وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پیاوێك لەسەر پرووشكی جۆگە دەكوژرێ‌

لەلایەن شکار ئەحمەد 15/4/2019
حاجی جەواد لەسەر بەرماڵ و لەکاتی نوێژکردن کوژرا
حاجی جەواد لەسەر بەرماڵ و لەکاتی نوێژکردن کوژرا

رووداو – هەولێر

پیاوێكی 38 ساڵان لە كەناری زێی كەڵەك لەكاتی نوێژكردن دەستڕێژی گوللـەی لێكرا و كوژرا، كەسوكاری كوژراوەكە دەڵێن بكوژەكان ئامۆزای كوژراوەكەن و دوای تاوانەكەش تەقەی خۆشییان كردووە.


حاجی جەواد كەمال، 38 ساڵ و باوكی چوار منداڵ، رۆژی 6/4/2019 كوژرا، كەسوكارەكەی هۆكاری كوشتنی بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ ئامۆزاكانیان دەگەڕێننەوە. فوئاد كەمال برای حاجی جەواد، بە (رووداو)ی راگەیاند: "ساڵی 2016 ئافرەتێكی دراوسێمان كچی ئامۆزایەكمی لە پرسەیەكدا بینیبوو، پرسیاری لە براكەم كردبوو، ئەویش پێیگوتبوون كچێكی بەڕەوشت و باشە، ئیدی كچەكەیان خواست".

بەڵام لە بەختی حاجی جەواد، ژن و پیاوەكە كێشە دەكەوێتە نێوانیان، كچەكە دەچێتەوە ماڵی باوكی. باوكی كچەكەش سێ‌ بە سێ‌ تەڵاقی خواردووە كە كچەكە نەنێرێتەوە ماڵی مێردی، بۆیە دەبوو یان ژنەكەی خۆی تەڵاق بدات یان كچەكەی تەڵاق بدرێ، لەبەرامبەر تەڵاقدانی كچەكەشی بڕە پارەیەكی لە زاواكەی وەرگرت، بەڵام (ر) كە باوكی كچەكەیە، هەڕەشەی لە حاجی جەواد كردووە كە ئەو بووەتە هۆی ئەوەی كچەكەی تەڵاق بدرێ‌".

بەپێی قسەی كەمال، ئامۆزاكانی بەردەوام بەبیانوو بوون لەگەڵیان و دەڵێ: "رۆژێك برایەكم دەست لە تەكسی رادەگرێ، كە نزیك دەبێتەوە دەبینێ شوفێرەكەی برایەكی (ر)ە، بیانووی پێدەگرێ و پێیدەڵێ بۆ دەستم لێڕادەگری و قسەی ناشیرینی پێدەڵێ، دەبێتە دەمەقاڵیان، پاشان ئامۆزاكانم كۆدەبنەوە و تەقە بەسەر ماڵی ئێمەدا دەكەن، بەڵام مامێكم هەموومانی كۆكردەوە بۆ ئاشتبوونەوە، لە دانیشتنەكەدا (ر) گوتی ئەمجارە هەر یەكێكتان تەماشای نێو چاوم بكەن بە گوللە وەڵامی دەدەمەوە.
رۆژی شەشی ئەم مانگە حاجی جەواد دەكوژرێ. براكەشی دەڵێت لەسەر چەند پروشكە چڵكاوێك بووە.

 فوئاد كەمال گوتی: "براكەم بارهەڵگری پێیە، ئەو رۆژە لە گوندی پیرڕەش بەڕێدەكەوێ. لە رێگە لە چاڵە ئاوێكی داوە و چەند پڕوشكە ئاوێك بەر مێرمنداڵێك كەوتووە. حاجی برام دادەبەزێت و داوای لێبوردنی لێدەكات، دەبینێ مێرمنداڵەكە (ع)ی برازای (ر)ی ئامۆزامە، بەڵام (ع) قسەی ناشیرینی پێدەڵێ، دەشڵێ ئەمرمان پێكراوە ئەمجارە بتانكوژین، براكەشم لێی تووڕە دەبێ و دوو سۆندەی لێدەدات و دەڕوات".

