وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمانی

لەلایەن سەرتیپ عوسمان 15/4/2018
49195 ژمارەی بینین

رووداو - سلێمانی

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی نیسان بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، لە یەکەم چرکەشەوە دەست بە هەڵواسینی ئاڵا و دروشمی حیزبەکان و پۆستەری کاندیدان کرا.

پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم هەڵبژاردنە  شاری سلێمانی لە شار و ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان بانگەشەی گەرمتر بەخۆیەوە ببینێت، چونکە بووەتە چەقی ململانێی چەند حیزبێک، بەشێک لەوانیش نوێن و بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، هەروەها ئەمجارە لیستە عەرەبییەکانیش لە سلێمانی کاندیدیان هەیە، ئەمەش لە یەکەم رۆژی بانگەشەوە رەنگیداوەتەوە.

لە کۆی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق، هەرێمی کوردستان 46 کورسییە، لەو ژمارەیەش 18 یان بەر  سلێمانی و هەڵەبجە دەکەون.  503 کاندیدی 25 قەوارە کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 46 کورسییەکە دەکەن،  سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.

0.328 seconds