وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

حکومەت پڕۆژەیەک بۆ ئامادەکردنی گەنجان بۆ بازاڕی کار رادەگەیەنێت

لەلایەن رووداو 16/4/2019
یەکێتیی ئەوروپا و یونسکۆ هاوکاربوون لە ئامادەکردنی پڕۆژەکەدا

رووداو - هەولێر

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێی بەناوی "تێبێت" راگەیاند، کە ئامانج لێی ئامادەکردن و راهێنانی گەنجانە بۆ بازاڕی کار.

بە مەبەستی سەرخستن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان نوێترین ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری هەرێمی کوردستانی ئامادەکردووە. 

ئامانج لە کۆکردنەوەی داتاکان، وەک د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانان باسیکرد، شیکردنەوەی ئەو ئامارانەیە بۆ ئەوەی بڕیاری دروستی ئابووری بدرێت و لەگەڵیشیدا رێژەی بێکاری و هەژاریی کەمبکرێنەوە.

هەر یەکە لە یەکێتیی ئەوروپا و رێکخراوی یونسکۆ لەڕێگەی نووسینگەکانی خۆیان لە عێراق یارمەتی وەزارەتی پلاندانیان داوە لە ئامادەکردنی پڕۆژەکەدا. 

بەگوتەی نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا، سەرەڕای بووژانەوەی ئابووری، بەڵام ژێرخانی هەرێمی کوردستان پشتگوێخراوە.

کلاریس پاستۆری گوتی "عێراق خەریکە سەردەمە ئەستەمەکان تێدەپەڕێنێت و ئابووری کوردستانیش دەبووژێتەوە. نرخی نەوت بەرزبوەتەوە، مووچەکان بە تەواوی دەدرێن، ژمارەی ئاوارەکان کەمبووەتەوە، خەرجی شەڕیش کەمبووەتەوە، بەڵام هێشتا کێشەی گەورەی نەبوونی ژێرخان لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان و هەرێمی کوردستانیش هەیە".

پڕۆژەکەی وەزارەتی پلاندانان و ئامارە نوێکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی ئابووری هەرێمی کوردستاندا دێت، کە لە ساڵی 2016 بە یارمەتی بانکی جیهانی دەستیپێکرا.

نوێنەری یونیسکۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، دەبێت لەمەودوا گرنگی بە پسپۆڕی و شارەزایی بدرێت. 

رۆری رۆبێرتشاو، نوێنەری یونیسکۆ گوتی "پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان وەبەرهێنان لە شارەزایی کار و چالاکی ئابووری وڵاتاندا هەیە. ئەوە هاوکێشەیەکی ئاسان نییە. تاوەکو هێزی کار شارەزاتر بکەیت، ئابووری زیاتر گەشەدەکات. وەبەرهێنان و شارەزایی دەبێت بە ژیری ئەنجامبدرێن. هیچ مانایەکی نییە کە هەزاران مامۆستا پەروەردە بکەیت لەکاتێکدا تۆ پێویستت بە ئەندازیاری کۆمپیوتەرە یان شارەزاییەکانی دیکە". 

لە پلانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە، کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ستانداردی خۆی گەورە بووەوە و پێویستە هێزی کار لە کەرتی تایبەتدا چالاکبکرێت.

بەپێی ئامارە نوێکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، رێژەی بێکاری پێش شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان لە %6.5 بوو، بەڵام رێژەی بێکاری لە ساڵی 2015 بەرزبوەوە بۆ لە %13.5 و ئەو رێژەیە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2017 دا لە %10.2 بووە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : کار
1745 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.187 seconds