وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

گۆڕان جێگری دووەم و یەكێتی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت رەتدەكاتەوە

لەلایەن نەوزاد مەحموود 15/4/2019
گۆڕان داواكاری نوێی هەیە بۆ رازیبوون بە جێگری دووەم
گۆڕان داواكاری نوێی هەیە بۆ رازیبوون بە جێگری دووەم

رووداو - سلێمانی 

دوو رێككەوتننامەی دابەشكردنی پۆستەكان، دەستی ئەو دوو رێككەوتننامە سیاسییەیان بەستووە كە سێ لایەنی براوەی هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی حكومەت واژۆیان كردووە. وەك بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان و پارتی باسیدەكەن، دانوستاندنەكانیان پەكی نەكەوتووە، بەڵام رەتكردنەوەی دوو پۆست لەلایەن یەكێتی و گۆڕانەوە، هاتنی شاندی دانوستاندنكاری پارتی بۆ سلێمانی دواخستووە. ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ: "پارتی و گۆڕان گرفتەكەیان هێندە ئاڵۆز نییە، دەتوانن بە یەك دانیشتن رێكبكەون".

بەدرێژایی سێ ساڵی رابردوو، زۆربەی فراكسیۆنە پەرلەمانییەكانی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان وەك پۆستێكی زیادە دەبینی و سەرلەبەری ئەو دامەزراوەیان رەتدەكردەوە، بەڵام ئێستا شەڕ لەسەر جێگرەكانی گەرمە و تەنانەت هێندە پێداگیری لەسەر دەكرێت، زۆرتر لە دوو هەفتەیە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی دواخستووە. ئێستا دۆخەكە بە دەستپێشخەرییەكی نوێی نێچیرڤان بارزانی، یان كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوەی نێوان پارتی و گۆڕانەوە پەیوەست بووە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی لە نێو زۆربەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەكە دروستبووە "ئایا گۆڕان لە بەرامبەر رازیبوون بە دوو جێگری سەرۆكی هەرێم، چی دەستدەكەوێ؟".

كوێستان محەممەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو بڕگەیەی رێككەوتننامەی نێوان پارتی و یەكێتی كە باس لە دانانی جێگرێكی دیكە دەكات بۆ سەرۆكی هەرێم، بە كۆسپی بەردەم گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ دەزانێ و دەڵێ گۆڕان ئامادەیە بە تەواوی دەستبەرداری جێگری سەرۆكی هەرێم ببێ بۆ یەكێتی "بەڵام لە بەرامبەر وەزارەتی پێشمەرگە یان ناوخۆ" چونكە وەك ئەو باسی دەكات "جێگری دووەم هیچ رۆڵێك بۆ ئەو جێگرە ناهێڵێتەوە كە بزووتنەوەی گۆڕان وەریدەگرێ".

بڕیار بوو رۆژی دووشەممەی رابردوو، پارتی و یەكێتی، رێككەوتنەكەیان واژۆ بكەن، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە زیادكردنی جێگری دووەم بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دواخرا بۆ ئەوكاتەی پارتی، بزووتنەوەی گۆڕان رازی دەكات. 

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێ لە حاڵەتی سووربوونی گۆڕان لەسەر رەتكردنەوەی دوو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان "دەبێت هەردوو رێككەوتنەكە بگۆڕدرێت و سەرلەنوێ دانوستاندن بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بكرێتەوە، ئەوەش قورسە و كاتیش درەنگە بۆ ئەوە".