حاجی جەواد براكەی لە رووداوەكە ئاگادار دەكاتەوە و پێیاندەڵێ‌ ئاگاتان لە خۆتان بێ‌، نەوەك ئامۆزاكانم شتێكتان لێ‌ بكەن. فوئاد گوتی: "نیوەڕۆ پەیوەندیم بە حاجی جەوادەوە كرد، بەڵام پۆلیسی دارەشەكران وەڵامیان دامەوە و گوتیان براكەت كوژراوە".

فوئاد بكوژانی براكەی دەناسێ‌ و دەڵێ: "بەڵگەمان لەلایە براكەم لە قەراغ زێی كەڵەك لەلایەن 9 كەسەوە كوژراوە، چواریان ئامۆزامانن و پێنجیشیان كوڕی دوو ئامۆزامانن، ئەوان بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە براكەمیان لەسەر بەرماڵ و لەكاتی نوێژدا كوشتووە".

بەگوتەی خوشكێكی حاجی جەواد كە بووكی بنەماڵەی بكوژەكانە، پێش رووداوەكە پیلانی كوشتنی براكەی ئەویان داناوە، بێریوان كەمال بە (رووداو)ی گوت: "پێش رووداوەكە (خ) لەبەردەم ماڵی خۆیان كۆبوونەوەی پێكردن، كوڕەكەم بینیبووی چەكیان هەڵگرتووە، منیش زانیم بۆ كوشتنی براكەم دەچن، تەلەفۆنم بۆ كرد و پێمگوت چەكیان پێیە و پێدەچێت بیانەوێت تۆ بكوژن، بەڵام ئەو گوتی خەمت نەبێت لە دەرەوەی هەولێرم و جارێ ناگەڕێمەوە".

بەگوتەی بێریوان، ئامۆزاكانی دوای كوشتنی حاجی جەواد تەقەی خۆشییان كردووە، ئەو دەڵێ: "دوای رووداوەكە ئامۆزاكانم و كوڕەكانیان گەڕانەوە ماڵەوە و دوو فیشەكیان تەقاند وەكو تەقەی خۆشی بۆ كوشتنی براكەم، كوڕی ئامۆزایەكم هاتە ژوورەوە و بە دایكی گوت ئیشەكەمان تەواو كرد، خێزان و منداڵەكانیان هەڵگرت و رۆیشتن، من و سێ منداڵەكەمیان بەتەنیا بەجێهێشت".

هەروەها كەسێكی نزیك لە بنەماڵەی بكوژەكان دەڵێت: "ئەوان پێشتریش هەڕەشەیان لە حاجی جەواد و من و خزمەكانیش كردووە، رۆژی رووداوەكە تەلەفۆنیان كرد و گوتیان دەچین حاجی جەواد دەكوژین، دەیانویست كاردانەوەی من بزانن. تەلەفۆنم بۆ حاجی جەواد كرد و پێمگوت ئەوانە دێن دەتكوژن، ئەویش گوتی ئەگەر ئەجەلم بە دەستی ئەوان هاتبێ، با بێن بمكوژن".

كەسوكاری حاجی جەواد لە بنكەی پۆلیسی دارەشەكران سكاڵایان تۆمار كردووە، فوئاد كەمال گوتی: "لە بنكەی پۆلیسی دارەشەكران سكاڵامان لەسەر 4 ئامۆزا و 5 كوڕە ئامۆزامان تۆمار كردووە".

لەبارەی رووداوەكە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە (رووداو)ی راگەیاند: "دوای بیستنی دەنگی تەقەكان هێزەكانی پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەكە. پیاوەكە لەسەر بەرماڵ كوژرابوو. پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە. بەڵگە و سەرەداوی باش دەست هێزە ئەمنییەكان كەوتوون. كەسوكاری كوژراویش سكاڵایان لەسەر 9 كەس تۆمار كردووە، شایەتیش لەسەر رووداوەكان هەیە".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.219 seconds