش، ناوی لێنراوە ئەبو یوسف، دەڵێ "لەوێ (لە شنگال) شەیتانمان دەپەرست و، سوێندمان بە خوا نەدەخوارد، ئێمە لە جاهلییەتدا بووین و کاری حەراممان دەکرد".

هەروەها دەڵێ "دوای ئەوەی لە سەربازگەی دەوڵەتی ئیسلامی لە شام وانەمان خوێند و لە عەقیدەی ئیسلام تێگەیشتین، چووینە کەتیبەی ئەنەس ئیبن نەزر و، بە خۆکوژ ناوی خۆمان تۆمار کرد".

بیروباوەڕی چەکدارانی داعش ئەوەندە لەنێو دڵی ئەو دوو هەرزەکارە کوردە ئێزدییە چێنراوە، بەجۆرێک دەڵێن "دەچینە نێو دوژمنەکانمان و خۆمان پێیاندا دەتەقێنینەوە، ئەگەر باوانیشمان بن".

براکەی "ئەبو یوسف" لەنێو رێکخراوی داعش ناوی لێنراوە ئەبو خەتاب سنجاری، بە هەمان شێوەی براکەی بیروباوەڕی داعش کاری لێکردووە و دەڵێ " دەچینە نێو کافران و خۆمان پێیاندا دەتەقینینەوە".

لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعش دەردەکەون، بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە هەردوو برا کوردە ئێزدییەکەن و، خۆیان بە دوژمنەکانی دەوڵەتی ئیسلامیدا دەتەقێننەوە، بەڵام ئاشکرا نەکراوە ئەوان کەی و لەکوێ خۆیان تەقاندووەتەوە.

زیاتر لە هەزار منداڵی کوردانی ئێزدی لە کەمپە سەربازییەکانی داعشن

خێری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدیان لەمبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، زیاتر لە هەزار منداڵی ئێزدیان (لەژێر دەسەڵاتی داعش) مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت. ئەوان بە دوو شێوازی: تیۆری و کرداری فێر دەکرێن. بە شێوازی تیۆری شەریعەتی ئیسلام و جیهادیان فێردەکرێت، هەروەها بە کردەیی چۆنییەتی کوشتن و خۆکوشتنیان فێردەکەن. داعشەکان زۆر جەخت لەسەر ئەو دوو شتە دەکەنەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدیان دەشڵێ "ئێمە توانیومانە تەنیا 13 کەس لەو منداڵانە رزگار بکەین، ئەو منداڵانەش بەڕاستی مێشکیان شۆراوەتەوە. بەگوێرەی بەرنامەیەکی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا، نزیکەی 10 لەو منداڵانە رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون، بۆ ئەوەی چارەسەری دەروونی وەربگرن و، دووبارە بهێنرێنەوە نێو ژیانی ئاسایی".

بەرپرسەکەی کاروباری کوردانی ئێزدی جەخت دەکاتەوە لەوەی "بەداخەوە ئێمە چەندینجار لەڕێگەی میدیاکانەوە، بە هەموو جیهانمان گوتووە، ئەوان وەکو بۆمبی دانراوەن، ئەگەر ئەمڕۆ لەشوێنی خۆیان نەتەقنەوە، بۆ سبەی لە ئەوروپا یان لە شوێنێکی دیکە دەتەقنەوە. بۆیە ئێمە زۆر داوامان کردووە ئەو کەسانەی راهێنانیان پێدەکرێت رزگار بکرێن، ئەگەر لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیشەوە بێت، بچنە نێو ئەو سەربازگانە، چونکە ئێمە دەزانین ئەوان لە رەقە و لە موسڵ سەربازگەیان هەن، بەڵام کەس گوێی بە گەورەیی مەترسی ئەو منداڵانە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەداوە".

نادیە موراد، کچێکی کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش و، باڵیۆزی نیازپاکی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئەو منداڵانەوە دەڵێ "داعش دوای دوو ساڵ و پێنج مانگ، دەستی کرد بە تەقاندنەوەی منداڵەکانمان، بەڕاستی من هیچ قسەیەکم بۆ گوتن نییە. لەبەر خاتری مرۆڤایەتی داواتان لێدەکەم کۆتایی بەمە بهێنن".