ئەوەی وایكرد یەكێتی پێداگری بكات لەسەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كەمكردنەوەی كۆسپەكانی بەردەم پێكهاتنی نێوخۆیی خۆی بوو. چونكە ئەو پۆستە دەبێتە فریادڕەسی چارەسەركردنی كێشەی باڵەكانی كە ئێستا بەدەر لە باڵی ماڵی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ گرووپێكی دیكە لەناو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیدا دروستبوون وەك هێڵی سێیەم كە پێدەچێت قادر حەمەجان، بەربژێریان بێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. هەرچی بزووتنەوەی گۆڕانە، دەیەوێت جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندن بۆ وەرگرتنی پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی بەربژێر بكات.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی رەتیدەكاتەوە حیزبەكەی هۆكار بێت لەو دۆخەدا و هیچ رۆڵێكیش بگێڕێ بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان: "كێشەكە ئەوەیە هەر لە سەرەتاوە پارتی خراپ داخڵی گفتوگۆكان بووە و وەك كاردانەوە بەرامبەر یەكێتی بە پەلە رێككەوتنی لەگەڵ گۆڕان كردووە، ئێستاش دەبێت پارتی خۆی ئەو گرفتە چارەسەر بكات، تەنانەت ئەگەر ئەو چارەسەرە بەوە بێت كە بۆ خۆی پۆستێكی دیكەی بداتێ، چونكە یەكێتی رێككەوتنی خۆی كردووە و چاوەڕێی ئەو دوولایەنە دەكات".

هەر لەوبارەوە ئاسۆ عەلی، ئەندامی سەركردایەتی دەڵێ‌: "گرفتی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەماوە، ئێمە چاوەڕێی پارتی و گۆڕان دەكەین بۆ ئەوەی رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی واژۆ بكەین".

(رووداو) لە رێگای چەند سەركردەیەكی پارتییەوە زانیاری دەستكەوتووە كە پارتی لە سەرەتاوە بەرنامەی وابوو لە رێگای پۆستێكەوە گۆڕان رازی بكات و بزووتنەوەكەش بەوە نەرمی نواندووە، بەڵام یەكێتی بەوە رازی نابێت. ئەویش بڕگەیەكی نێو رێككەوتننامەی گۆڕان و پارتییە.

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، دەڵێ هۆكاری دواكەوتنی چوونی شاندی پارتی بۆ سلێمانی، ئەوەیە كە نامانەوێ تەنیا بێین كۆببینەوە، "دەمانەوێ كە هاتین دانیشتنی یەكلاكەرەوەمان هەبێت، ئەوەش كاتێك دەبێت كە ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەی ئێستا هەیە لە نێوان پارتی و گۆڕان و یەكێتی، چارەسەر نزیك بكەنەوە و گڵۆپی سەوز بۆ ئەو كۆبوونەوەیە هەڵبكەن".

بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، گۆڕان رازی بووە جێگری دووەم بۆ سەرۆكی هەرێم زیاد بكرێت لە بەرامبەر یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی كە گۆڕان وەریدەگرێ. بەڵام وەك ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتی "یەكێتی یاریدەدەر بۆ سەرۆكی حكومەت رەتدەكاتەوە و سەرۆكی حكومەت یەك جێگری هەیە و چاكسازی پێویستە حكومەت لە رێگای دامەزراوە و وەزارەتەكانی خۆیەوە بیكات".

لەسەر پێشنیازی پەرلەمانتارانی یەكێتی، جێگری دووەم بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان زیادكراوە بۆ كاروباری سەربازی. بەوپێیەش ئەو جێگرەی لای بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت بۆ كاروباری ئیداری و سیاسی دەبێت.

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، رەتیدەكاتەوە دانوستاندن لەنێوان پارتی و گۆڕان بگاتە بنبەست بەهۆی ئەو پۆستەوە و دەڵێ: "ئەگەری بەهێز و چاوەڕوانكراو ئەوەیە پارتی و گۆڕان لەم هەفتەیەدا رێكبكەون، چونكە گۆڕان و پارتیش دڵنیان، ناكرێت رێككەوتننامەیەكی گرنگی نێوانیان بەهۆی زیادكردنی پۆستێكەوە كێشەی تێبكەوێت". ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان هەروەها دەڵێ: "میكانیزم و رێگا زۆرە بۆ ئەوەی پارتی بتوانێ گۆڕان رازی بكات، هەربۆیە رێككەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی پێویستی بە كۆبوونەوەی سەرلەنوێی جڤاتەكانیش نابێت و چاوەڕوان دەكرێت پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان، ئەو رێككەوتنە بێتە ئاراوە".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.312 seconds