داعش کاتێک دەستی بەسەر رووبەرێکی فراوانی خاکی عێراق و سووریادا گرت، چەند کامپێکی سەربازی بۆ راهێنانی منداڵان لەسەر: شەڕ، کوشتن، ئازاردانی دەروونی و جەستەیی دوژمنانی دەوڵەتی ئیسلامی کردەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی نێو موسڵ کە پێش کۆنترۆڵکردنەوەی بەری چەپی موسڵ، لەبارەی کەمپە سەربازییەکانی داعشەوە قسەیان بۆ میدیاکان کردووە "چەکدارانی داعش سەتان منداڵ و نەوجەوانیان ناچارکردووە روو لەو کەمپە سەربازییانە بکەن".

هەروەها کاتێک لە هاوینی 2014 داعش ناوچەکانی کوردانی ئێزدی کۆنترۆڵکرد، پیاوانیان کوشت و ژن و منداڵەکانیان رفاندن. منداڵەکانیشیان بۆ ئەو کەمپە سەربازییانە بردن و، ناچاریان کردن سەیری ڤیدیۆی سەربڕین بکەن، پێشیان گوتوون لە داهاتوودا کاتێک فێری تەکنیکەکەی بوون، ئێوەش دەتوانن خەڵک سەرببڕن.

هەرچەندە داعش زۆربەی ئەو خاکەی لە عێراق کۆنترۆڵی کردبوو لەدەستداوە، بەڵام پێشتر باس لەوە دەکرا لەنێوان یەک هەزار بۆ 1500 منداڵ و نەوجەوان لە کەمپە سەربازییەکانی داعش لە عێراق راهێنانیان پێدەکرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببنە چەکدار و خۆکوژی گرووپەکە.

لەدوای کۆنترۆڵکردنی شنگال و دەوروبەری لەلایەن داعشەوە لە ساڵی 2014، داعش 6413 کوردی ئێزدی رفاند، لەو ژمارەیەش بەشێکیان رزگارکران، بەڵام هەتاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزاریان لەژێر دەسەڵاتی داعشدا ماونەتەوە.

چەند وێنەیەکی وەرگیراو لە گرتە ڤیدیۆییەکەی داعش، تێدا دوو نەوجەوانەکە دەردەکەون و خۆیان دەتەقێننەوە

 

نیشانەکردن : کوردانی ئێزدی , داعش
66686 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 25/04/2017 04:31:18 ص
کومینته که ت گه یشت به لام قه ت بلاو ناکریته وه
ناڵ و بزمار و یەكێتی
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
anas | 24/04/2017 09:18:09 م
dastan wash bo
 رۆناڵدۆ بۆ هاوڕێكانی: ئێوه‌ پێویستیتان به‌....... هه‌یه‌
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ahmad | 24/04/2017 01:33:21 م
dast xosh
یارى شه‌تره‌نج له‌ كۆلیژ ده‌كرێت به‌ وانه‌
| دوێنێ کاژێر 11:40 | (1)
حه‌ مه‌ گراند | 24/04/2017 09:56:07 ص
به‌ خیر بگه‌ رییته‌ وه‌ !
سامان | 24/04/2017 11:48:17 ص
يه‌که‌م جاره ببيستم پياو بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی کێشه‌ی ڤيزه‌ی هه‌بێت !!! به‌تايبه‌تی که‌سێکی وه‌ك نه‌وشيروان خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی...
بەرپرسانی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا لەم نزیكانە دەگەڕێتەوە
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەرێمێکی چین یەکەم تووشبوونی مرۆڤی بە ئەنفلۆنزای باڵندە راگەیاند 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەرێمێکی چین یەکەم تووشبوونی مرۆڤی بە ئەنفلۆنزای باڵندە راگەیاند

پیاوێکی تەمەن 34 ساڵانە و باری تەندروستی ناجێگیرە زۆرتر
قەڵەوی تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە زیاددەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە زیاددەکات

لە دەیەکانی داهاتوو تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاتریش زۆرتر
ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران

230 پەلەوەر لەنێوبران زۆرتر
0.422 seconds